چالاکی

سەردانی بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان بۆ ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

17-10-2024


رۆژی پێنجشەممە، 17ی تشرینی یەکەمی 2024 رادو بوتوم، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان، لە هەولێر سەردانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداوی کرد.


لە دانیشتنێکی هاوبەشدا گفتوگۆ لەبارەی  دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، جەنگی ئۆکراینا و رووسیا، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا.


لەکۆتاییدا، بەرپرسی نووسینگەی  یەکێتی ئەورووپا خۆشحاڵی خۆی بۆ کاری هاوبەش و بەشداری لە چالاکییەکانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو دەربڕی

October - 2024
Thursday
17
10:00 AM
-
11:00 AM
Share this Post

چالاکی