RRC |
رۆژی (8-6-2019) لە شاری هەولێر ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو پانێلی “نێچیرڤان بارزانی، چوار ساڵی ئایندەی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان” بەڕێوەبرد.
لە دوو پانێل‌دا کە 10 پانێڵیستی سەرەکی قسەیان تێدا کرد، پێگەی هەرێمی کوردستان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کاریگەری پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر پەیوەندییەکانی چوار ساڵی ئایندەی هەولێر لە ناوچەکەدا تاوتوێ‌کران.
د. مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژكاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، رۆڵی نێچیرڤان بارزانی، لە چوار ساڵی داهاتوودا گوتی: “ستراتیژیی نێچیرڤان بارزانی گفتوگۆکردنە بۆ بەدیهێنانی ئامانج. ئامانجیش نهێنی سەقامگیرییە لە هەرێمی کوردستان، هەروەها ئەوەی لە داهاتوو پێویستە نێچیرڤان بارزانی بیکات ئەوەیە کە درێژە بە گفتوگۆ لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق بدات و نابێت ئەو پەیوەندییە بپچڕێندرێت”.
دەقی قسەکانی د. مەزهەر محەممەد ساڵح
لە راستیدا سۆنگەی هزری هەیە و کەڵکەبوونی مێژوویی هەیە سەبارەت بە بەڕێز سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی.. لە 28ی نیسانی ساڵی رابردوو شاندێکی وزاری لە بەغداوە هاتنە هەولێر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، دوو بابەتی سەرەکیان پێشنیاز کرد، بە بڕوای من لە سۆنگەی هزرییەوە بوون بۆ دیالۆگ، ئەوانیش دیالۆگ و ستراتیجیەت، دیالۆگیش بریتییە لە تێکەڵبوونی مرۆیی بۆ دروستکردنی لێکتێگەیشتنی هاوبەش و بەدیارخستنی مەبەستەکان و ئاشکراکردنی نیەتی بەرامبەر، لە راستیدا پێویستی بەچەند شتێکی تایبەت هەیە بۆ پەیوەستبوونی ئاییندە، ئەمە بیرۆکەی دیالۆگە.
ئەو ستراتیجیەتەی نێچیرڤان بارزانی، لە 28ی نیسانی ساڵی رابردوو گرتیەبەر، پشتبەستن بوو بە دیالۆگ بۆ بەدیهێنانی مەبەست و ئامانجەکان، ئەمەش بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری بووە، ئەو سەقامگیرییەش بۆ بونیادنانی پەیوەندی سەقامگیر بووە بۆ ئاییندە. واتە بەیەکەوە گرێدانێک لەنێوان دیالۆگ و ستراتیجیەت هەیە بۆ بەدیهێنانی ئامانجێک، ئامانجەکەش دروستکردنی سەقامگیرییە، ئەو سەقامگیریەش پەیوەست بوون لەنێوان ناوەند و هەرێم، یاخود لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم دروست دەکات.
لە راستیدا لە رووی مێژووییەوە بەڕێز نێچیرڤانی بارزانی لە دوای ساڵی 2003وە کە ئیدارەی هەرێمی کوردستانی گرتە دەست وەکو سەرۆکی دەسەڵاتی جێبەجێکردن، تاوەکو پەسندکردنی دەستوور لە 2005، بەو قۆناخە دەڵێن قۆناخی دیالۆگی ئاسایی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، لەو ماوەیەش بە قووڵی ئاشنابوو بە کێشەکانی، تەنانەت لە ماوی دابەزینی ئەو پەیوەندیانە لەنێوان ساڵانی 2014 تاوەکو 2017، پەیوەندییەکی خۆرسک هەبوو، هەرێمی کوردستان ستراتیجیەتی خۆی هەبوو، هەرێمی کوردستان چەند کارێکی گرنگی ئەنجامدا، یەکەمیان ئەوەبوو هەموو هێزەکانی پێشمەرگەی کۆکردنەوە بۆ بەرگری لە عێراق دژی تیرۆری داعش، ئەمەش بە شێوەیەک کە پێویستی بە دیالۆگ نەبوو، هاوکات پێشوازی لە زیاتر لە ملیۆنێک ئاوارە لە ناوچە عەرەبییەکان کرد و لە کوردستان بەو پەڕی رێز و ئازداییەوە ژیانیان بەسەر برد، هەرێم ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی بازرگانی کرد.
قۆناخی داهاتوو کە من بە بنەمای دادەنێم بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ دوای ئەو قوڵبوونەوەیەی نێوانیان و ماوەیەکی درێژی سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی لە حکومەت، بوونی بەڕێز عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانە لە سەرکردایەتی عێراق، پیاوێک کە ئەزموونی زۆری هەیە لە گفتوگۆ دامەزراندنی عێراق لە دوای ساڵی 2003وە، هەروەها بەڕێز نێچیرڤان بارزانیش لە بەرامبەردا. سێ فاکتەری سەرەکی بڕیاری لەسەر دەدات، ئەوانیش سەرکردایەتی و لێهاتوویی تێگەیشتن لە دیالۆگ، بۆ گەیشتن بە سەقامگیری، بۆیە من دڵنیام لەوەی قۆناخی داهاتوو نە ململانێ و نە دانوستاندنی پچڕا‌و و نە گفتوگۆی بێ سوودی تێدا دەبێت.
خاڵی دووەم ئەو ماوە دوور و درێژەی لەنێوان ناوەند و هەرێم هەبووە، پەیوەست بوون هەبووە، گەورەترین پەیوەستبوونیش پەیوەستبوونی بازاڕی عێراقی بووە، کوردستان پێشوازی لە هەموو هەلی کارێک لە ناوچە عەرەبییەکان کرد، هەر لە دکتۆر و ئەندازیار و کرێکاری تەکنیکی و تاد.. بەغداش پێشوازی لە سەرمایەدارەکانی کوردستان کرد، ئێستا زیاتر لە نیوەی وەبەرهێنەری کارەبا لە عێراق لە دەرەوەی هەرێم، لەلایەن وەبەرهێنەرانی کوردستانییەوەیە، ئەمە شتێکە جێگەی شانازییە، واتە وەبەرهێنانێکی کوردستانی عێراقی پەیوەستبوون بە یەکەوە هەیە لەنێوان کار‌و سەرمایەداردا، بۆیە پێموایە بازاڕ پرسێکی بنەڕەتی و زیندووە، هەبوونی سەرکردایەتییەکە لەو پرسانە ئاگادار بێت و دەرکی پێ‌بکات.
خاڵێ سێیەم بۆ لێکتێگەیشتن کە خەڵک پێیانوایە سەختە، بودجەی ساڵی 2019یە، بودجەی 2019، سەرەڕای هەموو کەموکوڕی و کێشە و گرفتەکان و ئەو قسە و باسانەی لەسەری دەکرێت، بەڵام پەیوەندییەکی راست و دروستی لەسەر بونیاد نرا، بۆیە من پێموایە کە ئەوە ئەرکیشە لەسەر هەردوولا کە دەست بە گفتوگۆیەکی جیدی بکەن بەتایبەت لەسەر بودجە، بۆ یەکلاکردنەوەی پرسەکان و نەهێشتنی گومان، بۆ دروستکردنی پەیوەندی راست و هەنگاونان بەرەو داهاتوویەکی باشتر ، ئامانجیش دروستکردنی هاوئاهەنگی بەهێزە لە نێوان هەردوولا.
هەموو ئەوەی لەباری ئەو سەقامگیرییەوە بۆ ئێوە باسم کرد، شتێک بەڕێوەدەبات، کە لە ئابووریدا پێی دەڵێن Gravity model، کێشکردنی ئابووری، هەموو کیانێکی ئابووری گەورە لە گەشەکردندا پەیوەست بە یەک دەبن، هەموو کیانێکی ئابووری گەورە لاوازبن لە گەشەکردندا، لە یەک دوور دەکەوەنەوە، نێوانی هەولێر و بەغداش لە یەک نزیکە بەڵام نێوانەکە درێژکراوەتەوە، لە بری پرد دیوار دروستکراوە، بۆیە هەبوونی سەقامگیری ئەو کێشی ئابووری دەکات و کیانێکی پەیوەست بە یەک دروست دەکات بۆ خۆشگوزەرانی مرۆڤەکان، هەموو ئامانجەکەش خۆشگوزەرانی مرۆڤەکانە.
مەحمەت ڤوراڵ، سەرۆكی ناوەندی لێكۆڵینەوەی دیتام لەکاتی بەشداریکردنی لە پانێلی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو لەبارەی (نێچیرڤان بارزانی.. چوار ساڵی ئایندەی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان) گوتی: “بێگومان ئەو ئەزموونەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی هەیەتی زۆر باری ناوچەکە ئاسان دەکات و چەترێکە دەتوانێت هەمووان کۆبکاتەوە”.
دەقی قسەکانی مەحمەت ڤوراڵ
له‌سه‌ره‌تادا ده‌مه‌وێ پیرۆزبایی له به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی بكه‌م وه‌ك سه‌رۆكی نوێی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم له كاره‌كانی. ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیی نوێی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له‌مه‌ودوا زۆر قورسه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا متمانه‌ی ته‌واوم به به‌ڕێزیان هه‌یه كه ئه‌م ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌ش به جوانترین شێوه به‌ڕێوه‌ده‌بات، چونكه باگراوندی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و سه‌نگینی كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی و هاوكات ئه‌زموونه قوڵه‌كه‌ی له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات زه‌مینه‌خۆشكه‌ره بۆ ئه‌م به‌رپرسیارێتییه نوێیه.
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز…
پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی، چه‌تری یه‌كگرتنه‌وه‌ی كوردستانه و نوێنه‌رایه‌تی دادپه‌وه‌ری و ماف و یاسا و به‌هاكان ده‌كات. هه‌روه‌ها ده‌رخسته‌ی فره پێكهاته‌یی و فره‌لایه‌نی و یه‌كسانییه بۆیه منیش وه‌ك كوردێكی ئامه‌د، چاوه‌ڕوانیمان زۆره له به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانی به‌جێ بگه‌یێنێت. به‌تایبه‌تیش پاراستنی یه‌كڕیزی و نێوماڵی باشووری كوردستان خواستی هه‌موو كوردێكه. له‌و باوه‌ڕه‌داین كاتی هاتووه دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ت پێكبهێندرێت و هه‌موو شتێك به‌دامه‌زراوه‌یی بكرێت چونكه 25 ساڵ ئه‌زموونی فه‌رمانڕه‌واییمان هه‌یه له باشووری كوردستان و ده‌بێت ئه‌م قۆناخه بۆ دامه‌زراوه‌یی بوون كه دامه‌زراوه‌یی به‌كردار بێت و شایسته بێت كه پێی بگوترێت دامه‌زراوه‌یی ده‌وڵه‌تی.
پێموایه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی به‌دڵنیاییه‌وه بیری له‌مه كردووه و له پلانییهتی. به‌تایبه‌تیش یه‌كگرتن و یه‌كخستنه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و كۆكردنه‌وه‌یان له‌ژێر چه‌ترێك و دامه‌زراوه‌یه‌كی راسته‌قینه و تۆكمه و كۆتاییهێنان به‌دیارده‌ی بوونی هێزی چه‌كداری سه‌ر به‌لایه‌ن و پارته سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان و راهێنانی ئه‌م پارته سیاسییانه كه ته‌نیا كاری مه‌ده‌نی و سڤیل ئه‌نجام بده‌ن دوور له سیاسه‌تی هێزی چه‌كداری. ئه‌مه خواستی هاوبه‌شی هه‌موو كورده‌كانه و بهكۆتاییهێنانی ئه‌م دیارده‌یه‌ش، ئیدی لێكترازان و قه‌یران و زۆربه‌ی كێشه‌كان كۆتاییان پێدێت.
چونكه به‌هۆی هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌هامه‌تی و ماڵوێرانی زۆرمان بینی.
هه‌روه‌ها بابه‌تێكی دیكه‌ش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری راسته‌قینه به‌دی بكرێت، ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی دادپه‌روه‌رانه و به‌پێوه‌ری یاساییه‌وه دامه‌زراوه‌كان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان دابه‌ش بكرێت و نابێ قۆڕخكاری بۆ بكرێت، ئه‌مه‌ش خواستێكی هاوبه‌شی كورده. هه‌روه‌ها دادگاییكردنی دادپه‌روه‌رانه خاڵێكی دیكه‌ی زۆر هه‌ستیاره و پێویسته ره‌چاو بكرێت. ده‌بێ سه‌رجه‌م كاره‌كانی ده‌وڵه‌تمه‌داری شه‌فاف و یه‌كسان و دادپه‌روه‌ر بێت و له‌گه‌ڵ به‌ها نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان بگونجێت. ده‌بێ سیسته‌مێك بخرێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه كه ره‌چاوی فره‌لایه‌نی و دادپه‌روه‌ری بكات و په‌یڕه‌وی بكات. هه‌روه‌ها خه‌م و زامی هاوبه‌شمان كه كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكه‌كانه، پێویسته به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دوور له توندڕه‌وی و به‌كارهێنانی چه‌ك و خوێنڕشتن چاره‌نووسی ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی بۆ بدۆزرێته‌وه و یه‌كلایی بكرێته‌وه. پێویسته له دانووستاندنهكاندا فاكته‌ره هاوچه‌رخه‌كان ره‌چاو بكرێن و هه‌روه‌ها سوود له ئه‌زموونی مه‌ده‌نیی وڵاته رۆژئاواییه‌كان وه‌ربگیرێت، به‌تایبه‌تی له بواری په‌روه‌رده و فێركردندا ده‌بێ یه‌كگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی له‌به‌رچاو بگیرێت و له‌م سۆنگه‌یه‌وه كاری بۆ بكرێت. كاتی هاتووه ئهلفابێیهكانی زمان یه‌كگرتوو بێت و بخرێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كوردێكی هه‌ولێر و كوردێكی ئامه‌د، له‌گه‌ڵ كوردێكی سلێمانی و كوردێكی رۆژئاڤا به‌بێ هیچ زه‌حمه‌تییه‌ك له‌یه‌كدی بگه‌ن و زمانێكی هاوبه‌شیان هه‌بێت كۆیان بكاته‌وه. ئه‌ركه قورسه‌كه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌رشانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی رێكاره‌كانی ئه‌نجام بدات و بیكاته سیاسه‌تێكی باڵای نه‌ته‌وه‌یی. ده‌بێ شێوه‌زاره‌كانیش به سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیی زمان و كولتوور قه‌بووڵ بكرێ. ده‌بێ زمانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای دیالۆگ و دانووستاندن بكرێت دووربێت له زمانی زبر و توندئاژۆیی. به‌رده‌وام گوتوومه و ده‌یڵێمه‌وه پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د كه دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی كوردستان بوو، ده‌وڵه‌ته‌كه موڵكی هه‌مووان بوو نه‌ك پارچه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌بێ هه‌موومان شانازی به‌م مێژووه بكه‌ین. سه‌ربه‌رزین به ئه‌زموونی باشووری كوردستان به‌ڵام كاتێك ئه‌م موڵكه گشتییه و ئه‌م چه‌تر و ماڵه‌مان كه به‌كارهێنا، نابێ زیانی پێبده‌ین، بیشێوێنین، پیسی بكه‌ین، خیانی لێبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ڕووخێ ئه‌مه ده‌بێ خواستی هاوبه‌شی هه‌موو كوردێك بێت و پێویسته ده‌ستی پێوه‌بگرین. زۆر گرنگه سیاسه‌تێك په‌یڕه‌و بكرێت ده‌ست به‌دیموكراسی و ئازادییه‌كان بگرێت دوور له توندوتیژی و نكۆڵی‌كردن له‌یه‌كدی و توندوتیژی ده‌بێ ته‌نیا له به‌رامبه‌ر تیرۆریستان به‌كاربهێندرێت. ده‌بێ خۆمان بگه‌یێنینه ئاستی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان به‌تایبه‌تی له به‌ها دیموكراسیی و ئازادییه‌كاندا هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه ببیه‌ن و هاوچه‌رخ بین له‌گه‌ڵ دونیای پێشكه‌وتووی ئه‌مڕۆ. ده‌بێ خۆمان به‌ڕادده‌یه‌ك بگونجێنین له‌گه‌ڵ دونیای مه‌ده‌نی هاوچه‌رخ بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو پرسێكدا پشتیوان و یاوه‌رمان بن. سه‌یربكه‌ن رۆژی 25ی ئه‌یلوولی 2017 گشت‌پرسیی له باشووری كوردستان ئه‌نجامدرا. ئه‌م گشتپرسییه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه مافێكی زۆر سروشتی و ره‌وای گه‌لی كوردستان بوو، به‌ڵام بینیمان دونیای مه‌ده‌نی هاوچه‌رخ پاڵپشت و پشتیوانمان نه‌بوون و له سزاكانیشدا خۆیان بێده‌نگ كرد و ته‌ماشاكار بوون.
بۆیه زۆر گرنگه له‌سه‌ره‌تادا كرانه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نی هاوچه‌رخ له‌نێوخۆماندا بكرێته‌وه و دواتر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ دونیای مه‌ده‌نی هاوچه‌رخ پێكبهێنین.
له‌به‌شی كۆتایی قسه‌كانمدا، له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا، به‌گرنگی ده‌زانم ئه‌م باگراونده بگێڕمه‌وه، كه توركیا نزیكه‌ی 30-35 ساڵه په‌یوه‌ندییه‌كی توندئاژۆیی دژوار و خوێناوی له‌نێوان توركیا و كورد هه‌یه. ساڵانێكی زۆره دژایه‌تی یه‌كدی ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كی زۆر رۆڵه‌ی هه‌ردوولایه‌ن كوژراون و خوێنیان له‌م خاكه‌دا رشتووه. من نایێمه باسی ئه‌وه‌ی كێ له‌سه‌ر حه‌قه و كێ هه‌ڵه‌یه، به‌ڵكو مه‌به‌ستم له‌وه‌دایه كه ده‌بێت ئه‌م كێشه‌یه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت كۆتایی پێ بهێندرێت چونكه به‌های زۆرمان له‌ده‌ستداوه و چاوه‌ڕوانی هه‌موو كۆمه‌ڵگه و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ كۆتایی به‌م دۆخه بهێندرێت. ده‌بێ توركیا و باشووری كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و به‌ها هاوبه‌شه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی دروست درێژه به په‌یوه‌ندییه‌كانیان بده‌ن.
به‌رده‌وام گوتوومه، توركیا بۆ باشووری كوردستان ده‌روازه‌ی كرانهوهیهتی بۆ وڵاتانی رۆژئاوا و جیهان و ده‌بێ كورد بایه‌خی زۆر به‌م ده‌روازه‌یه بدات و له به‌رامبه‌ردا باشووری كوردستان بۆ توركیا ده‌روازه‌ی كرانهوهیهتی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئه‌گه‌ر جوگرافیا قه‌ده‌رێك بێت، من ده‌ڵێم به‌داخه‌وه قه‌ده‌ری كورد له‌گه‌ڵ توركیا پێكه‌وه‌یه و له‌نێو یهكدیدایه. بۆیه زۆر گرنگه یه‌كدیمان باشتر بناسین بۆ ئه‌وه‌ی خاڵه هه‌ستیاره‌كانی یه‌كدی نه‌خه‌ینه ژێرپێ و رێز له به‌هاكانی یه‌كدی بگرین و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان به‌رچاو بگرین. بۆ نموونه ئه‌و ئابڵووقه‌یه‌ی توركیا خستییه سه‌ر باشووری كوردستان پێویست نه‌بوو هیچ به‌هایه‌كی نه‌بوو، چونكه خۆیشی زیانی به‌ركه‌وت چونكه په‌یوه‌ندی توركیا و باشووری كوردستان توركیا زۆر سوودمه‌نده چونكه وه‌ك گوتم ده‌روازه‌یه‌كه بۆ گه‌یشتن به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌م رێڕه‌وه‌ش ده‌توانێت زیاتر سوودمه‌ند بێت. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه باشووری كوردستانیش سوودمه‌ند بووه و ده‌بێت چونكه توركیا ده‌روازه‌ی هه‌ناسه وه‌رگرتنه بۆ كورد.
به‌هه‌رحاڵ هه‌ردوو لایه‌ن ده‌بێ زۆر رێز له‌یه‌كدی بگرن و به‌هه‌ستیارییه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌به‌رچاو بگرن. ده‌بێ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی به‌مدواییه ئه‌نجامدرا كۆتاییان پێبێت. ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی له خاكی باشووری كوردستان له دژی په‌كه‌كه ده‌كرێت پێویسته كۆتایی پێ بێت. 15 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له ئامه‌د كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان كرد و دوو كه‌سایه‌تیمان هێنا كه به‌شداربوون له دانووستاندنه‌كانی ئاشتی له باشووری ئه‌فریقیا ئێمه سوودمان له ئه‌زموون و زانیاریه‌كانیان وه‌رگرت. پشت ئه‌ستوور به‌م ئه‌زموونانه چه‌ند بیرۆكه‌یه‌ك هاتنه‌ئاراوه بۆ ئه‌وه‌ی پرسی چاره‌سه‌ریی به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه. راسته له‌وانه‌یه له‌سه‌ر ئاستی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی ساڵانی 2013 2015 نه‌بێت به‌ڵام هاوكات زۆر گرنگه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كرێت به‌ڕاستی زیانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن. باوه‌ڕم پێ بكه‌ن كورد له‌م شه‌ڕه‌دا زیانی زۆر به‌ركه‌وت به‌ڵام توركیاش زیانی به‌ركه‌وت. هه‌روه‌ها له رووی ئابووری و به‌هاكانی دارایی زیانی زۆر بهههردوولایهن كه‌وت و توركیاش زه‌ره‌ری زۆری كرد. ده‌بێ به‌دانایی ئه‌م پرسه چاره‌سه‌ربكرێت به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌بێ دیدار و دانووستاندن بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كدی قه‌بووڵ بكه‌ن له‌م ناوچانه‌دا 40-50 ملیۆن كورد هه‌یه و كه‌س ناتوانێت له‌ناویان ببات. مادام كوردیش ده‌وڵه‌تیان نییه، ده‌بێ ئه‌وانیش پێكه‌وه له‌م خاكه دابنیشن و رێز له به‌هاكانی یه‌كدی بگرن و پێكه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هاوبه‌ش بخوڵقێنن و مافه‌كانیان به‌ده‌ست بكه‌وێت. من باوه‌ڕموایه رۆژێك دێت ئه‌م كاره جێبه‌جێ ده‌كرێت.
سوپاستان ده‌كه‌م رێز و خۆشه‌ویستی و پێزانینم ئاراسته‌ی تۆڕی میدیایی رووداو ده‌كه‌م كه ئێمه‌ی بانگهێشت كرد بۆ به‌شداریكردن له‌م پانێڵه به‌ڕێزه.
ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پانێڵی (نێچیرڤان بارزانی.. چوار ساڵی ئایندەی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان) گوتی “پێموایە کاک نێچیرڤان بارزانی دوو تایبەتمەندی هەیە، دەکرێت خۆی سوودی لێوەربگرێت و خەڵکیش سوود لەو تایبەتمەندییانەی وەربگرێت: یەکەم، ئەزموونێکی گەورەی سیاسی و بەڕێوەبردن و سەرکردایەتی هەیە. دووەم، بیرکردنەوە و دیدێکی باشی هەیە بۆ بەیەکەوە ژیان و کارکردن و کاری هاوبەش”.
ئەوەشی گوت ” ئومێددەکەم سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی خەڵکی کوردستان بێت، هی تەنها یەکێتی و پارتی و گۆڕان نەبێت، بۆ ئەوەی بتوانین بەیەکەوە چوار ساڵی ئاییندە هەموومان هاوکاربین لەسەرخستنی پرۆژەی هەرێمی کوردستان”.
دەقی قسەکانی ئارێز عەبدوڵڵا
ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی چۆن دەتوانێت ئاسەواری دوو ئیدارەیی نەهێڵێت؟
پێموایە کاک نێچیرڤان بارزانی دوو تایبەتمەندی هەیە، دەکرێت خۆی سوودی لێوەربگرێت و خەڵکیش سوود لەو تایبەتمەندییانەی کاک نێچیرڤان بارزانی وەربگرێت.
یەکەم، ئەزموونێکی گەورەی سیاسی و بەڕێوەبردن و سەرکردایەتی هەیە
دووەم، بیرکردنەوە و دیدێکی باشی هەیە بۆ بەیەکەوە ژیان و کارکردن و کاری هاوبەش، بەڕای خۆم ئەگەر کار بکات لەسەر بنەمای ئەزموونی خۆی و ئەو دیدە تایبەتەی خۆی، دڵنیام لە چوار ساڵی ئاییندە رۆڵێکی باشی دەبێت لە ئاساییکردنەوە و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و دروستکردنی سەقامگیری و دڵنیایی لەنێوان هاووڵاتیان و دەسەڵات.
بەڵام دەمەوێت ئێستا پرسیارێک بکەم، ئێمە لێرە قسە دەکەین ئایا بەڕاستی سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان گوێی لەو قسانە و بۆچوونانەی ئێمەیە؟ یان دواتر پوختەی ئەو دیالۆگەی لێرە کراوەو ئەرکی بۆ دەکێشرێت، بۆی دەچێت؟ یان ئێمە هەروا بۆ تەلەڤزیۆن قسەدەکەین؟
دیدارێکی وا کە بیروبۆچوونی جیاوازی تێدا دەخرێتەڕوو و “قسەی لابەلای تێدا دەکرێت”، گرنگە سەرۆکی نوێ گوێی لێبێت و بزانێت بۆ ئەوەی هەم پانێڵەکەی ئێوە سوودێکی باشتر بگەیێنێت. من جارێ نازانم خۆی ئەمە دەبینێت یان دوایی پوختەکەی بۆ دەچێت یان هەروا بۆ تەلەڤزیۆنە، هیوادارم خۆشی ئاگای لێبێت لانی کەم پوختەی ئەو دیالۆگەی بۆ بچێت.
ئێمە کاتێک باسی پەیوەندییەکان دەکەین، هەموو جۆرە پەیوەندییەک لە نێوان وڵاتێک و وڵاتێک، لە نێوان حیزبێک و حیزبێک و لەنێوان کەسێک و کەسێک لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەشە، لەسەر بنەمای هێزە، لەسەر بنەمای دیدی هاوبەشە، ئێمە کاتێک باس دەکەین، ئایا بەرژەوەندی ئێمە لەگەڵ کێیە بۆئەوەی بتوانین پەیوەندیەکانی خۆمان هەڵسەنگێنین؟ کاتێک باسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین، مەبەستمان ئاستی ناوخۆی هەرێمی کوردستانە، ئاستی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیە، ئاستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتانی ناوچەکەیە، یان لەگەڵ جیهانە؟
من پێموابێت بە نیسبەتی نێوخۆمان لە هەموو شتێک گرنگترە، ئەگەر هاتوو لە کوردستان سەقامگیری هەبێت، ئەگەر هاتوو سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان چەتری کۆکەرەوەی لایەن و بۆچوونە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بێت، ئەگەر هاتوو سەرۆکایەتی نوێی هەرێمی کوردستان هەنگاوی نا بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان و بە ئاراستەی دروستکردنی سەقامگیریەک کە هەموو هاووڵاتیان لەژێر سایەی ئەو چەترە هەست بە دڵنیایی و گەشەکردن بکەن، من پێموابێت سەرۆکی هەرێم، یاخود سەرۆکایەتی هەرێم دەتوانێت رۆڵێکی گەورەتر و کاریگەرتری هەبێت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان.
کێشەکانی هەرێمی کوردستان دیارن، من دەمەوێت لێرەوە لە سەرۆکایەتی هەرێمەوە دەستپێبکەم، هەموومان دەزانین ململانێیەک هەیە، بۆچوونی جیاواز هەیە لەسەر سیستمی حکومڕانی، بەشی سەرەکی سیستمی حکومڕانی پەیوەندی بە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمەوە هەیە، خۆزگە گوێم لە وەڵامی کاک نێچیرڤان بارزانی دەبوو، ئایا خۆی ئامادەیە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم هەموار بکاتەوە بەشێوەیەک کە ئێمە هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بتوانین پرۆژەی دەستووریش هەموار بکەینەوە و دەنگی لەسەر بدەین، بۆ ئەوەی سیستمێکی سەقامگیری روون و ئاشکرامان هەبێت، گرنگە کار لەسەر ئەوە بکرێت کە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، بە پرۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستانیش هەمواربکرێتەوە بۆئەوەی هەموو لایەنەکان دڵنیا بینەوە کە سیستمی حکومڕانی لە ئاییندەی کوردستان دەبێتە سیستمێکی پەرلەمانی دیموکراسی.
کۆمەڵێک کێشەی دیکە هەن؛ بۆ نموونە ئایا سەرۆکایەتی هەرێم لەمەودوا ئاراستە سیاسییەکەی تەنیا ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یاخود پارتی و یەکێتی دەبێت، یان ئاراستەیەکی نیشتمانی گشتگیر دەبێت؟ ئومێد دەکەم سیاسەتی دەرەوە و نێوخۆیی گشتگیر بێت، رەنگدانەوەی هەلومەرجی هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان بێت، من لێرەوە پێشنیاز دەکەم سەرۆکی نوێی هەرێم یەکەمین کاری دیدارێک یاخود کۆبوونەوەیەک بێت بۆ دروستکردنی دیدێکی هاوبەش لەگەڵ هەموو حیزبە کوردستانییەکان، بۆ ئەوەی حیزبە کوردستانییەکانی ئێرەش دڵنیابن لەوەی ئاراستەی سیاسی هەرێمی کوردستان، ئاراستەی حیزبێک و دوو حیزب نییە. بۆ نموونە هی پارتی و یەکێتی یان هی گۆڕانیش نییە، بەڵکو ئاراستەی سیاسی هەرێمی کوردستان بێت و ئەوانیش رۆڵیان هەبێت لە دیاریکردنی نەخشە رێگای سیاسەتی ئاییندەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دەرودراوسێ و عێراق.
واتە بە کورتی کۆمەڵێک گرفت هەن، ئەگەر بێت و پێداگری لەسەربکرێت و چارەسەربکرێت، بەو تێبینییەی من کە گوتم کاک نێچیرڤان بارزانی دیدێکی تایبەتی هەیە بتوانێت ئەوە بکات، من دڵنیام لێرە دەتوانێت جێ پێی سەرۆکایەتی هەرێم ئەوەندە بەهێزبێت، کە کاریگەری لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی عێراقەوە هەبێت، کە دەڵێم پەیوەندییەکانی عێراق، دیسان ئەوەی لێرە لەسەر ئەوێش رەنگدەداتەوە. ئێمە لە عێراق بەرژەوەندیی و دیدمان و هەموو شتێکمان لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا یەکە، بەڵام لەوێ جیاوازییە سیاسییەکانمان زۆرن، تۆ دەکرێت لێرە جیاوازی سیاسیت هەبێت، بەڵام ناکرێت لەوێ لەسەر دەستوور و ئاییندەی کوردستان جیاوازیت هەبێت، ئومێد دەکەم ئەوە رەنگبداتەوە لەوەی فراکسیۆن کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق، گرووپی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی فیدراڵی عێراق یەکەیەکی پتەوو هاپەیمانیێتیەکی یەکگرتووبێت لە پێناوی جیاکارانی نا.. لەپێناوی جێبەجێکردنی دەستوور.
من دەمەوێت لێرەوە بچمە سەر پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق، ئێمە دەستوورێکمان هەیە کە لە 2005 دەنگمان بۆی داوە، لە چوارچێوەی دەستووری عێراق مافەکانی گەلی کوردستان جێگیرکراون، لە چوارچێوەی دەوڵەت هەموو مافەکانی ئێمەی تێدا جێگیرکراوە، راستە حکومەتی عێراقی بە مەبەست یان بێ مەبەست پێشێلی هەندێک لە خاڵ و بەندەکانی ئەو دەستوورەی گرتووە، بەڵام رەنگە ئێمە لەلایەن خۆمانەوە پێشێلمان کردبێت.
دەستگرتن بەو دەستوورە و هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی دەستوور، بەتایبەت ماددەی 140، دروستکردنی ئەنجوومەنی فیدراڵی، چارەسەرکردنی کێشەی نەوت، کە من پێموابێت هەرێمی کوردستان بە ئاقارێکی زۆر بەهێزتردا تێدەپەڕێت.
ئێمە دەستوورمان هەیە و مافەکانمان لەو دەستوورە جێگیرکراون، راستە دەستوور بە نموونە ماددەی 140 جێبەجێ نەکراوە، بەڵام ئەگەر جێبەجێنەکراوە، لایەنە سیاسییەکانی عێراق، حکومەتی عێراقی دەرگای گفتوگۆتان دانەخستووە و پەشیمان نەبوونەتەوە لەو دەستوورەی کە دەنگمان پێی داوە، کەواتە لەو قۆناخە دەستگرتن بە دەستوور و جێبەجێکردنی دەستوور زۆر گرنگە.
دوو کێشەی زۆر سەرەکی هەیە لە کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەرێمی کورستان و بەغدا، یەکێکیان ماددەی 140ـە، کە خەڵکی کوردستان پێیوایە مادام حکومەتی فیدراڵی ماددەی 140 جێبەجێ ناکات. نیەتی نییە دەستوور جێبەجێ بکات، کەواتە مەترسی و نیگەرانی هەیە لەوەی جارێکی دیکە زوڵم ستەم بۆ هەرێمی کوردستان بگەڕێتەوە.
لە بەرامبەردا کێشەی نەوتمان هەیە، ئێمە پێمانوایە کێشەی نەوت دەبێت لەژێر چەتری دەستوور بەپێی ماددە 112 چارەسەر بکرێت، بەڵام لایەنە عێراقییەکان لەبەر هەر هۆکارێک بێت، نایانە پێش.. دوو پرۆژەی یاسای دەستوور هەردووکیان لە پەرلەمانی عێراق پەکیان خراوە و جێبەجێ ناکرێن، پێموابێت ئەوانیش وا لێکی دەدەنەوە ئەگەر هاتوو هەرێمی کوردستان سەربەخۆییەکی ئابووری هەبوو، یاخود کێشەی نەوت بەو شێوەیە چارەسەر بوو، ئەوا ئەوکاتە رەنگە هەرێمی کوردستان جیاببێتەوە.
لێرەدا هەندێک لەلایەنە سیاسییە عێراقییەکان لەوە دەترسن بەهێزبێت و جیا ببێتەوە، ئێمە لەوە دەترسین حکومەتی عێراق مادام ماددەی 140 جێبەجێ ناکات، کەواتە گەڕانەوەی مەترسی بۆ سەر هەرێمی کوردستان هەیە.
چۆن ئێمە دڵنیایی دروست بکەین لە نێوان ئەو دوو لایەنانە، واتە لەنێوان هەرێمی کورستان و بەغدا.
من پێموابێت کاک نێچیربان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و جێگرەکانی لە ئاییندە وەکو باسم کرد، بە لەبەرچاوگرتنی هەلومەرجەکانی دەتوانن پێداگرییەکی چاک بکەن لەسەر جێبەجێکردنی دەستوور.
جێبەجێکردنی دەستوور بۆ ئێمە گرنگە، کاتێک حکومەتی عێراق دەستوور جێبەجێ ناکات، کاتێک بیانوو بەدەستەوە بدات حکومەتی عێراقی لەمەودوا، ماددەیەک هەیە لە دیباجەی دەستوورە، دەڵێ یەکپارچەیی خاکی عێراق بەندە بە جێبەجێکردنی دەستوور، واتە ئەگەر هاتوو دەستوور جێبەجێ نەکرا، هیچ رەوایەتییەک بۆ یەکپارچەیی خاکی عێراق نامێنێت، واتە لەوێش جۆرێ دڵنیایی خەڵکی کوردستان کراوەتەوە، کەواتە دەبێت ئێمە کار لەسەر ئەوانە بکەین، کار لەسەر ئەوە بکەین پەیوەندییەکانمان بەهێزبێت.
من پێموابێت هەرێمی کوردستان کاتێک کێشە هەڵواسراوەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی چارەسەر دەکات، کاتێک پەیوەندییەکی رێکوپێک لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هەیە، لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان وخەڵکی عێراق بە گشتییە، ئەوەش وادەکات کە پەیوەندییەکانی ئێمە لەگەڵ دەوڵەتەکانی دیکە و دەرودراوسێش بەهێزتربکرێت.
ئێمەی هەرێمی کوردستان لەو دوورگەیە، واتە وەکو دوورگەیەک ناتوانین بە ئارامی بژین کاتێک کە ئەمریکا کێشەی لەگەڵ ئێران‌دا هەبێت، کاتێک ئەمریکا کێشەی لەگەڵ تورکیادا هەبێت، کاتێک لە سووریا کێشەی رووسیا و ئێران و حیزبووڵڵای هەبێت، ئێمە ناتوانین دوورگەیەکی ئارام بین،
بۆیە لەو قۆناخەدا بە تایبەت دەرفەتێکی دیکە هاتووەتە پێش لە عێراق، ئەویش بوونی بەڕێز عادل عەبدولمەهەدی ـیە لەسەرۆکی حکومەت، قۆستنەوەی ئەو دەرفەتە بۆ پتەوکردنەوەی پەیوەندییەکان و بۆ بەهێزکردنەوەی هەرێمی کوردستان بەڕای من قۆناخێکی زۆر گونجاوە.
پەیوەندییەکانمان لەسەر وڵاتانی دەرودراوسێ، دەمەوێت ئاماژە بە شتێک بکەم. لە هەموو دونیا دەڵێن بەرژەوەندی هەمیشەیی هەیە، بەڵام دۆستایەتی هەمیشەیی نییە، ئەوە راستە، بەڵام بە داخەوە دەمارگیری نەتەوەیی، دەوڵەت پەرستی وڵاتانی دەرودراوسێ هەرگیز بیر لە بەرژەوەندی هەمیشەیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان یاخود لەگەڵ گەلی کوردستان ناکەنەوە، ئەوەندەی گەلی کوردستان وەکو مۆتەکە و مەترسییەکی ئاییندە سەیردەکەن، ئەوەندە وەکو بەشدارێک و هاوبەشێک بۆ بەیەکەوە کارکردن بۆ بەرژەوەندی هاوبەش بیرناکەنەوە، تاوەکو ئێستا وایە. پەیوەندیمان لەگەڵ هەموو ئەو وڵاتانە هەیە، وڵاتانی رۆژئاوا بەو شێوەیە بیر ناکەنەوە وەکو ئێرە بیری لێدەکەنەوە، ئەو ئامادە نییە بەرژەوەندی هەمیشەییت لەگەڵ دروستبکات، تاکتیکت لەگەڵ دەکات، دەبێت زۆر ئاگاداربیت. بۆیە کاتێک ئێمە لەگەڵ حکومەتی عێراقی رێککەوتنمان هەبێت بەو پێیەی وڵاتێکی سیادییەو ئاڵای لە نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە، باشتر دەتوانین سوود لە پەیوەندییەکان لەگەڵ دەرودراوسێ وەربگرین، بە پێچەوانەوە… لەبیرتان نەچێت لەدوای ریفراندۆمەوە مانۆری سەربازی عێراقی تورکی لە پشتی ئیبراهیم خەلیل کرا، هێزی عێراقی چووە حاجی ئۆمەران و باشماخ، دەبێت ئاگاداربین دەبێت هەمیشە ئەو خاڵە لەبەرچاو بگرین.
لەسەر ئاستی دونیاش بێگومان پەیوەندی بە بەرژەوەندی هاوبەش هەیە، بەرژەوەندی هاوبەشی هەرێمی کوردستان ئەمریکا و رۆژئاوا لە ماوەی رابردوو بە تایبەتی لە رووبەڕووبوونەوەی داعش گرنگ و گەورەبوو، بەڵام ئەوە کاتییە، لەسەر مەسەلەی نەوت رەنگە کاتی بێت، چونکە نەوتی هەرێمی کوردستان تێری ئەوە ناکات، واتا ناتوانێت کاریگەری لەسەر بازاڕەکانی جیهان هەبێت.
بەداخەوە لە سەروبەندی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی هەرێم دوو رووداو روویاندا پێم خۆشە ئەو رووداوە لەبەرچاو بگرین، کە ئاماژەی باش نین، من دڵنیام چارەسەر دەکرێن، بەڵام ئاماژەی باش نەبوون، یەکیان ئەوەبوو کە سەرەڕای ئەوەی رێککەوتنی یەکێتی و پارتی هەبوو بۆ دەنگدان بە کاک نێچیرڤان بارزانی وەکو سەرۆکی هەرێم، کێشەمان نەبووە لەگەڵ کاک نێچیرڤان بارزانی و لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم، بەڵام فراکسیۆن بایکۆتی کرد، ئاماژەیەکی باش نەبوو، بۆ؟ لەبەر رێکنەکەوتن لەسەر کەرکووک. ئەوە پەیوەندی بە دیدی هاوبەشمانەوە هەیە، واتە دیدێکی هاوبەشمان نییە بۆ کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان، دەبێت ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت، ئاماژەی دووەم زۆر بچووکە بەڵام گرنگە، ئەوەیش لە 12ـی ئایار هێشتا سەرۆکی هەرێم دەنگی پێنەدراوە، بە بڕیارێک لە سەرۆکایەتی حکومەت هەرچی فەرمانبەری نا پارتی هەیە لەناو دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ دامودەزگاکانی دیکەی حکومەت گوازرانەوە، من دڵنیام کاک نێچیرڤان بارزانی ئاگای لێ نییە، ئەگەر ئاگاشی لێبێت دڵنیام بە هەڵە تێ‌یان گەیاندووە، بۆیە ئومێددەکەم سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی هەرێمی خەڵکی کوردستان بێت، هی تەنها یەکێتی و پارتی و گۆڕان نەبێت، بۆ ئەوەی بتوانین بەیەکەوە چوار ساڵی ئاییندە هەموومان هاوکاربین لەسەرخستنی پرۆژەی هەرێمی کوردستان.
عەبدوسەلام بەرواری، مامۆستای زانكۆ رایگەیاند “کەم کەس هەن لەناو حیزبە سیاسییەکانی ئێمە و لەناو حکومەتیش ئەوەندەی نێچیرڤان بارزانی بایەخ بەدامەزراوەییکردنی کار بدەن”.
دەقی قسەکانی عەبدوسەلام بەرواری
لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارانیدا روونە دەڵێ بە دیالۆگ دەتوانین هەموو کێشەکان چارەسەر بکەین، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەبێت چەتری کۆکەرەوەی پێکهاتەو ئایین و لایەنەکان بێت، ئەگەر پشتگیری هەبێت دەتوانێت سەقامگیری ئاشتەوایی بچەسپێنێت و ململانێی بێ جەدواش کۆتایی پێبهێنێت، لەناو پارتیدا ئەم پشتگیرییە چۆن دەتوانێت بەرجەستە بکرێت بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
سەرەتا دەمەوێت بۆچوونی خۆم لەسەر ئەو دوو بابەتەی کاک ئارێز عەبدوڵڵا باسی لێوەکرد، بخەمەڕوو، ئێمە بۆچوونمان بۆ دەنگدانەکە جیاوازە. پارتی شتێکی باشی کرد، خۆزگە لەمەودوا ببێتە کلتوور لەناو حیزبەکان، تاکەی خەڵک تەفسیری جیا و تێگەیشتنی جیا بڵاو دەکاتەوە لەسەر رێککەوتنەکان، کەچی رێککەوتنەکان لەسەر ئاییندەی ئەو خەڵکەیە، رێککەوتنەکە بە دەستنووس نووسراوەو روونە، هاوتەریب لەگەڵ پێکهێنانی حکومەت بابەتی پارێزگاری کەرکووک، لای ئێمە شتەکان زۆر روونن، هێشتا پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت دەستی پێنەکردووە، بۆیە قبووڵی بکەن لە ئێمە خوشک و برایان و ئەوانەی گوێیان لە ئێمەیە، ئێمە وا تەماشای شتەکە دەکەین.
ماوەی دوو هەفەتەیە پارتی تۆمەتبار دەکرێت بە شێوەی فەرمی و نافەرمی لەلایەن یەکێتییەوە، کەوا پارتی پێشێلی رێککەوتنەکەی کردووە، نازانم ئەگەر ئێمە لە رێککەوتن هەڵە تێگەیشتووین با تێمان بگەیێنن.. هاوتەریب لەگەڵ پێکهێنانی حکومەت ئێمەش وامان کردووە.
سەبارەت بە دەرکردنی فەرمانبەران، من لە جێگایەکم هەندێک جار دەرفەتی ئەوەم دەبێت چاودێری هەندێک لە شتەکان بکەین، دۆستی ئازیزی من کادیری پارتی شەهیدی پارتی کە قوتابی منیش بووە، ئەویش یەکێک لەوانە بووە کە لەوێ دەرکراون، لە راستیدا دەرکراو نەبوون، هەندێکیان داوایانکردبوو بگوازرێنەوە، هەندێکیان گرێبەستیان هەبوو لەگەڵ یەکدی، هەندێکێشیان من پێموایە هەر پێویست نەبوونە، نێچیرڤان بارزانی هێشتا هیچ پەیوەندییەکی بە سەرۆکایەتی هەرێم نەبووە تاوەکو ئەو ئیشەی لەسەر کرابێت، فوئاد حوسێن لە تەلەڤزیۆن گوتی بە فەرمانی من نییە، من پێموایە شتەکە گەورە کرا وەکو زۆر شتی دیکە.
لە راستیدا خۆم ئامادەکردبوو شتێکی دیکە باس بکەم، باسی ئەوە بکەم نێچیرڤان بارزانی سەرۆکایەتی هەرێم وەردەگرێت، سەرۆکایەتی هەرێم بریتییە لە سێ شت، یەک ئەرکەکان، دوو خودی ئەو ئەو کەسایەتییەکە چۆن ئەو ئەرکانە جێبەجێ دەکات، سێیەم مەودای ئەو جێگایەی کە دەسەڵاتەکانی تێدا پراکتیزە دەکات.
بە نسبەت کوردستان و ناوخۆ، پێموایە جیا لەو قسانەی بەڕێزان باسیان کرد کە تەئیدی زۆربەیان دەکەم دەربارەی خودی کەسایەتی نێچیرڤان بارزانی، شتێک هەیە رەنگە نێچیرڤان بارزانی جیاوازی ئەو لەگەڵ زۆربەی سیاسەتمەداران لە نەوەی ئێمە ئیتر لە سەفی یەکەم، دووەم و سێیەم بێت ئێمە دەستمان پێ‌کرد لە خەباتی نهێنی لە بەغدا لە موسڵ و لە کەرکووک و دهۆک و هەولێر، چووینە شاخ پاشان ململانێیەکی ناوخۆمان کرد، پاشان کە ماندووبووین لە خەبات و لە ژیان 1991 و 1992 حکومڕانی دەستیپێکرد، رەنگە نێچیرڤان بارزانی ئەو چانسەی هەبوو راستە لە تەمەنێکی زۆر لاوی‌دا لە پاش شەهیدبوونی باوکی داخلی سیاسەت بوو لەسەر ئاستی بەرز، بەڵام رۆڵی کارگەر و فعلی ئەو لەناو حکومەت دەستیپێکرد، لە حکومڕانی، پێش ئەوەی لە 1999 بە فعلی بکەوێتە نێو حکومەت، مەلەفی حکومەت و چارەسەرکردنی کێشەکانی حکومەت لە 1992 لەژێر دەستی بوو. بۆیە چانسێکە بۆ کوردستان کە یەکێک ئەسڵەن دەستیپێکرد بە رێگەی دروست، نەک بە رێگەی حیزب، ئێمەی حیزب هەڵبژاردنمان کرد حکومەتمان بۆ ئێوە دانا پەرلەمانمان دانا، دەتانەوێت دەستی خۆمان بکێشینەوە لەو دەسەڵاتە زۆر زەحمەتە بۆ ئێمە.
ئەو ماوەیەی نێچیرڤان بارزانی وەکو جێگری سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکوەزیران بەسەریبرد، پیشانیدا کە بێجگە لە دەسەڵاتەکانی خۆی وەکو سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، بەڕاستی ئەکتیڤبوو لە پەیوەندییەکانی دەرەرەوەش، ئەوە دەوڵەمەندییەکە ئەزموونێکە بێگومان جێگەی تەقدیربووە، هەر ئەو بروسکە و پەیوەندییە تەلەفۆنیانەی بۆی کراوە نیشانەی ئەوەن کە کارێکی باش کراوە، چ لەلایەن جەنابی کاک مەسعود بارزانی وەکو سەرۆکی هەرێم، چ لەلایەن نێچیرڤان بارزانی کە سەرۆکی حکومەت و بەشێک لە تیمی پەیوەندییەکانی دەرەوە.
دەتوانم بڵێم نێچیرڤان بارزانی مامەڵە لەگەل واقیعێکی شاز دەکات، ئێمە حیزبمان هەیە حیزب دەرهاویشتەی مۆدێرنێتە و پاش مۆدێرنێتەیە، بەڵام ئەقڵیەتی زاڵی کۆمەڵگای ئێمە حاشای هەموو ئەوانەی ئەو قسەیان پێ ناخۆشە، ئێمە لە قۆناخی پێش پیشەسازین وەکو عەشیرەت و کۆمەڵگای کشتوکاڵی بیر دەکەینەوە، پێمان خۆشبێت یان نا، هەموو ئەو گرژیانەی لەناو حیزبەکان، هەموو ئەو هەڵوێست و سەنگەر لە یەکدی گرتنە لە ململانێی دوو حیزب و ململانێی دوو دەزگای ئەقڵانی ناچێت، لە ململانێی دوو بنەماڵە و دوو خێڵ و دوو عەشیرەت دەچێت، تاوەکو دان بەو راستیەدا نەنێین، تا مامەڵە لەگەڵ ناخۆشییەکان و گرژییەکان و ململانێی خۆمان بەو ئاراستەیە نەکەین، باوەڕبکەن لەو باوەڕەدام هەر لەو شوێنی خۆمان دەخولێینەوە. نێچیرڤان بارزانی مامەڵە لەگەڵ ئەو واقیعە دەکات لە مامەڵەکردن لەگەڵ حیزبەکان.
ئێمە بمانەوێت و نەمانەوێت نێچیرڤان بارزانی لە کارکردن کە چانسی ئەوەم هەبووە لەناو حیزب و لەناو حکومەت لە نزیکەوە لەگەڵی کار بکەم، یەکێک لەوانەی مومکینە کەم کەس هەبن لەناو حیزبە سیاسییەکانی ئێمە و لەناو حکومەتیش ئەوەندە بایەخ بدەن بە بەدامەزراوەییکردنی کار. ئەمەوادەکات پەیوەندی حیزبەکانیش بە دەوڵەتداری و حکومڕانی و دامودەزگاکانی حکومەتیش هەوڵبدات رایبکێشێت بۆ ئەو سروشتە دامەزراوەییە.
دوو سێ بیرۆکە هەن، یەکێک لە بیرۆکەکان زیندووکردنەوەی ئەوەی کە پێشان پێمان دەگوت کۆبوونەوەی لووتکەی پێنج حیزبە سەرەکییەکەی ناو پەرلەمان، بەڵام راستە ئێستا هەندێک دەڵێن ئەگەر هاتوو ئێمە ئەنجوومەنێک دەستەیەکی باڵای سەرکردەی حیزبەکانمان دانا‌و لەوێ باسە گرنگەکان بکرێن، ئەوا ئێمە گەڕاینەوە بۆ قۆناخی بەرەی کوردستانی و ئەوە بازدانە بەسەر دامودەزگاکان، بەڵام لە راستیدا ئەوانەی کە هەڵگری ئەو بیرۆکەیەن کە دەستەیەک هەبێت ئینجا فەرمی نا‌توانیت ناونیشان و جێگای بۆ بدۆزیتەوە لەناو یاسایەکان، بەڵام سەرۆکی هەرێم وەکو نوێنەری سەرۆکی هەرێمە و بەرپرسە لە پەیوەندییەکان و نوێنەرایەتیکردنی هەرێم، دەکرێت بیرۆکەکە وایە بەلایەنی کەمەوە کەسی یەکەم و دووەمی حیزبەکانی کوردستانی ئەوکات دەتوانن رێکبکەون، ئەوکات هەمووی بێت یان بەس ئەوەی لەناو پەرلەمانە، ئەوەی تایبەتمەدییەکی هەیە، بە هەرشێوەیەک بێت ئەمانە لینکێکیان هەبێت لەگەڵ نێچیرڤان بارزانییەک کە دوو سێ مەرجی سەرکەوتنی تێدایە، تۆ رەنگە منت پێ خۆش نەبێت هەرچی قسەیەک بکەم قسەکان نەچێتە ئەقڵت، ئەگەر یەکێک لە ئێمە چانسی نێچیرڤان بارزانی هەبێت خۆی دەچێتە ناو دڵی خەڵک، ئیتر بە تەئکید هەڵوێست و قسەکانی رێگەی بۆ کراوەیە، نێچیرڤان بارزانی ئەو سیفەتەی هەیە، تێگەیشتنێکی سەقەت بۆ کاریزما هەیە، خەڵکی ئێمە وا تێگەیشتووە قۆناخێکە پێش مۆدێرنێتە، کارێزمان سیفەتێکە و پەیوەندی بە باشی کەسەکەوە هەیە.
نێچیرڤان بارزانی تەسەور دەکەم دەرفەتێکی باشی هەیە بۆ ئەوەت بتوانێت لە رێگەی.. ئەگەر بتوانین ئەو چەترە بدۆزینەوە لەناو حیزبەکان کاریگەری هەبێت تەنانەت لەسەر هەڵوێستی حیزبەکان لەناو حکومەت و پەرلەمانیش، ئەوەش لە نێچیرڤان بارزانی چاوەڕوان دەکرێت.
ئەوەی زۆر زۆر گرنگە بە تەسەوری من ئێمە لە هەڵسەنگاندی کاری نێچرڤان بارزانی یان هەر بەرپرسێک لە چوار ساڵ یان هەشت ساڵی ئاییندە، هەمیشە چاوەڕوانیەکانمان لە سنووری ئەو ئەرکە بن ئەوەی پێی راسپێردراوە. لەو سنوورە هەڵسەنگاندێک بکەین بۆ کارەکانی، من تەسەور دەکەم یەکێکە لەوانەی کاندیدن بۆ سەرکەوتووترین سەرۆک، بەڵام ئەگەر ئێمە لە خۆمانەوە هەندێک ئەرکمان بۆدانا و ئەوانەمان کردە پێوەر و ئەمەی کردووە و ئەمەی نەکردووە، کەچی لە راستیدا ئەمانە ئەسڵەن بەشێک لە ئەرکەکانی ئەو نین، رەنگە ئەرکی پەرلەمان بێت یان ئەرکی حکومەتی هەرێم بێت، ئەسڵەن بۆت نەبێت لەرووی نێودەوڵەتییەوە، ئەوکات هەموومان دەتوانین هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین