دوێنێ بەرواری ٢٧ /٤/٢٠٢٥ رێکخراوی یونسێف لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو سەمینارێکی بۆ کۆمەڵیک لەکارمەندانی تۆڕی میدیایی رووداو دەربارەی چۆنیەتی راپۆرتکردن و چاوپێکەوتن لەگەڵ منداڵادا، سازدا.
لەسەرەتایی سەمینارەکەدا رێکخراوەکە کورتەیەکی لەسەر سەرەتا و مێژووی درووستبوونی رێکخراوەکە لە جیهان و عێراقدا باسکرد، پاشان تیشکی خستەسەر ئامانج و کارەکانی رێکخراوەکە. هەرلە درێژەی سەمینارەکەدا رێکخراوی یونسێف هۆشیاری گرنگی دا سەبارەت بە مافەکانی منداڵان و ئەورێکارو پێویستیانەی کە پێویستە لەکاتی مامەڵەکردن یان چاوپێکەوتن لەگەڵ منداڵاندا لەلایەن پەیامنێران و میدیاکارانەوە رەچاوبکرێن. هەرلەسەمینارەکەدا چەند داتایەکی گرنگ لەلایەن رێکخراوەکەوە سەبارەت بە رەوشی مندالان لە عێراق خرایەروو؛ بۆنمونە سەبارەت بە پێشێلکردنی مافەکانی منداڵان ئەوەیان رایانگەیاند کە لەساڵی ٢٠١٨ دا، لەسەدا ٢٨ ی کچان کەتەمەنیان لە خوار هەژدە ساڵانەوەیە هاوسەرگیریان کردووە و نەیان توانیوە خوێندن تەواو بکەن.
لەکۆتایی سەمینارەکەدا جەخت لە کاری هاوئاهەنگی و پێکەوەیی زیاتر لەنێوان تۆڕی میدیایی رووداو رێکخراوی یونسێف کرایەوە بە ئامانجی باشترکردنی ژیانی منداڵان و هۆشیاری زیاتر سەبارەت بە مافەکانی منداڵان.