RRC |
ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو لە درێژەی گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ناوەندە ئەکادیمی و توێژینەوەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 11-02-2020 یاداشتنامەیەکی بۆ هاوکاری و لێکتێگەیشتن لەگەڵ زانکۆی کوردستان لە هەولێر واژۆکرد.
یاداشتنامەکە چەندخاڵێکی وەک گۆڕینەوەی توانستی زانستی و هاوکاریکردن لە بواری توێژینەوە و چالاکیی جۆراوجۆری زۆر لەنێوان هەردوولا لە خۆدەگرێت. هەروەها پرۆگرامی بەشداریپێکردنی خوێندکارانی زانکۆی کوردستان وەکو مەشقی هاوینە لە ناوەندی لیکۆڵینەوەی رووداویش لەخۆدەگرێت.
ناوهندی لێكۆڵینهوهی رووداو سەر بە تۆڕی میدیایی رووداوە کە گهورهترین تۆڕی میدیایی ههرێمی كوردستانە و وەك هەوڵێك بۆ پڕكردنەوەی بەشێك لەو کەموکورتییانەی لەبارەی لێكۆڵینەوەكانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە هەرێمی كوردستان هەیە، لە ساڵی 2016دا دامهزرا.
هەروەها لەڕێگەی بەستنەوەی ئەزموونی سیاسی و توانای ئەكادیمی و شۆڕكردنەوەی روانگە تیۆرییەكان بۆ واقیعی رووداوەكان، هەوڵی هەڵسەنگاندنی بابەتییانەی رووداوەكان و پێشكەشكردنی پێشنیار بۆ بژاردەی سیاسی و بڕیارسازی هەرێمی كوردستان دەدات.
زانکۆی کوردستان بۆ دروستکردن و گەشەپێدانی توانای مرۆیی و زانستی لە ساڵی 2006دا لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئێستای هەرێمی کوردستان دامەزراوە.