چالاکی

سەمپۆزیەمی هەرێمی كوردستان و قەیرانی دارایی ناوچەكە

12-09-2018


 

RRC |

ئەمڕۆ لە هەولێر ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو، سەمپۆزیەم (کۆنفرانسێکی ئەکادیمیی) سەبارەت بە هەرێمی کوردستان و قەیرانی دارایی لە ناوچەکە بەڕێوەدەبات.

کۆنفرانسە ئەکادیمییەکە لە سێ پانێڵ پێکدێت: شۆكی دراوی لە توركیا و لێكەوتەكانی لە هەرێمی كوردستان، سزا ئابوورییەكانی ئێران و هەرێمی كوردستان، هەروەها دۆخی ئابووریی هەرێمی كوردستان و قەیرانەكان.

بەهۆی پەیوەندیی خراپی ئەمریکا و تورکیا، نرخی لیرە لە تورکیا دابەزینێکی پێوانەیی تۆمار کردووە، هەروەها ئەمریکا سزای ئابووریی خستووەتە سەر ئێران و نرخی تمەنیش بەهەمان شێوە دابەزیوە، ئەمانە هەموویان کاریگەرییان لەسەر بازاڕی هەرێمی کوردستان کردووە، لە سەمپۆزیۆمەکەدا شارەزایانی ئابووریی لێکەوتەکانی شیدەکەنەوە.

بەرنامەی سەمپۆزیۆمەکە:

پانێڵی یەكەم: شۆكی دراوی لە توركیا و لێكەوتەكانی لە هەرێمی كوردستان
كات: 09:00 بۆ 10:30
بەشداربووان:
– پ. د. رەجەب یۆرووڵماز، لە ناوەندی لێكۆڵینەوەی ئۆرسام
– نەسیح ئاكتەپە، جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی ئامەد
– مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆكی ژووری هاوردە و هەناردەكارانی هەرێمی كوردستان
– مەهمەت ڤوراڵ، لە ناوەندی لێكۆڵینەوەی دیتام
– ئەرداڵ ئاڤشار، لە ئامەدەوە بەشدارە
– د. رەحمەت حاجی مینە، لە ناوەندی لێكۆڵینەوەی خاوەرمیانە
پانێڵی دووەم: سزا ئابوورییەكانی ئێران و هەرێمی كوردستان
كات: 10:30 12:00
بەشداربووان:
– د. حەمید حەشەمدار، مامۆستای گەشەپێدان و ئابووری سیاسی لە زانکۆی کەرەج، راوێژکاری نێودەوڵەتیی ناوەندی ئابووری و پیشانگەی نێودەوڵەتیی شەهری ئافتاب
– سەید کەمال حوسێنی سەرۆكی ژووری بازرگانیی سنە
– د.هێمن میرخان، مامۆستای زانكۆی كوردستان
– د. سەلام عەبدوڵڵا، لە ژووری بازرگانیی سلێمانی
– ئەردەشێر پەشەنگ، لێكۆڵەر لە ناوەندی لێكۆڵینەوەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست
پانێڵی سێیەم: دۆخی ئابووریی هەرێمی كوردستان و قەیرانەكان
كات: 12:15 13:45
بەشداربووان:
 – د. زاگرۆس فەتاح، جێگری وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان
– فەیسەڵ عەلی، سەرۆكی مونتەدای ئابووریی كوردستان
– د. ئاراس خۆشناو، سەرۆكی سەنتەری زانیاری و لێكۆڵینەوەی ستراتیژی كوردستان
– د. قەیوان سیوەیلی، بەڕێوەبەر لە بانكی كوردستان
– د. ئاراس حوسێن دارتاش، پسپۆڕی ئابووری
– رەنج هاشم، بەڕێوەبەری دارایی بانكی ئاڕ تی
– مەلا یاسین، سەرۆکی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان
Share this Post

چالاکی