بڵاوکراوە

هەرێمی کوردستان و مافی کەمینەکان

03-10-2022


بەگشتی پێکهاتە ئیتنی و ئاینییەکان لە هەرێمی کوردستان دەڵێن ئازادانە رێوڕەسمی تایبەتی نەتەوەیی و ئایینی خۆیان بەبێ هیچ ئاستنەگێک ئەنجامدەدەن. جیاوازیش لە بۆچوونی تاکەکانی سەر بە پێکهاتەکان لەنێو خۆیاندا هەیە.

سەبارەت بەسیستمی کۆتای پەرلەمانی بۆ پێکهاتە ئیتنی و ئاینییەکان، روانگەی پێکهاتەی نەتەوەیی جیاوازە لە روانگەی پێکهاتەی ئایینی، چونکە پێیانوایە دەبێتە هۆی جیاکاری و جیاکردنەوەیان لە نەتەوەکانی دیکە، بەڵام ئەوانەی سیستمی کۆتایان بە باش زانیوە، دەڵێن سەرەڕای ئەوەی کەمینیەکی پەرلەمانی پێکدەهێنن، بەڵام دەتوانن لە یاساکاندا رۆڵیان هەبێت و داواکارییەکانیان بگەیێننە شوێنی خۆی و لە داڕشتنی یاساکاندا رۆڵیان هەبێت.

رایان وایە لە هەرێمی کوردستان مافەکانیان پارێزراوە و رەوشی ژیانیان لەچاو ناوچەکانی دیکەی عێراق باشترە، نزیکەی 70%ی بەشداربووانی راپرسییەکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو، رایان وایە رەوشی ژیانیان لەڕووی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی بە بەراورد لەگەڵ پێش ساڵی 2003 لە هەرێمی کوردستان باشتر بووە، بەڵام سەبارەت بە جێبەجێکردنی مافەکانیان لەڕووی پەروەردە و خوێندن، و ئەنجامدانی رێوڕەسمەکانیان رێژەیەکی کەمیان رەخنەیان هەیە. هەروەها هەندێکیان مەترسیان هەیە لە سۆربوونی توونڕۆیی لە کۆمەڵگەی کوردستان دا .

نێوەڕۆکی کتیبەبە

جیۆگرافیای هەمەڕەنگیی کولتووری لە هەرێمی كوردستان

 د.عەبدوڕەحمان كەریم دروێش

چوارچێوەی یاسایی مافی پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان – عێراق

پ.ی.د.چواس حەسەن

بەشداری سیاسیی کەمینەکان لە هەرێمی کوردستان – عێراق

پ. د. مونا یوخەننا یاقۆ

کۆمەڵگەی کوردستانی و مافی کەمینەکان

پەیڕەو ئەنوەر

روانگەی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان سەبارەت بە رەوش و مافەكانیان لە هەرێمی کوردستان

عەلی كوردستانی – مەحموود بابان

تاگەکان

Share this Post

بڵاوکراوە