بڵاوکراوە

عەزیز محەممەد سیاسەتڤانێکی جیاواز

16-06-2020


ئەگەر راستی نەڵێین با غەیرە حەقیقەتیش نەڵێین..

من بەشبەحاڵی خۆم زۆر جار هەیە بە خەیاڵمدا دەهات کە پیاو دەکرێت جار جارە یان بەشێوەیەکی گشتی هەموو راستییەکان نەڵێت، بەڵام غەیری حەقیقەتیش نەڵێت، وابزانم قسەکەم روونە، هەموو راستییەک نەڵێی، بەڵام غەیرە راستیش نەڵێی. ئێستا بە پێچەوانەوە هەموو راستییەک بڵێ هەرچی بە خەیاڵیدا هەیە بڵێ لە حیزب و دەستەی سەرکردایەتی و فڵاندا، بەڵام بشزانی سنووردارە ئەمە، بزانی ئەمە لەپێناو ئەو راستییە نەیگەیێنیتە پچڕان، بە رێی خۆی بەرگری لێبکە ئاساییە. باشترین را، مەقبولترین را، نزیکترین را لە قاعیدەی حیزبی لە راستی ئەو رایەیە کە لە ئەنجامی ململانێی رایەکان، فکرەکان و بۆچوونەکان دێتە بەرهەم… ئێمە جار جارە کە حەقیقەت حەسر دەکەین بەخۆمان، هەڵەیەکی گەورە دەکەین.

Share this Post

بڵاوکراوە