بەرزترین رێژەی ئەوانەی لەگەڵ ئەوەدابوون کە لایەنی براوە گرنگی بە دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بدات، لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بەڕێژەی 75.2%بووە. هەروەها بەرزترین رێژەی ئەوانەی گوتوویانە لایەنی براوە گرنگی بە دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان بدات لە ئیدارەی زاخۆ و گەرمیان بەڕێژەی 52%بووە. دوای ئەوە بەرزترین رێژەی ئەوانەش کە گوتوویانە پاشکەوتی مووچە بگەڕێندرێتەوە، بەڕێژەی 56% و لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بووە.
لە ماوەی چوار مانگی داهاتوودا چوار هەڵبژاردن دەکرێن کە بەشێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر کورد دادەنێین. هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عێراق، ماتەوزەی دەرخستنی گەڕێکی دیکەی ناکۆکیی نێوخۆیی شیعی و دەرکەوتنی قەیرانی سیاسی لە ئەنبار و کەرکوکی تێدایە. هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەڕووی رەوایی دامەزرواەکان و داهاتووی نەخشەی سیاسییەوە پڕبایەخە. پرسی بەشداریکردن و بەشدارینەکردنی خەڵك لەگەڵ گفتوگۆکانی پەیوەیست بە رکابەریی نێوخۆیی لەسەر میکانیزمەکانی دیاریکردنی رابەری داهاتوو، مۆری خۆیان لە بابەتەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتووی ئێران داوە. وادیارە رکابەریی سەرەکیی لە هەڵبژاردنەکەی ئاداری ساڵی داهاتووی تورکیاش لەسەر شارەوانیی باژێرە گەورەکان دەبێت و ئەمەش دەتوانێت دۆخی سیاسی نێوخۆی ئەو وڵاتە بگۆڕێت.
دەمێکە بابەتی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بووەتە گرێکوێرەیەک کە هێشتا دیار نییە چۆن دەکرێتەوە. پێنوێنی دیموکراسی ٢٠٢٣، نمرەی ٢.٥ی لە کۆی ١٠ بە دیموکراسییەکەی عێراق داوە. ئەمەش واتای ئەوەیە کە لێرە مەیلی ئۆتۆکراسی لە خواستی دیموکراسی زیاترە. بۆیە شیکردنەوەی هەڵوێستی لایەنەکان سەبارەت بە هەڵبژاردن، زیاتر لە چوارچێوەی هاوسەنگییەکانی هێز واتادارتر دەبێت.