بڵاوکراوە

كتێبێك لەسەر داهاتووی پەیوەندییەكانی كورد و شیعە

19-12-2019


جۆری په‌یوه‌ندییه‌كانی شیعه‌ و كورد، پۆتانسیێلی كاریگه‌ریدانانی له‌سه‌ر ئاینده‌ی عێراق هه‌یه. هۆكاری ئەمەش بۆ ئەو پێگە سیاسی و جیۆساییە دەگەڕێتەوە كە هەردوولا لە ئاستی عێراق و ناوچەكەش هەیانە. به‌له‌به‌رچاوگرتنی دینامیكییه‌تی دۆخی سیاسیی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و عێراقیش، لێكۆڵینەوەی زیاتر لە سرووشتی پەیوەندییەكانی هەردوولا با‌یه‌خێكی زیاتر په‌یدا ده‌كات.

پەیوه‌ندییه‌كانی‌ شیعه‌ و كورد ته‌نها سیاسی نین‌ و بۆ هه‌ردوولا ره‌هه‌ندێكی كۆمه‌ڵایه‌تیشی هەیە‌. ژماره‌یه‌كی بەرچاو لە كورد لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست‌ هه‌ڵگری هه‌ردوو شوناسی كوردی و شیعین و تێكه‌ڵاوی یه‌كترن. بۆیه‌ قووڵكردنه‌وه‌ی  ئاستی تیگەیشتن لە هه‌ردوولا له‌ هه‌موو ئاسته‌كان و له‌هه‌موو ئه‌گه‌ر و پێشهاتیكی سیاسیشدا بایه‌خێكی زۆری هه‌یه.

هەرێمی كوردستان خاوەنی هەر پرۆژەیەكی سیاسی بێت پێویستیی بە ناسینی زیاتری سیاسەتی پیكهاتەكانی دیكە بە تایبەتی پێكهاتەی شیعی هەیە. بەوهۆیەشەوە وەك  یەكەم هەنگاو، ناوەندی لیكۆڵینەوەی رووداو، بۆچوون و لێكۆڵینەوەی ژمارەیەك لیكۆڵینڤان و كەسانی شارەزای سەبارەت بە پەیوەندییەكانی كورد و شیعە لە دووتوێی كتێبی ئاسۆی پەیوەندییەكانی كورد و شیعە كۆكردووەتەوە.

تاگەکان

Share this Post

بڵاوکراوە