رۆژی یەکشەممە، 13ی تشرینی یەکەمی 2024 کیم یونخ جای، جێگری باڵیۆزی کۆریای باشوور لە عێراق و چەند هاوکارێکی سەردانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو یان لە هەولێر کرد.
لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا گفتوگۆ و بیروڕا لەبارەی رەوشی ئاڵۆزی ناوچەکە ، جەنگی غەززە و ئۆکراینا و پێشهاتەکانی ئەمدواییە و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە کرا. هەروەها، گفتوگۆ لەبارەی رەوشی وەبەرهێنانی بیانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش هاتنی سەرمایەدارانی کۆریای باشوور بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.
لەکۆتایی گفتوگۆکەدا بیروڕا لەبارەی فراوانکردنی هاوئاهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەنێوان باڵیۆزخانەی کۆریای باشوور و ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو بۆ کارەکانی داهاتوو کرا .