چالاکی

​ سیاسەتی یەکێتی ئەورووپا لە عێراق و کوردستان

13-07-2021


 

RRC |

رۆژی دووشەممە، 12تەمووز، ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو کۆبوونەوەیەکی داخراوی بە بەشداریی​ چەند دپیلۆماتێکی ئەوروپی لە هەولێر و ژمارەیەك كەسایەتی سیاسی و ئەكادیمیی هەرێمی كوردستان، لەبارەی سیاسەتی یەكێتی ئەورووپا بەرامبەر عێراق و هەرێمی كوردستان رێكخست.​ لە گفتوگۆكاندا مژارەكانی وەك هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق و پیشهاتە سیاسی و ئەمنییەكان، هەروەها پەیوەندییەكانی بەغدا و هەولێر لەگەل هێڵەكانی سیاسەتی یەكێتی ئەورووپا بەرامبەر عێراق و هەرێمی كوردستان باسیان لێ كرا.​
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە بایەخی پرۆسەی هەڵبژاردن و چاودێریی نێودەوڵەتی بۆ شەفافییەتی هەڵبژاردن کرایەوە.
هەروەها باس لەوە کرا کە دۆخێکی هەستیاری ئەمنی و سیاسی لە ئارادایە و ئەگەر بێتو گۆڕانکاری نەکرێت و دیموکراسیی زیاتر بەرەو پێش نەڕوات، ئەگەری گۆڕانکاری دیکە دێتە ئاراوە.
هەرچەند هاوڕاییەک هەبوو لەسەر ئەوەی کە دۆخی عێراق هەڕەشەیەکی سیستەمێک بۆ ئەورووپا دروستناکات بەڵام، پرسەکانی وەکوو کۆچی نایاسایی، تیرۆر و ناسەقامگیری، سنوورە جوگرافیاییەکان دەرباز دەکەن و کاریگەری لەسەر ئەورووپاش دادەنێن.
گرنگیی پاڵپشتی ئەورووپاش لە دیموکراسی و سەقامگیری لە عێراق، یەکێکی دیکە لەو مژارانە بوو کە باسی لێکرا و جەخت لەوە کرایەوە کە دەبێ لەوەدا رۆڵێکی زیاتر بگێڕێت.

Share this Post

چالاکی