بەپێی داشبۆردی نایەکسانی جیهانی، کە داتای 110 وڵاتی جیهانی لەخۆگرتووە، عێراق یەکێکە لەنایەکسانترین وڵاتانی جیهان بۆ داهات و سامانی وڵات بەسەر دانیشتووان، بەشێوەیەک کە رێژەی 1٪ دانیشتووانەکەی سێ هێندە داهاتیان زیاترە لەرێژەی 45٪ دانیشتووان، کە یەکێک لەرێگە سەرەکییەکانی درووستبوونی ئەم نایەکسانییە بەهۆی کەرتی گشتییەوەیە کە ئەویش خۆی لەدابەشکردنی مووچەدا دەبینێتەوە.
کاژێرەکانی بەرەبەیانی رۆژی 27ی ئەیلوول 2025 نەوتی هەرێمی کوردستان بە بۆری و بۆ بەندەری جەیهان هەناردە کرایەوە، ئەم رێککەوتنە سێقۆڵییە لێکەوتەی راستەوخۆی لەسەر کۆی کەرتی وزە لەهەموو عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت سەرەڕای مانەوەی سێ دۆسیە بەهەڵپەسێردراوی بۆ ساڵی 2026
ئەم دڵنیایەی بانکی ناوەندی و سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکاتێکدایە دەیە و نیوێک پێش ئێستا، قەرزی دەرەکی عێراق 60.9 ملیار دۆلار و قەرزی نێوخۆیی 9.9 ملیار دۆلار بووە، بەڵام تاوەکو 31ی حوزەێرانی 2025 قەرزی نیوخۆ 67.2 ملیار دۆلار و قەرزی دەرەکی بووەتە 14.45 ملیار دۆلار. ئەم زیادبوون وپێچەوانەبوونەوەیە شایستەی هەڵوەستە لەسەرکردنە و دەرخەری چەند خاڵێکی سەرەکییە لەبارەی ئابووری عێراقەوە. پرسیارێکیش ئەوەیە کە ئایا بابەتی قەرزەکەی سەر دەوڵەتی عێراق بانگەشەی هەڵبژاردنە یان مەترسییەکی راستەقینەیە لەسەر دارایی و ئابووری ئەم وڵاتە لە داهاتوودا ؟
بابەتی نەبوونی دینار یان نەختینە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەرانی پارێزگاکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق و مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بۆ ژمارەکانی بانکی ناوەندی، وەزارەتی دارایی و نەوتەوە دەگەڕێتەوە. هەرچەند نەبوونی نەختینە لای بانکی ناوەندی زۆر جیاوازە لە نەبوونی دینار لای وەزارەتی دارایی، بەڵام ئەوەی لە ژمارەکانەوە دەردەکەوێت، ئەوەیە کە بانکی ناوەندی بێ دینار نییە و بگرە خستنەڕوو و دەرکردنی پارەی کەمکردووەتەوە؛ ئەوە وەزارەتی داراییە جیاوازیی داهات و خەرجییەکانی زیاتر بووە و یەکەم شوێنیش بۆ کەمکردنەوە، هەرێمی کوردستان بووە.