چالاکی

سیاسەتی دەرەوەی ئێران لە سەردەمی رەئیسیدا

22-06-2021


RRC |

ئا: مەحموود بابان-ناوەندی لێكۆڵینەوەی رووداو|

لە چوار ساڵی داهاتوودا باس و ئاڵۆزییەکانی ئێران و ئەمریکا لەسەر مامەڵەی چەکی ئەتۆمی و کاریگەری ئێران لەسەر عێراق و سەرتاسەری ناوچەکە چۆن دەبێت، هەروەها ئایا ئەگەری ململانی راستەوخۆی چەکداری لە سەردەمی رەئیسیدا روودەدات؟ ئەمانە و چەند مژارێکی دیکە تەوەری وێبینارێکی ناوەندی لێکۆلینەوەی رووداو بە بەشداریی دوو شارەزای کاروباری دەرەوەی ئێران لەرێگەی ڤیرچواڵ بەڕێوەبرد.

رۆژی 22ی حوزەیران 2021
کاژێر: 11:00 بۆ 12:00 بەکاتی هەولێر
وێبیناری: ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو
بەشداربووان
د.سەنام ڤەکیل، جێگری بەڕێوەبەر و لێکۆڵینڤانی باڵای پرۆگرامی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست وباکووری لە چاتم هاوس
د. مەحموود پەرگوو، لێکۆڵینڤان لە فۆروومی توێژینەوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی دێکنی ئۆسترالیا
عەلی کوردستانی – لەناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

رۆژی 18ی ئەم مانگە ئیبراهیم رەئیسی، بەربژێری نەریتخوازەکان بە دەنگی زیاتر لە 17 ملیۆن کەس بووە، سێزدەیەمین سەرۆککوماری ئێران، یەکێک لە مژارە گەرمەکانی دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و یەکلابوونەوەی پۆستی سەرۆککومار بۆ نەریتخوازەکان بەوشێوەیەی پێشبینی دەکرا سیاسەتی دەرەوەی ئێرانە لە چوار ساڵی داهاتوودا.

لە سەرەتای قسەکانیدا، د.سەنام ڤەکیل، ئاماژەوەی بەوەکرد بۆ قسەکردن لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئێران پێویستە لە ستراکچەر و سیستەمی سیاسی ئێران تێبگەین، کە لەسەر بنەمای دەستوورێکی ئەورووپی دامەزراوە و بە مۆدیلێکی سیاسی ئاینی هاوسەنگ کراوە، کە دەسەڵات لە دەستی رێبەری باڵای ئێراندایە، ئەم هاوسەنگییە یاخود ناهاوسەنگییە لە سیستمی سیاسیدا زۆرجار سەرلێشیوان بۆ تێگەیشتن لە دەسەڵات درووستدەکات، بەڵام لێرەدا ئەگەر گرافیکی ئەم دەسەڵاتەمان هەبێت، ئەوە زۆر روونە رێبەری باڵای ئێران دەسەڵاتی بڕیاردانی هەیە. کەواتە ئەم پێکهاتەیە زۆرجار و لەکۆتاییدا رێ لە بڕیاری سەربەخۆ و بەتایبەتیش لە بڕیاری سیاسەتی دەرەوە دەگرێت. هەروەها ئێران پرۆسەیەکی بڕیاری تەواوفوقی هەیە، کە لەلایەن رێبەری باڵاوە بەڕێوەدەبرێت، کە ناسراوە بە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی.

لە درێژەی قسەکانیدا، ، د.سەنام ڤەکیل گوتی ” سیستمەکە پێکەوە کۆدەبێتەوە و پەیڕەوێکی خۆی لەسەر سیاسەتی دەرەوە دەکات، بەڵام ئێستا سەرۆککومار تاڕادەیەک کاریگەری هەیە، چونکە بێگومان وەزیری دەرەوە دیاری دەکات، سەرەڕای ئەوەی پێویستی بەرەزامەندی رێبەری باڵا هەیە”. هەروەها، لە راستیدا گرنگە تێبینی ئەوەش بکەین لە سەرۆککومار دەسەڵاتی سەربەخۆ و ئۆتۆنۆمی نییە،بەڵام دوێنی لە یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەڤانی سەرۆکایەتی خۆیدا زۆر بەروونی ئەوە دەرکەوت ” بەڕاستی رەنگدانەوەی بۆچوونی رێبەری باڵای ئێرانە “.

د. سەنام ڤەکیل، لەبارەی کرانەوە بەرووی دەرەوە و کەمکردنەوەی کیشەکان ئاماژەی بەوەکرد ” یەکەم: کەمکردنەوەی کێشەکان و خاوکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەمیش لە چوارچێوەی کیشە و فشار نیوخۆییەکاندا بۆ ئیدارەی رەئیسی، دووەمیان رەئیسی وای دەبینی بەستنەوەی ئەم دووانە بەیەکەوە وادەکات بۆ هەڵگرتنی سزاکان و زیادبوونی بازرگانی و کرانەوە ئابووری ئێران، کە زەحمەتی زۆری خەڵکی ئێرانی داوە و رەئیسی گرنگی زۆری پێدەدات، سێیەمیان کە بەم دواییەش بەردەوام بووە کرانەوە و درووستکردنەوەی پەیوەندییەکان لەناوچەکەدا، بەدیاریکراویش لەگەڵ وڵاتانی کەنداودا”.
لەبارەی گۆڕانکارییەکان لە پەیوەندییەکانی ئێراندا لەم ناوچەیەدا لەرووی سیاسی و ئابوورییەوە د، سەنام ڤەکیل ئاماژەی بە پەیوەندییەکان و گفتوگۆکانی نێوان ئێران و سعودیە کرد و گوتی ” یەکەم، ئێستا ئێران و سعودیە سەرقاڵی دیالۆگی دووقۆڵین، دووەم هەوڵی درووستکردنەوەی پەیوەندییەکانی دەدات لەگەڵ ئیمارات دەدات، سێیەمیان ئێران رێککەوتنێکی ستراتییژی 25 ساڵەی ئابووری لەگەڵ چین هەیە”، لێرەشدا دەمەوێت خاڵیکی دیکە زیاد بکەم ئەویش ئەوەیە کە رەئیسی زۆر گەشتی دەرەوەی نەکردووە و هەروەها لە لایەن حکومەتی ئەمریکاشەوە سزادراوە.

د. مەحموود پەرگوو، ، لێکۆڵینڤان لە فۆروومی توێژینەوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی دێکنی ئۆسترالیا لە سەرەتای قسەکانیدا گوتی ” لەراستیدا ئەمە تەوەرێکی گرنگە و لەم رۆژانەدا زۆربەی پرسیارەکان ئەوەیە ئایا لە سیاسەتی دەرەوەی ئێران چی روودەدات؟ لە سەردەمی رەئیسیدا چی روودەدات؟ هەروەکو سەنام ڤەکیل گوتی بەشێوەیەکی گشتی سەرۆککومار رۆڵیکی بنەڕەتی و گرنگی نییە لە دانانی سیاسەتی دەرەوە، هەروەها لەرووی یاسایی و دەستوورییەوە سیاسەتی بنەڕەتی دەوڵەت لەنێویشیاندا سیاسەتی دەرەوە کۆمەڵە پایە بەرز و رابەر دایدەنێن”.

لە درێژەی قسەکانیدا د. مەحموود پەرگوو گوتی ” لەراستیدا سەرۆککومار رۆڵی لە یەکخستنی دەنگەکان و درووستکردنی کۆدەنگی لەسەر بڕیارە جیاوازەکان هەیە، چونکە سیستمی ئێران وەکو سیستمی سووریا یاخود کۆریا نییە، لە ئێران سەرۆک دەتوانێت دانوساندن لەسەر دۆسیەی جیاواز وەک بازرگانی بکات”. خاڵیکی دیکە سەبارەت بە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککوماری چوار ساڵی داهاتوو گرنگە بیڵیم ئەویش ئەوەیە کە رەئیسی وەک ئەحمەد نەژاد و جەلیلی خاوەن فەلسەفەیەکی سەربەخۆی تایبەت بەخۆیان نییە، کە زۆر گرنگی بە وێنە خۆماڵییەکەی دەدات”. د. مەحموود پەرگوو لە دوو ساڵی رابردوودا رەئیسی هەوڵی داوە وێنەیەکی جیاواز لای خەڵکی ئێران درووست بکات، ئەویش بەوەی کە دژی گەندەڵیە و زۆر تووندڕەو نییە.

لەبارەی پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا، د. مەحموود پەرگوو ئاماژەی بەوەکرد پەیوەندییەک لەنێوان ئەم دوو وڵاتەدا هەیە بۆ نموونە رێککەوتن لەسەر چەکی ئەتۆمی کراو و دوای دوو ساڵ ترەمپ هات و لەرێککەوتنەکە کشایەوە، کەواتە ئەم جۆرە لە پەیوەندی بێ متمانەی درووستدەکات و دەبێتە رەگی دوو ئایدۆلۆژی جیاواز، کە بەردەوام ئێرانییەکان متمانەیان بە ئەمریکا نییە و هەمیشە پێانوایە ئەمریکا هەوڵدەدات بەجۆرێک لە جۆرەکان رژێم بگوڕێت.
د. سەنام ڤەکیل گوتی ” من پێشبینی دەکەم ئەم جۆرە لەکاری بەڕێوەبردنی قەیران لە لایەن هەردوو لا و لەناوخۆی ئێرانە بەڕێوەببرێت، لەراستیشدا ئێران بەدوای هەڵکشان نین لە ئێستادا، چونکە لەقازانجی دا نییە بەتایبەتی دوای گۆڕانی ئیدارەی ئەمریکا و ئەم ئیدارەیە. ئێستا واهەستدەکەم هەردوو لا دەیانەوێت مل بدەن بۆ هاوئاهەنگییەک، هەروەها سەرنجڕاکیش نییە هەردوو لا بگەرێنەوە بۆ رێککەوتنی JCOPA و راگرتنی باڵانس لە پەیوەندییەکاندا نەوەکو ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان.
لە کۆتاییدا، د.سەنام ڤەکیل گوتی ” من پێموایە ئەولەویەتی پەیوەندی هەرێمی و بەتایبەتیش لەگەڵ عێراق زۆر گرنگە بۆ رەئیسی، چونکە بیرکردنەوەی موحافیزکار و دەزگای ئەمنی لە ئێران ئەوەیە کە پەیوەندیی هەرێمایەتی ئێران لە سەردەمی ئەوپەڕی فشاردا زۆر بەسوود بووە بۆ ئێران، چونکە کاریگەری لەسەر پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی تورکیا، ئیمارات و ئەفغانستان هەبووە، کەبە هێڵی ژیانی دەستگەیشتنی بازرگانی بۆ ئێران دادەنرێت”.

سەنام ڤەکیل ئاماژەوەی بەوەشکرد “بەشێوەیەکی سەرەتایی هیوام وایە لە نێوان ئێستا و داهاتوویەکی نزیکدا رێککەوتنی سەرەتایی لەسەر JCOPA بێتە دی کە وەک بەشێک لەم رێککەوتنە کەهەموو سزاکان لەسەر ئێران هەڵناگیرێت، هەروەها گفتوگۆیەکی چڕتر دێتە ئاراوە کە لە چەند مانگی داهاتوودا رێککەوتنی لێ بێتە دی”.

لە کۆتایی وێبینارەکەدا، هەردوو لێکۆڵەر روانگەی خۆیان لەبارەی پەیوەندییەکانی سەرۆککوماری داهاتوو لەگەڵ ئیسماعیل قائانی و ئەگەری گرژی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە داهاتوودا د. مەحموود پەرگوو ئاماژەی بەوەکرد لە راستیدا هیچ زانیارییەکی ئەوتوو بە وردەکارییەوە بەردەست نییە، بەڵام ئەوەی دەزانرێت پەیوەندییەکی زۆر زۆر باش لەنێوانیاندا هەیە و ناتوانرێت پێشبینی ئاراستەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل بکرێت. سەنام ڤەکیلیش ئاماژەی بەوەکرد، چاوەڕوانی هیچ جۆرە شتێک ناکەم، بەڵام دەڵێم گۆڕانی حکومەت لە ئیسرائیل بێگومان بۆ ئێران ئەرێنی دیاربووە، چونکە نەتانیاهۆ بۆ ماوەی دە ساڵ دەسەڵاتی هەبووە، پێدەچێت بەرۆیشتنی دەرفەتێک بێت بۆ ئێران، هەروەکو دەشزانین سیاسەتی بەشێوەیەکی تاکتیکی لەوانەیە بگۆڕێت، بەڵام وەک ستراتیژ ناگۆڕدرێت، حکومەتی نوێ ئیسرائیل بە هیچ شێوەیەکی گشتی و ئاشکرا ئاهەنگ بۆ ئەو هێرشە خۆڵەمیشیە ناگێرن لەناوخۆی ئێران و ناوچەکە، لەکۆتاییدا ئەگەر هەموو ئەزمەکان ئیدارە بدرێت ئەوا ئێران دەست دەکاتەوە بە خێراکردنی بەرنامەی ئەتۆمییەکە، دەبێت چاوەڕوانی ئەو پرۆسەیە بکەین لە ڤیەننا روودەدات.

Share this Post

چالاکی