لێکۆڵینەوە

رەفتار و بڕیارى دەنگدەرانى هەرێمى كوردستان لە نێوان تیۆر و واقیعدا

26-08-2018


 

RRC |

پ. ى. د.سەباح سوبحى حەیدەر |

 

لەبەر چەندین هۆكار، هەڵبژاردنەكانى پەرلەمانى هەرێمى كوردستان 2018 پێویستی بە خوێندنەوەیەكی تایبەت هەیە. گرنگترینیان بریتین لەو رووداوانەی كە لە پاش قۆناغى ریفراندۆم دروستبوو.وەك سەرهەڵدانى قۆناغێكى نوێ‌ لە پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتى هەرێم وحكوومەتى عێراقى و پەیوەندییەكانى لەگەڵ توركیا وئێران ویلاتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا و چەندین ئەكتەرى دیكە كە كاریگەرییان لەسەر گشت رووداوەكان هەبوو. ئەو تایبەتمەندییانەى كە لە پاش رووداوەكانى ریفراندۆم خوڵقێندران، رەنگدانەوەى لەسەر رەفتارى هاونیشتمانییانى هەرێم لە گشت بوارەكانى ژیان دەبێت، بەرەچاوكردنى ئەوەى پرۆسەى بەرێوەبردنى گشتى بۆ دامودەزگاكانى حكوومەت لەسەر بنەماى هەڵبژاردن رادەوەستێت، هەر ئەوەش بۆ چوارچێوەى سیاسى بە تایبەتى پرۆسەى هەڵبژاردن دەگوازرێتەوە.

رەفتارى دەنگدان بەشێكە لە رەفتارى سیاسى و ئەم بابەتە زۆر هەستیارە و چەندین رەهەندى جۆراوجۆر دەگرێتەوە. هەر بۆ ئەو مەبەستە لە چەندین وڵاتى دنیا، چەندین لێكۆلێنەوە لەسەر ئەم بابەتە كراوە. بەهۆى ئەوەى پرۆسەى دەنگدان شێوازێكى سەرەكییە بۆ بەشدارى سیاسى لە وڵاتە دیموكراسییەكان، رەفتارى دەنگدان Voting Behavior(سلوك التصویت )، بە تایبەت لە ئەمریكا، بووەتە بابەتێكى سەرەكى لە زانستە سیاسییەكان.

پرسیارى سەرەكى ئەم لێكۆلینەوەیە بایەخ بە خاڵێكى سەرەكى دەدات، ئەویش : ئەو فاكتەرانە چین كە كاریگەری لەسەر رەفتارو بڕیارى دەنگدەری هەرێمى كوردستان بۆ هەڵبژاردنەكانى ساڵی 2018ی پەرلەمانى كوردستان دادەنێن؟ بێگومان وەڵامدانەوەى ئەم پرسیارە ئاسان نییە. وەك دیارە، چەندین بگۆڕى جۆراوجۆر دێتە ناو ئەو فاكتەرە كاریگەرانەی كە لە دەوروبەرى هەردوو دیاردەى رەفتار و بڕیارى دەنگدەردا دەخولێنەوە.

لینکی تەواوی لێکۆڵینەوەکە:

رەفتاروبڕیاری دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان لەنێوان تیۆروواقیعدا

تاگەکان

Share this Post

لێکۆڵینەوە