چالاکی

کۆبوونەوەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو لەگەڵ کۆنسوڵی گشتی کۆماری گەلی چین

16-05-2024


رۆژی 13ی ئایار 2024 لەشاری هەولێر، زریان رۆژهەڵاتی بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو لەگەڵ لیو جیون، کۆنسوڵی گشتیى کۆماری گەلی چین لە هەرێمی کوردستان كۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی چین و هەرێمی کوردستان و سیاسەتی چین لە عێراق و هەرێمی کوردستان و رووداوە سیاسییەکانی ناوچەکە کرا. هەروەها، لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا، کۆنسوڵی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان ئامادەیی نیشاندا بۆ هاوکاری و بەشداری خۆی و بەرپرسانی دیکەی وڵاتەکەی لە کار و چالاکییەکانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو.

May - 2024
Monday
13
11:00 AM
-
01:00 PM
Share this Post

چالاکی