گۆڕەپانی سیاسی شیعە لە عێراقی پاش رووخانی رژێمی بەعسدا پێشهاتی دیاری بەخۆیەوە بینی وهێشتاش، بە رێگەی کارلێکردنی نێوخۆیی (لەناو گوتاری سیاسی شیعەدا) و کارلێکی دەرەکی (کارلێکردنەکانی لەگەڵ رەوتە سیاسییەکانی دیکە لە وڵاتدا) لە چوارچێوەی پێشهاتە سیاسییەکان کە لەم وڵاتە روودەدەن، لە گۆڕاندایە.
ناكۆكییە نێوخۆییەكانی شیعە لە سەرەتای پرۆسەی سیاسی عێراقەوە هەر هەبوون