رۆژی 4ی ئایار 2023 ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو و لەگەڵ کۆمەڵەی دۆستانی جیهانی عەرەبی لە بۆلگاریا لێکتیگەیشتنامەیەکیان بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکان و ئەنجامدانی کاری هاوبەش واژۆ كرد.
بە پێی لێكتێگەیشتنەكە لێكۆڵینەوە و چالاکییەکانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو لە داهاتوودا، لەلایەنە هاوبەشەكەمانەوە بە بولگاری بڵاودەكرێنەوە.
بەپێی لێکتێگەیشتنەكە هەردوولا هەوڵدەدەن بۆ برەودان بە هاوئاهەنگی و کاری هاوبەش لە بوارەکانی تویژینەوە، سەمینار، کۆنفرانس و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی مەیدانی هاوبەش. هەروەها، بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو و دۆستانی کۆمەڵەی جیهانی عەرەبی بولگاری بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی هاوبەش لە ئامانجەكانی ئەو لێكتێگەیشتنەیە.
هەردوو لایەن هاوڕابوون لەسەرئەوەی کە ئەم لێکتیگەیشتنامەیە بنەمای بەشداریکردن لە چالاکییەکانی هەردوو دامەزراوەكە لە داهاتوودا.