بابەتی نەبوونی دینار یان نەختینە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەرانی پارێزگاکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق و مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بۆ ژمارەکانی بانکی ناوەندی، وەزارەتی دارایی و نەوتەوە دەگەڕێتەوە. هەرچەند نەبوونی نەختینە لای بانکی ناوەندی زۆر جیاوازە لە نەبوونی دینار لای وەزارەتی دارایی، بەڵام ئەوەی لە ژمارەکانەوە دەردەکەوێت، ئەوەیە کە بانکی ناوەندی بێ دینار نییە و بگرە خستنەڕوو و دەرکردنی پارەی کەمکردووەتەوە؛ ئەوە وەزارەتی داراییە جیاوازیی داهات و خەرجییەکانی زیاتر بووە و یەکەم شوێنیش بۆ کەمکردنەوە، هەرێمی کوردستان بووە.
هەموو ئەمانە فرەچەشنکردنی ژینگەی وەبەرهێنان و کرانەوەی عێراق بۆ کۆمپانیا گەورەکانی وزە لە جیهان دەردەخات، بەڵام کەیسی وێست قۆڕنە-2 لاوازییەکی گەورەی کەرتی وزەی عێراق لەنیو پەیوەندی زلهێزەکانی جیهان دەردەخات و ئەو پرسیارە دەهینێتە ئاراوە، ئایا ئەگەر رۆژێک ئەمریکا سزا بخاتە سەر چین و کۆمپانیا جیاوازەکانی عێراق چۆن نەوت بەرهەمدەهێنێت و پارە بۆ وڵات دابیندەکات کە 90٪ لە داهاتی نەوتەوە دێت؟
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەدوایین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ئاژانسی نیشتمانی عێراق INA لەڕووی ئابوورییەوە ژمارەیەک داتای نوێی خستەڕوو کە ئاماژەی زۆر گەورەن بۆ ئابووری عێراق، بەڵام جیاوازییەکی گەورەشی تێدایە لەوەی لە راپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی و ناوەندە جیهانییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە.
سەردانی کۆمەڵەی عێراقی بۆ کارووباری دەرەوە IGFA بۆ ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو
رۆژی 18ی کانوونی دووەمی 2025 کۆمەڵەی عێراقی بۆ کارووباری دەرەوە IGFA بە سەرۆکایەتی یوسف محسن سەرۆکی کۆمەڵەکە و چەند ئەکادیمیست و شارەزایەکی کۆمەڵەکە سەردانی ناوەندی لێکۆڵێنەوەی رووداو لە هەولێر کرد.
ئابووری عێراق 2015 بۆ 2025؛ چۆن خەرجی عێراق لە 2.8 تریلیۆن دینارەوە بووە 9.1 تریلیۆن دینار لە مانگێک دا ؟
ژمارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق روانگەی حکومەت بۆ چونییەتی بەڕێوەبردنی ئابووری ئەم وڵاتە دەخەنەڕرو کە یەكێک لە تایبەتمەندیەەکانی زیادبوونی خێرای خەرجییەکانە. ئەم راپۆرتە بەشی یەکەمی زنجیرەیەکی سێ بەشییە لەسەر ئابووری عێراق کە بەپشتبەستن بەداشبۆردی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو بۆ داهات و خەرجی مانگانە بۆ گشت دامەزراوەکان ( 2015 – 2025) ئامادەکراوە. لەم بەشە دا بەدوای وەڵامی دوو پرسیاری سەرەکییەوە دەبین، یەکەمیان: چۆن خەرجی عێراق زیادیکردووە و ئایا ئەو زیادکردنە بەردەوام دەبێت یان نا؟ دووەمیشیان ئەوەیە کە ئایا ئەم ئابوورییە لە 2026 دا بەردەوام دەبێت یان نا ؟
داتاکانی خەرجیی مانگانەی وەزارەتی دارایی عێراق، ناهاوسەنگییەک و جیاکارییەک لە چۆنیەتیی دابەشکردنی خەرجییەکاندا بەسەر پارێزگاکان نیشان دەدەن. جیاکارییەکە تەنیا پەیوەست نییە بە هەرێمی کوردستان و، ناهاوسەنگییەکەش تەنیا وەزارەتە جیاوازەکان و خزمەتگوزارییەکان نەگرتووەتەوە، بەڵکوو جیاکاری گەورە لەو بڕەی وەزارەتی دارایی راستەوخۆ وەک بەکارخستن و وەبەرهێنان خەرجی کردووە لە باشوورەوە بۆ نێوەڕاستی عیراق، ئینجا بۆ ناوچە جێناکۆکەکان و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەبینرێت؛ بەجۆرێک بۆ پارێزگایەکی وەک کەرکووک هیچ بڕە پارەیەک بۆ بەکارخستن و وەبەرهێنان دابین نەکراوە و وەک خەرجی سفرە.
رۆژی یەکشەممە وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبوونەوەیەکی لەبارەی پێشهاتەکانی ئەمدواییەی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر بازاڕی وزە ئەنجامدا و رایگەیاند " لە کۆبوونەوەکەدا لێکدانەوەی پلانی فریاکەوتنی تایبەت بە بواری نەوت، و کارەکانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی خاو، گاز، و بەرهەمە نەوتییەکان، بە لەبەرچاوگرتنی گەشەسەندنه ئەمنییەکانی ناوچەکه کراوە"، یەکێک لە ئەگەرە بەهێزەکان راگرتنی هاتووچۆی کەشتییەکانی نەوتە لە گەرووی هوزمز، کە عێراق دووەم وڵاتە لەرووی هەناردەکردنی نەوتی خاو لەرێگەی گەرووی هورمزە وە بۆ بازاڕەکان.
شەڕ و ژێرخانی نەوت؛ چۆن پێکدادانەکان ئاگریان لە کەرتی وزەی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرداوە؟
عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەڵگیرسانی جەنگ دا نەوەکو پریشکی ئاگرەکەیان بەرکەوت، بەڵکوو سەرچاوەی بژێوی و شادەماری ئابووریان بەرەو پەککەوتنە، ئێستاش کەوا جەنگەکە بەردەوامی هەیە رۆژ بە رۆژ لاوازییەکانی عێراق زیاتر دەردەکەوێت لە رووە جیاوازەکانی وەک دابینکردنی ئاسایشی بەرهەمهێنان، هەبوونی ژێرخانی گواستنەوەی نێوخۆی و جێگرەوەی رێڕەوی گواستنەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان.