چالاکی

کۆڕبەندی هەولێر 2023

06-02-2023


ناوەندی لێكۆڵینەوەی رووداو، لە رۆژانی 1 و 2ی ئاداری 2023دا، دووەمین کۆڕبەندی هەولێر بەناونیشانی " خاڵەکانی وەرچەرخان و داهاتووی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست" بە هاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەك ناوەندی لێكۆڵینەوە و دامەزاروەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەڕێوەدەبات.

ناوەند و دامەزاروەكانی وەك پەیمانگەی واشنتن، ئەتلانتیک کاونسڵ، ویڵسن سەنتەر، مێزگردی ئازادی ئایینی نێودەوڵەتی، سەنتەری ئەمریکی بۆ لێکۆڵینەوە لە شام، سەنتەری خوێندنەوەی ئیتاڵی، ئۆرسام، ئیرام، قەمەر ئینرجی، ناوەندی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر عێراق، ڤیژن ئیدوکەیشن، سید فاوندەیشن و فایڤ وەن لاب وەك هاوبەشی سەرەكی، لە بەڕێوەبردن و رێكخستنی چالاكییەكانی  كۆڕبەندی هەولێر- 2023ی ناوەندی لێكۆڵینەوەی رووداو بەشدارن.

جیهان و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە قۆناخێکی هەستیارو پڕلە گۆڕانکاریدا تێپەڕدەبن و كوردستانیش لە نێو جەرگەی ئەم گۆڕانەدایە. تەوەرە سەرەکییەکانی كۆڕبەندی2023ی هەولێریش لەسەر بنەمای ئەو خاڵە وەرچەرخانە داڕێژراون كە ناوچەكە پێیدا تێپەڕ دەبێت. دەیان پسپۆڕ، سیاسی و رۆژنامەڤانی نێوخۆیی و دەرەكیش، لە رۆژانی 28/2/2023 تاوەكو 2/3/2023 لە مێزگرد، چاوپێكەوتن، گوتار و پانێلەكانی كۆڕبەندی هەوڵیردا گفتوگۆ لەسەر ئەو تەوەرانە دەكەن.

ئەو گۆڕانەی كە ئەمڕۆ دنیای گرتۆتەوە، ماتەوزەی پێویستی تێدایە كە جیهان و ناوچەكەش بەجۆرێكی وێنا بكەنەوە. ئەمەش شەپۆلێكی فراوان لە پەیوەندیی نێوان دەوڵەتان لە شەڕ و سیاسەتی هاوپەیمانییەوە بگرە تاوەكو زیادبوون و گۆڕانی چالاكییە سەربازییەكان لە خۆدەگرێت.هەروەها، گۆڕانەكانی بازاڕی وزە، دۆخی ئابووری، گۆڕانی کەشو هەوا و ئاسۆی ئاسایشی خۆراك لەگەڵ، زیادبوونی ئاستی درزەكانی نێوان چینەكانی كۆمەڵگا، زیادبونی خێرای دانیشتوان و ژیری دەستکرد و  كاریگەرییەكانی تەكنەلۆژیا لەسەر گۆڕانە كۆمەڵایەتی، ئابوورییەکان و سیاسییەكان مژارەکانی دووەمین کۆڕبەندی هەولێر پێکدەهێنن..

كۆڕبەندی هەولێر-2023ی ناوەندی لێكۆڵینەوەی رووداو، بەهاوكاری لەگەڵ هاوبەشەكانی، دەرفەتێك دەڕخسێنێت بۆ ئەوەی تیشكی زیاتر بخرێتەسەر ئەو خاڵانەی وەرچەرخان.

لە رۆژانی داهاتووشدا، لە پلاتفۆڕمە جیاوازەکانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو و تۆڕی میدیایی رووداوەوە زانیاری زیاتر سەبارەت بە تەوەرە سەرەکییەکان و ئەجیندای کۆڕبەندی هەولێر_2023 بڵاودەكرێنەوە.

March - 2023
Wednesday
01
08:00 AM
-
06:30 PM
March - 2023
Thursday
02
08:00 AM
-
06:30 PM
Share this Post

چالاکی