رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

Image
شرۆڤە

کورد لە سێبەری ئەسپایی و خێراییەکانی سیاسەتی ئەمڕۆی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دا

زریان رۆژهەڵاتی

وادە دوومانگییەکەی ترەمپ بۆرێککەوتن یان بەرکەوتن لەگەڵ ئێران، هیوای رابەری ئێران بۆئەوەی کە لە داهاتوودا"بە فەزڵی ئیلاهی" موعجیزەیەک رووبدات و نەیارانی بڕووخێن، پەلەی تورکیا بۆ هەڵوەشانەوەی پەکەکە، داواکارییەکانی قەندیل بۆ "هەلێکی گونجاو" بۆ بەستنی کۆنگرە، یان دەستوبردەکانی ئەحمەد شەرع بۆ "بنیاتنانەوەی سووریا"، هەمووی گوزارشتێکن لەوەی کە لە پرسە جیۆپۆلەتیکییەکانی ئێستای رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا، خێراکردن یان جوڵانەوە بەئەسپایی، وەک بژارەیەکی ستراتیژیی لێهاتووە

Image
شرۆڤە

شەڕی 12 رۆژە و وەرچەرخانە بێدەنگەکانی رۆژئاوای ئاسیا

زریان رۆژهەڵاتی

بێشک شەڕی 12 رۆژەی ئیسرائیل – ئێران یەکێک لە گرنگترین رووداوەکانی چارەیەکی یەکەمی سەدەی 21 بوو کە دەشێ دۆخی ئابووری و ئەندازیارییە سیاسی و ئەمنییەکانی رۆژئاوای ئاسیاش بگۆڕێت. وەک چۆن شەڕێ 6 رۆژەی عەرب- ئیسرائیل لە 1967 تەنیا لەبەر گرتنی خاک نەبوو، 12 رۆژەکەی ئێران – ئیسرائیلیش تەنیا لەبەر موشەک و پرۆگرامی ئەتۆمی نەبوو. لەتەنیشت ئەوانەدا، دوورخستنەوەی تاران لە چین و رووسیا، هەروەها سنووردارکردنی شەپۆلی پان- شیعی بە سەرکردایەتی ئێران ئامانج بوو، وەک ئەو بەربەستەی کە لە ئەنجامی شەڕی شەش رۆژەدا بۆ رەوتی پان – عەرەبسیت کە بە سەرکردایەتی جەمال عەبدولناسر و پشتیوانیی مۆسکۆ لە هەڵکشاندا بوو.

Image
شرۆڤە

پاشلەرزەکانی شەڕ و شۆکی ئابووری؛ رەهەندە جیاوازەکانی خۆپیشاندانەکانی ئێران

زریان رۆژهەڵاتی

لەکۆتاییەکانی 2025 و سەرەتای 2026 وە ئێران چووەتە یەکێک لە چارەنوسسازترین قۆناخەکانی زیاتر لە 46 ساڵی رابردووی خۆی. شەپۆلێکی دیکەی خۆپیشاندان کە تا ئێستا 250 شوێنی لە 27 پارێزگای ئەو وڵاتە گرتۆتەوە دەرکەوتووە، هەرچەند ژمارەی بەشداربووانی لە چاو ئەوانەی پێشتردا کەمترە بەڵام خێڕایی بڵاوبوونەوە. دۆخی ئابووری تینی بۆ خەڵک هێناوە بەڵام ئەم تاکە هۆکار نییە. پرسەکانی وەک متمانەی خەڵک بە سیستەمی سیاسی لە قۆناخێکی گواستنەوەدا، هەروەها بابەتەکانی پەیوەست بە ململانێ سیاسی و سەربازییەکانی دەرەوەش بە شێوەیەکی راستەوانە ئاڕاستە بە دۆخی ناوخۆیی ئێران دەدەن. گەڕانەوەی سزاکان، قسەکانی ترەمپ بۆ ئەگەری دەستوەردان لە خۆپیشاندانەکان ئەگەر خەڵك بکوژرێن، ئەگەری شەڕی دووەم لەگەڵ ئیسرائیل و کەوتنی مادۆرۆ کاریگەرییان لەسەر خۆپیشاندانەکان دەبێت.