RRC | لینكی كتێب
کەرکووک لە سەرەتای ساڵانی شەستەکانی سەدەی بیستەمەوە بووەتە نێوەڕۆکی کێشەی نیشتمانی و نەتەوەیی کورد لە عێراق. بەو شێوەیەش کەرکووک بووەتە کرۆکی کێشەی باشووری کوردستان. لەهەمانکاتدا کەرکووک کراوەتە کێشەیەکی هەرێمایەتی کە لە چوارچێوەی سنوورەکانی عێراقیشدا نەماوە.
لەکاتی هێرشی 16ـی ئۆکتۆبەری 2018دا ئەو راستییە جارێکی دیکە بەڕوونی دەرکەوتەوە. راستە دەستێکی باڵای ناوخۆیی لە یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا هاوکارێکی سەرەکی ئەو هێرشە بوو بۆ سەر کەرکووک، بەلام هێرشەکە بەهیچ شێوەیەک و بەپێی هەموو بەڵگەکان، بەتەنیا هێرشێکی عێراقی نەبوو. بەڵکو هێرشێکی هەرێمایەتی بوو، بەهاوکارییەکی نێوخۆیی لە کوردستانەوە.