دەركەوتنی موقتەدا سەدر لەنێوان رێبەری ئێران و قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودس لە عاشوورای ئەمساڵدا لە تاران، رووداوێكی گرنگبوو كە دەشێ كاریگەری لەسەر سیاسەتی ناوخۆی عێراق هەبێت.
هەشت گرووپی چەكداری شیعی لە عێراق[1]، كە خۆیان بە گرووپەكانی” موقاوەمە” ناوناوە، بەیاننامەیەكیان لە دژی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق بڵاوكردووةتەوە و، ئەمریكایان بە داگیركارێك وەسفكردووە كە تەنيا رێز لە زمانی زۆر دەگرێت.
گۆڕەپانی سیاسی شیعە لە عێراقی پاش رووخانی رژێمی بەعسدا پێشهاتی دیاری بەخۆیەوە بینی وهێشتاش، بە رێگەی کارلێکردنی نێوخۆیی (لەناو گوتاری سیاسی شیعەدا) و کارلێکی دەرەکی (کارلێکردنەکانی لەگەڵ رەوتە سیاسییەکانی دیکە لە وڵاتدا) لە چوارچێوەی پێشهاتە سیاسییەکان کە لەم وڵاتە روودەدەن، لە گۆڕاندایە.
ناكۆكییە نێوخۆییەكانی شیعە لە سەرەتای پرۆسەی سیاسی عێراقەوە هەر هەبوون
بایەخی سەردانەكەی مستەفا كازمی بۆ ئەمریكا كاتێك زیاتر دەبێت كە لە دوتوێی “گەمەی هاوپەیمانییەكان”ی دنیای ئەمڕۆدا تەماشای بكەین. ئەم بەشەی جیهان، جەرگستانی ناوچەیەكی پڕكێشەیە لە نێوان بەحری سپی و ئاوەكانی كەنداو، كە لە كەفوكوڵدایە وهاوپەیمانی و لێكترازانە سیاسییەكانی خێراتر لە جاران روودەدەن.
دوای ئەوەی كە حەشدی شەعبی لە رۆژانی رابردوودا هێزی زیاتری رەوانەی شەنگال كرد، جارێكی دیكە بارودۆخی ئەو ناوچەیە كەوتەوە رۆژەڤ
توركیا و ئێران ناڕەزاییەكی توندیان پیشانداوە بەرامبەر پوولێك كە بە بۆنەی هاتنی پاپاوە لە هەرێمی كوردستان نمایشكرابوو. ئەوەیان بە”هەڵەی گەورە” و” كردەی نادۆستانە” ناوبردووە و داوای راستكردنەوەیان كردووە. لە پوولەكەدا نەخشەی كوردستانی گەورە لە پشت سەری پاپا دانراوە و ئەمەش، وەكوو خواستی هەرێمی كوردستان بۆ داواكردنی خاك لە ئێران و توركیا لێكدراوەتەوە.