شیعە

Image
شرۆڤە

دیداری هەولێر - نەجەف؛ بینینی وێنە راستەقینەکان

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

لە گفتوگۆى عێراق لەژێر ناونیشانی دیداری هەولێر – نەجەف بەڕێوەچوو، ژمارەیەک لە کەسایەتی ئایینی و ئەکادیمی و رۆژنامەوانی کەسایەتی روناکبیر و سیاسی و ئەکادیمی و پەرلەمانتاری کورد تێیدا بەشداربوون. تەواوى قسە، گفتوگۆ و شرۆڤە و لێکدانەوەکانی میوانانی نەجەف لەژێر کاریگەری هاڵاوی گەرمی خۆپیشاندانەکانی ئێستای بەغداد و ناوچە شیعەنشینەکانی عێراقدابوو

Image
لێکۆڵینەوە

گۆڕانەکانی ململانێی شیعە و کاریگەرییان لەسەر نەخشەی سیاسی عێراق

عەلی مەعمووری

گۆڕەپانی سیاسی شیعە لە عێراقی پاش رووخانی رژێمی بەعسدا پێشهاتی دیاری بەخۆیەوە بینی وهێشتاش، بە رێگەی کارلێکردنی نێوخۆیی (لەناو گوتاری سیاسی شیعەدا) و کارلێکی دەرەکی (کارلێکردنەکانی لەگەڵ رەوتە سیاسییەکانی دیکە لە وڵاتدا) لە چوارچێوەی پێشهاتە سیاسییەکان کە لەم وڵاتە روودەدەن، لە گۆڕاندایە.

Image
شرۆڤە

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و هاوكێشەی دیاریكردنی سەرۆكوەزیران لە عێراق

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

هێشتا ماوە دەستوورییەكەی راسپاردنی سەرۆكوەزیران عەدنان زورفی كۆتایی نەهاتووە، بەڵام رۆڵەكەی وەك سەرۆكوەزیری راسپێردراو كۆتاییهات. هەرچەندە عەدنان زورفی هیوای زۆر بەوە هەبوو لە ‌ماوەی یاسایی خۆیدا، كۆدەنگی لەسەر پێكهێنانی حكومەتەكەی دروستبكات و لە ‌پەرلەمان تێیپەرێنیت، بەڵام بەر لەو وادەیە شكستی خۆی لە دروستكردنی حكومەتی عێراقدا راگەیاند و كشایەوە. ئە‌ویش بەهۆی تاكە گرفتی ئێستای شەقامی شیعەوە كە بریتییە لە نەبوونی كۆدەنگییەكی گشتی لەسەر هیچ بەربژێرێك بۆ سەرۆكوەزیری.

Image

كتێبێك لەسەر داهاتووی پەیوەندییەكانی كورد و شیعە

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

جۆری په‌یوه‌ندییه‌كانی شیعه‌ و كورد، پۆتانسیێلی كاریگه‌ریدانانی له‌سه‌ر ئاینده‌ی عێراق هه‌یه. هۆكاری ئەمەش بۆ ئەو پێگە سیاسی و جیۆساییە دەگەڕێتەوە كە هەردوولا لە ئاستی عێراق و ناوچەكەش هەیانە. به‌له‌به‌رچاوگرتنی دینامیكییه‌تی دۆخی سیاسیی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و عێراقیش، لێكۆڵینەوەی زیاتر لە سرووشتی پەیوەندییەكانی هەردوولا با‌یه‌خێكی زیاتر په‌یدا ده‌كات.