بەپێی راگەیاندراوی کۆمپانیا نەوتییەکان و زانیارییەکان کۆی کێڵگە نەوتییەکان بەرەو راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت یاخود داخستنی کێڵگە نەوتییەکان هەنگاویان ناوە ئەویش دوای ئەوەی توانای گلدانەوەیان سنوورداربووە، کە هەندێکیشیان لەگەڵیدا گاز بەرهەمدەهێنن
بەشداریی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو لە مێزگردێکی تایبەت بە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە بۆلگاریا
عێراق خاوەنی پێنجەمین یەدەگی نەوتی سەلمێنراوە کە نزیکەی 145 ملیار بەرمیل نەوتە، کە نیشاندەری 17% کۆی یەدەگی نەوتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و 8%ی کۆی یەدەگی نەوتی جیهانە. توانای بەرهەمهێنانی لەرێکخراوی ئۆپێک لەدوای سعودیەوە دێت، کە لەماوەی نێوان 2013 بۆ 2019، لە 1.7 ملیۆن بەرمیل نەوت بۆ 4.7 ملیۆن بەرمیل نەوت زیادیکردووە، ئێستاش توانای بەرهەمهێنانی 4.4 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەیە
لەڕاستیدا کێڵگەی گازی دورا تەنیا کێڵگە نییە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کە کێشەی خاوەنداریی و مافی بەکارهێنانی لەسەرە، بەڵکو کێڵگەی نەوتی فەککا لە باشووری پارێزگای میسان و خوزستانی ئێران، کێڵگەی نەوتی مێگد لە کەناری رۆژئاوای فەڵەستین، کێڵگەی نەوتی هێگلیک لەنێوان سودان و سودانی باشوور و کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک و پارێزگاکانی دیکە لەنێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان ناکۆکییان لەسەرە.
سەرەڕای هەر نادیارییەک لەم شەڕەی حەماس و ئیسرائیلدا، یەک شتمان لێ روونە. ئەویش ئەوەیە کە ئیدی لە شەڕدا، دەرفەتی بەهێزیی لاوازەکانیش رەخساوە و، هێزداری بە تەنیا بەس نییە بۆ ئەوەی دەوڵەت یان لایەنێک پارێزراو بێت. لێرەشدا فاکتەری سەرەکی بڵابووەنەوەی خێرای تەکنەلۆژیای جەنگییە کە توانای ئەکتەرە دەوڵەتی و نادەوڵەتییەکانیشی بۆ خافڵگیریی ستراتیژی زیاتر کردووە.
لە ماوەی چوار مانگی داهاتوودا چوار هەڵبژاردن دەکرێن کە بەشێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر کورد دادەنێین. هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عێراق، ماتەوزەی دەرخستنی گەڕێکی دیکەی ناکۆکیی نێوخۆیی شیعی و دەرکەوتنی قەیرانی سیاسی لە ئەنبار و کەرکوکی تێدایە. هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەڕووی رەوایی دامەزرواەکان و داهاتووی نەخشەی سیاسییەوە پڕبایەخە. پرسی بەشداریکردن و بەشدارینەکردنی خەڵك لەگەڵ گفتوگۆکانی پەیوەیست بە رکابەریی نێوخۆیی لەسەر میکانیزمەکانی دیاریکردنی رابەری داهاتوو، مۆری خۆیان لە بابەتەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتووی ئێران داوە. وادیارە رکابەریی سەرەکیی لە هەڵبژاردنەکەی ئاداری ساڵی داهاتووی تورکیاش لەسەر شارەوانیی باژێرە گەورەکان دەبێت و ئەمەش دەتوانێت دۆخی سیاسی نێوخۆی ئەو وڵاتە بگۆڕێت.
هەوڵەکانی پالپشتی ئەورووپا لە دۆزی فەلەستین شتێکی زۆرباشە، بەڵام لە راستیدا ئاشتی، دادپەروەری و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بە بێ چارەسەرکردنی پرسی کورد قاچێکی بە شەلی دەمێنێتەوە. دەیڤید فرۆمکین لە سەرەتای کتێبەکەیدا گوتەی ئەفسەرێکی ئینگلیز دێنێتەوە کە دەڵێ، "دوای شەڕێک کە کۆتایی بە هەموو شەڕەکان هێنابوو، سوڵحێکیان کرد کە هەموو ئاشتییەکی لەناوبرد." زیاتر لە سەت ساڵ بەسەر ئەو سوڵحە ناسوڵحەدا تێپەڕی و کێشەکان هێشتا بەردەوامن، بۆیە ئەمجارەیان سوڵحێک پێویستە کە بەڕاستی سوڵح بێت!
ئالێرەوە دەردەکەوێت کە ئەگەر سیناریۆیەکی هاوشێوەی هەڵبژاردنی رابردوو روونەدات کە تێیدا بەشێک لەکاندیدە موحافزەکارەکان لە نێویشاندا قاڵیباف سەرۆکی ئێستای پەرلەمان لە قازانجی رەئیسی کشابوونەوە، رکابەریی سەرەکی لە نێوان محەمەد باقری قاڵیباف، مەسعود پزشکیان و سەعیدی جەلیلی دا ئەبێت.
نزیکەی ساڵێک دوای ئەوەی حەماس لە حەوتی ئۆکتۆبەردا ئیسرائیل و دنیای خافڵگیرکرد و "میحوەری موقاوەمە"ـی ئێرانیش بە هێرشی درۆنی و مووشەکی خۆی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا باڵادەستییەکی سایکۆلۆژی پەیداکردبوو، بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئیسرائیلیش «بەرەی موقاوەمەی» خافڵگیر کرد. بێجگە لەوەی توانای هەواڵگری خۆی نمایش کردەوە، توانای بەکارهێنانی دەیان تۆن بۆمبی سەنگەرشێنیشی بە فڕۆکەی ئێف 15 دەرخست، کە دەتوانێت چیمەنتۆ و بەربەستی سەنگەر و توونێلە تۆکمەکانیش تێکبدات.
لە پاڵ گرژییەکانی لەگەڵ ئیسرائیلدا: ئێران دۆسییەی جێنشینی رابەری باڵا دەکاتەوە
بە لەبەرچاوگرتنی پەیوەندییە ناوازەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی تاران و بەغدا، هەر گۆڕانکارییەکی گەورەی سیاسی لە ئێران، کاریگەریی راستەوخۆ لە سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق دەبێت. بەپێی ماددەی 110ی دەستووری ئێران، رابەری باڵا دەسەڵاتی رەهای بە سەر هەموو جومگە نێوخۆیی و دەرەکییەکانی دەوڵەتدا هەیە، بۆیە گۆڕانکاری لەوەدا رەنگدانەوەی گەورەی لە سەر پرۆسەی سیاسیی عێراقیش دەبێت.
پەرتووکی "دابەشکردنی کوردستانی عوسمانی بەسەر هەردوو دەوڵەتی سووریا و عێراق" لە دووتوێی 618 لاپەڕەدا ناوەڕۆکێکی دەوڵەمەندی پڕ زانیاری مێژوویی و جوگرافی پێشکێشکردووە و هەوڵیداوە ئەوە بسەلمێنێت کە ئەو جوگرافیایەی کە ئێستا کورد لەسەری نیشتەجێن لە بنەڕەتەوە هەر خاکی کورد بووە و کورد دانیشتووی رەسەنی ئەوێن و ئەوەش پێچەوانەی بەشێک لە بیردۆزە نەتەوەپەرەستییەەکانن کە لەم ناوچەیەیدا لە دژی کورد لە ئارادان.
راشکاوانە بڵێم، لە کاتێکدا من و زۆر کەسی دیکە چاوەڕوانی بەرخۆدانی بەرچاومان لەو ناوچانە نەدەکرد کە زۆرینەی دانیشتووانیان سوننە بوون، بەڵام پێشبینی بەرخۆدانی توندم دەکرد بەدرێژایی کەرتی کەنار دەریاکانی دیمەشق و حمس، کە زۆربەی دانیشتووانەکەی عەلەوین؛ ئەمەش لەبەر ئەوە بوو کە پێم وابوو پێکهاتەکانی عەلەوی و مەسیحی و دروزەکان کە دەیانزانی گروپە جیهادییە توندڕەوەکان مافی ژیانیان پێ نابەخشن و لەوانەیە مافەکانیان پێشێل بکەن، لە هەموو کەسێک توندتر بەرەنگاری چەکداران دەبنەوە. جگە لەوەش ناوچەی کەنار دەریاکان گرنگییەکی ستراتیژی بۆ رووسیا هەبوو؛ لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە رووسیا کە رۆڵێکی یەکلاکەرەوەی لە شەڕی نێوخۆی سوریادا گێڕاوە، بنکەیەکی دەریایی لە تەرتوس لە کەرتی کەنار دەریاکان و بنکەیەکی ئاسمانی کەمێک دوورتر لە باکوور لە حمەیمیم هەیە؛ بەڵام بە پێچەوانەی چاوەڕوانییەکانەوە، نە رووسیا و نە هێزەکانی ئەسەد هیچ بەرخۆدانێکیان نیشان نەدا و لە ماوەی چەند رۆژێکدا هەموو وڵاتەکە کەوتە دەستی چەکدارانی هەیئەی تەحریر شام و هاوپەیمانەکانی.
گوتاری دەستپێک و بەخێرهاتن
کۆڕبەندی هەولێر 2025، لە کاتێکدا دەکرێت، کە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە چەقی گۆڕانکارییە جیۆپۆلەتیکییەکانی دنیا، مەتەڵەکانی ئاسایش و وەرچەرخانە ئابووری و کۆمەلاتییەکاندایە. تەگەرە هەنووکەییەکانی شەڕ، گۆڕانی کەشوهەوا لەگەڵ وەرچەرخانی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی، پێکەوە چەند چینێكی نادڵنیاییان سەبارەت بە داهاتووی ئەم ناوچەیە لەسەر یەک کەڵەکە کردووە.
گوتاری د. عەبدولەتیف رەشید سەرۆککوماری عێراق
ساڵێک زیاترە ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە جووڵەی سیاسی و ئەمنی و سەربازیی بەردەوامە و، ئەم جووڵەیە کاریگەریی لەسەر نەخشەی سیاسیی هەندێک وڵاتی ناوچەکە هەیە و، هۆشداریی هەڕەشەی ئەمنی و کۆمەڵایەتی بە وڵاتانی دیکە دەدات و، عێراقیش لەمە بەدەر نابێت ئەگەر رێکاری خێرای ناوخۆیی بۆ چارەسەرکردنی یەکلاکەرەوەی هەندێک پرس نەگیرێنەبەر، شانبەشانی کۆمەڵە رێکارێک بە راوێژ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە.
گوتاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
لە راستیدا سازدانی کۆڕبەندی لەم جۆرە و لەم ئاستە بڵندە لەڕووی بەشدارییەوە، بە دڵنیاییەوە نیشانەی هەستانەوەی عێراق و پایەدارکردنی ژیانی دیموکراسییە، دەریدەخات گفتوگۆی کراوە و دایەلۆگی راشکاوانە بەشێکی بنچینەییە لە رێبازی سیاسیی ئێمە، ئەمەش خزمەتی بنیاتنانی دەوڵەت و داخوازییەکانی گەلەکەمان دەکات لە بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری دا.
پانیڵی 01: داهاتووی سووریا لەدوای ئەسەد؛ داڕشتنەوەی پێکهاتەی ئەمنی و سیاسی لە ناوچەکە
بەگەرمی بەخێرهاتنتان دەکەم بۆ یەکەم پانێڵی سێیەمین کۆڕبەندی هەولێر کە لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو بە هاوکاری لەگەڵ ناوەندەکانی دیکەی توێژینەوە رێکخراوە. سوپاسیان دەکەین. لەم دانیشتنەدا باسی داهاتووی سوریا لەدوای ئەسەد و دووبارە بنیاتنانی ئاسایش و سیاسەت لە ناوچەکەدا دەکەین. من ناوی میوانە بەڕێزەکانم دووبارە ناکەمەوە کە هاوڕێمان شەهیان ناساندنی. لەگەڵ دکتۆر جەواد عەنانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئوردن و وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەو وڵاتە دەست پێ دەکەم. زۆر بەخێر بێیت.
پانێڵ 03: داهاتووی ئاسایش، هاوسەنگییە سەربازی و ئەمنییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست؛ بەردەوامی شەڕ و گرژییەکان یان
ناونیشانی پانێڵەکە داهاتووی ئاسایش، هاوسەنگییە سەربازی و ئەمنییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست؛ بەردەوامی شەڕ و گرژییەکان یان هاوسەنگی و سەقامگیری، میوانەکانمان بەڕێز پاسکال ئۆسێر، ئەدمیراڵی خانەنشینکراو لە هێزی دەریایی فەرەنسا و بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی مەدیتەرانەیە بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان و بەڕێز موزەفەر ئەکیڵدەرەم دیپلۆمات و ئەفسەری سەربازی تورکی خانەنشینکراو و بەڕێز دکتۆر ئیبراهیم موتەقی مامۆستای زانستە سیاسییەکان زانکۆی تاران و شارەزا لە ئاسایشی هەرێمی.
پانێڵی 05: دیدگاکانی سەردەمێکی راگوزەر لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست: خاڵەکانی وەرچەرخانی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی
ئەمڕۆ لەگەڵ میوانانی بەڕێز باسی رۆژهەڵاتی نێوەراست دەکەین. ئەو رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەی کە دوای ٧ی ئۆکتۆبەر گۆڕانێکی گەورەی بەسەردا هات. رووداوەکانی غەززە و ئەوەی دوای ئەو رووداوانەش روویدا وەک هێرشی ئیسرائیل سەر لوبنان، هەروەها شەهیدکردنی سەید حەسەن نەسروڵڵا، کاریگەریی گەورەیان لەسەر ناوچەکە هەیە، بەتایبەتیش لەسەر عێراق.
پانێڵی 07: گۆڕانی کەشوهەوا و تەگەرە جیۆپۆلەتیکییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
بەیانیتان باش، و بەخێربێن بۆ پانێڵی دووەم سەبارەت بە کەشوهەوا، کە بە شێوەیەکی سروشتی دوای ئەو گفتوگۆیە دێت کە تازە باسمان کرد سەبارەت بە ئاسایشی ئاو. لەم دانیشتنەدا تیشک دەخرێتە سەر گۆڕانی کەشوهەوا و تەگەرەی جیۆپۆلەتیکی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. من ناوم پاوڵ زیاتکۆڤیچ، بەڕێوەبەری نێوەندگیری و پشتیوانی ئاشتیم لە سەنتەری جنێڤ بۆ سیاسەتی ئاسایش، کە یەکێکە لە هاوبەشەکانی کۆڕبەندی هەولێر بۆ ئەمساڵ. زۆر خۆشحاڵم کە هاوبەشین لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو بۆئەنجامدانی ئەم چالاکییە گرنگە.
پانیڵی 11: رکاربەریی پرۆژەی رێگاکان و داهاتووی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان لە عێراق
زۆر سوپاس، بەیانیتان باش. ئێمە لێرەین بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتێکی زۆر گرنگ: پڕۆژەی رێگای گەشەپێدانی عێراق. ئەم پڕۆژەیە لەم دواییانەدا بووەتە سەردێڕی هەواڵەکان بەهۆی توانای بەرزکردنەوەی پەیوەندی نێوان عێراق، ئەوروپا، ئاسیا و ناوچەی فراوانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
زۆر لە وڵاتانی جیهان هەڵوێستی خۆیان لەبارەی ئەگەری دەرکەوتنی شەڕی ئێران و ئەمریکا پیشانداوە و ئەوەش نیشانەیەکە بۆ ئەوەی دنیا بە زیاتر لە شەڕە قسەیەک تەماشای دەکات. عەلی خامنەیی رابەری ئێرانیش گوتوویەتی بڕواناکەم لە دەرەوە هێرش بکرێت، بەڵام ئەگەر بشکرێ بە تووندی وەڵامیان دەدەینەوە، ئەم قسەیە لەڕووی سەربازییەوە واتای ئەوەیە کە ئێران ئامادەکارییەکی بۆ ئەگەری شەڕ کردووە وەک چۆن ئەمریکاش بە ناردنی فڕۆکە و چەک بۆ بنکە سەربازییەکان و وڵاتانی هاوپەیمانی خۆی پەیامی ئامادەیی دەدات. هاوشانی گوتەی بەرپرسانی ئێران، لایەنەکانی بەرەی موقاوەمەش لێدوانەکانیان لە دژی ئەمریکا زیاد کردووە و هەندێک لە بەرپرسانی عیراقیش باسی ئەوەیان کردووە کە هەر جۆرە شەڕێکی گریمانەیی ئەوانیش دەگرێتەوە و ناوچەکە دەسووتێنێ. لە راستی دا راپۆرتە هەواڵگرییەکانی ئەمریکاش باس لەوە دەکەن کە ئێران هێشتا توانای ئەوەی هەیە کە بە چەکی ئاسایی و نائاسایی هەڕەشە لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دروست بکات. تەرجەمەی ئەم قسەیەش ئەوەیە کە ئێران دەتوانێ بە درۆن و مووشەک و گرووپە پرۆکسییەکانی گرفت بۆ ئەمریکا دروست بکات، هەرچەندە ئەستەمە دواجار شەڕەکە بباتەوە.
گوتاری کۆتایی
لەکاتێکدا بەرەو دواساتەکانی کۆڕبەندی ٢٠٢٥ی هەولیر دەچین، دەمەوێ بەناوی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تۆڕی میدیایی رووداو، خۆم وگشت هاوکارانم سوپاسی بێ پایان ئاراستەی هەموو ئامادەبوانی خۆشەویست بکەم، چی ئەوانەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا، لەڕێگەی بەشدارییەکانی خۆیانەوە، دەرگای گفتوگۆیەکی قووڵ و بڕ بایەخیان لەسەر پرسە جیاوازەکان کردەوە و، چی ئەوانەش کە بە هەر لەونێکی دیکە لە سەرخستنی ئەم کۆڕبەندەدا هاوکار و یارمەتیدەرمان بوون.