چالاکی

تورکیای 2023؛ لە سەد ساڵی خۆیدا بەرەو کوێ دەڕوات؟

08-03-2023

توركیای 2023 : لە سەد ساڵی خۆیدا بەرەوكوێ دەڕوات؟


لەم گفتوگۆ تایبەتەدا، میوانداری جەیمس جێفری کرا، ناوبراو پشتیوانی خۆی بۆ کۆڕبەندەکە دەربڕی، جێفری باسی لە گرنگی پێگەی تورکیا کرد لە رووی جوگرافی و جیۆپۆلەتیکییەوە بەڵام هاوبەشێکی ئاسان نییە. هەر بەهۆی ئەم فاکتەرە جوگرافییەوە تورکیا توانای رێگریکردنی لە هەر جوڵەیەکی رووسیا هەیە، بەڵام پەیوەندی ئابووری بەرفراوانی تورکیا لەگەڵ مۆسکۆ کاریگەری لەسەر پەیوەندییە سیاسییەکانی هەیە.

تورکیا لەڕووی ئابوورییەوە لە پلەی نێوان 18-24 دێت لەسەر ئاستی جیهانی، لەڕووی سەربازییەوە زۆر بەهێزە و ئەزموونی جەنگی هەیە و زۆرپەلی هاویشتووە بۆ چەند ناوچەیەکی وەک لیبیا، سوریا، ئێران و رووسیا. هاوکات پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و وڵاتانی ئەوڕووپیدا هەیە.

تورکیا هەڵوێستی جیاوازی هەیە، هاوکاری ئۆکڕانیا دەکات لە هەمان کاتدا بازرگانی دەکات لەگەڵ ڕووسیادا. واشنتن نیگەرانە لە تورکیا بەڵام دەشزانێت کە تورکیا بەشێکە لە ناتۆ لەهەمانکاتدا پشتیوانی تورکیا بۆ میسڕ، کڕینی موشەکی  ئێس٤٠٠ و هەڵوێستەکانی لە سنووری سوریا و ڕێگەنەدان بە ئەمەریکا بۆ بەکارهێنانی ئەنجەرلێک بۆ هێرشکردنی سە عیراق لە ٢٠٠٣ هەڵەبوو.

راستە ئەمەریکا هۆکار بوو بۆ زیادبوونی هەژموونی ئێران لە عیراق و هۆکاربوون بۆئەوەی تورکیا توندوتیژتر بێت بەرامبەر پارتی کرێکارانی کوردستان/پەکەکە لە دوای 2003وە. گەمژەییە بیر لە سزادانی تورکیا بکەیتەوە، ئەو وڵاتە لە ساڵی (1990-1991) گۆڕانکاری گەورەی بەسەرداهات. تورکیا مەترسی هەبوو لە کشانەوەی پشتیوانیەکانی ئەمەریکا بەهۆی کۆتایی هاتنی جەنگی سارد چونکە تورکیا هەست بە هەڕەشەی گەورە و بچووک دەکات. تورکیا هەوڵدەدات تواناکانی خۆی بخاتەگەڕ بۆ خۆپاراستن لەڕێگەی پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە. تورکیا دوودڵە لە ستڕاتیژی خۆی، جارێک خۆی بە بەشێک لە ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست دەزانێت و دادەنێت، جارێکیش خۆی وەک پانتاییەک لە یەکێتی ئەوڕوپا دادەنێت. داواکانی تورکیا بۆ بەئەندامبوون لە یەکێتی ئەوڕوپا بەردەوام ڕەتکراوەتەوە، سەرەتا بە بیانووی هەژاری  بەڵام راستی کێشە و پرسەکە ئەوەیە تورکیا لە ناوچەیەکی قەیراناوییە و ئەوڕوپا نایەوێت ببێتە بەشێک لەو قەیرانە بەهۆی تورکیا و کێشە و گرفتەکانییەوە.

دۆخی ناوخۆی تورکیا ئاڵۆزە دەنگی کوردەکان ٢٠-٢٥% دەنگی ئەو کوردانەن کە ئەردۆگان بەدەستی دەهێنێت لە پاش ئەو پارتانەی کە باڵی سیاسی پارتی کرێکارانی کوردستان/پەکەکەن. ئەمەریکا هاوسۆزە بەرامبەر بە کورد و تورکیا و لە ئێستادا هەدەپە وەک پارتێکی سەرەکی کوردی، هاوپەیمانی پارتێکی شۆڤینی تورکیایە. پێموایە ئەردۆگان جوڵەی گەورەی نابێت بەرەو ئاشتی لەگەڵ کوردا و دۆسیەی کورددا.

ئەم گفتوگۆیە لەلایەن محمد شەریف، مامۆستا لە بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی کوردستان-هەولێر بەڕێوەچوو.

نوێدەکرێتەوە...

March - 2023
Wednesday
08
12:00 AM
-
12:00 AM
Share this Post

چالاکی