قەیرانی دارایی ناوچەكە و بە دیاریكراوی ئەوەی لە ئیران و توركیا دەگوزەریت كاریگەرییەكی راستەوانە لەسەر هەرێمی كوردستان دادەنیت. ناوەندی لێكۆڵینەوەی رووداو لە سەمپۆزیەمێكدا بابەتەكانی پەیوەست بە شۆكی دراوی لە توركیا و لێكەوتەكانی لە هەرێمی كوردستان، سزا ئابوورییەكانی ئێران و هەرێمی كوردستان، هەروەها دۆخی ئابووریی هەرێمی كوردستان و قەیرانەكان تاوتوێكرد.
بەهۆی پەیوەندیی خراپی ئەمریکا و تورکیا، نرخی لیرە لە تورکیا دابەزینێکی پێوانەیی تۆمار کردووە، هەروەها ئەمریکا سزای ئابووریی خستووەتە سەر ئێران و نرخی تمەنیش بەهەمان شێوە دابەزیوە، ئەمانە هەموویان کاریگەرییان لەسەر بازاڕی هەرێمی کوردستان کردووە.
ناوەندی لیكۆڵینەوەی رووداو جگە لەو سەمپۆزیەمە، چەندین لیكۆڵینەوەی جیاجیای لەبارەی قەیرانی دارایی ناوچەكە و كاریگەرییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان ئامادە كردووە و لینكی تەواوی لێكۆڵینەوەكانیش لە خوارەوەیە:
لینكی لێكۆڵینەوەكانی هەرێمی كوردستان و قەیرانی دارایی ناوچەكە