لینکی کتێب
کەرکــووک قوربانــی ســێ دیــاردەی جیۆسیاســەت، جیۆئابــووری و جیۆکولتـوورە. لــەڕووی جیۆپۆلیتیکــەوە هێڵـی بەیەکگەیشــتنی کوردســتان و عێراقــە، بــەڵام بــەر گوشــاری جیۆســتراتیژی عەرەبــی، ئێرانــی و تورکیــش دەکەوێــت. لــەڕووی جیۆئابوورییــەوە ســەرچاوەی هایدرۆسیاســەت واتــە
سـەرچاوەی وزەی نـەوت و گازە کـە سـەدەیەکە لەنێـو سـتراتیژیی دەوڵەتـان دا گێرەوکێشــەی پێدەکرێــت. لــەڕووی جیۆکولتووریشــەوە بوونــی چەندیــن توخمــی کــوردی، عەرەبــی، تورکــی، ســریانی، شــیعی و ســوننی ناوچەکــەی کردووەتــە گۆڕەپانــی بەریەککەوتــن. رووداوەكانــی پــاش گشتپرســی لــە كەركـووك و هەوڵـە سیاسـی و سـەربازییەكانی حكومەتـی فیدرالیـی عێـراق بـۆ البردنـی دەسـەڵات و پێگـەی كـورد لـەو پارێزگایـە كـە لـە رۆژێكـی وەك 16ی ئۆكتۆبـەری 2017 سـیمبوولیزە كـراوە، كاریگەریـی بەرچاویـان لەسـەر پێگــەی كــورد لــەوێ دانــاوە.
بەشـێكی بەرچـاوی پارێـزگای كەركـووك لـە سـاڵی 2014 و پـاش دەركەوتنـی داعــش كەوتــە ژێــر كۆنتڕۆڵــی پێشــمەرگە، ئــەوەش دوای ئــەوەی ســوپای عێـراق لـە ترسـی ئـەو رێکخـراوە تـازە دەركەوتـووە ناوچەكـەی چـۆڵ كـرد، ــەڵام ســێ هەفتــە دوای گشتپرســی ســەربەخۆیی كوردســتان لــە 2017 ســوپا و حەشــدی شــەعبی جارێكــی دیكــە دەســتیان بەســەر كەركــووك دا گرتــەوە. دوای هێرشــەکانی 16ی ئۆكتۆبــەر، كەركــووك هێشــتا وەك پارێزگایـەك مـاوە كـە چـاوی هەمـوو نەتەوەكانـی لەسـەرە و چارەنووسـی وەك خاڵێكــی ســەرەكی ناكۆكیــی نێــوان هەولێــر و بەغــدا ماوەتــەوە.
پرسـیاری سـەرەكی لێـرەدا ئەوەیە كە دوای 16ی ئۆكتۆبـەر دۆخی كەركووك چــی بەســەرهاتووە؟ وردتریــش چەندیــن پرســیاری جیــاواز لەوبارەیــەوە لــە ئـارادان. ئایـا گرفتەكانـی نێـوان نوێنەرانـی پێكهاتـە سیاسـییەكان كۆتاییـان هاتــووە؟ ئایــا دۆخــی ئەمنــی و سیاســیی كەركــووك چۆنــە؟ لــەوەش
زیاتــر، بــۆ هەرێمــی كوردســتان ئــەوە پڕبایەخــە كــە پێگــەی كــورد لــەدوای گەڕانـەوەی سـەربازییانەی حكومەتـی فیدرالیـی بەنێـوەڕۆک ناوەندیـی عێـراق گەیشــتووەتە کــوێ؟ دۆخــی كەركــووك جگــە لــەوەی كاریگــەری لەســەر پەیوەندیــی نیــوان نەتەوەکانــی ئــەو پارێزگایــە و پەیوەندییەكانــی هەرێمــی كوردســتان و بەغــدا دادەنێــت و هەروەهــا جگــە لــەوەی كــە رەهەندێكــی نێودەوڵەتیــی بەهێزیشــی هەیــە، كاریگــەری لەســەر پەیوەندیــی كــوردی- كوردیــش دادەنیــت و ئــەم كاریگەرییــەش لــەدوای هێرشــەكانی 16ی ئۆكتۆبـەرەوە گەیشـتە ئاسـتێكی بـەرز. بۆیـە وردبوونەوە لـە كاریگەرییەكانی ئــەو رووداوانــەش وادەكات كــە بایەخــی ئــەم لێكۆڵینەوەیــە زیاتربێــت.