عێراق

Image
شرۆڤە

کۆمپانیا نەوتییە چینییەکان لە عێراق 2008 بۆ 2021

مەحموود بابان

ێراق کار بۆ بەرهەمهێنانی رۆژانەی 8 ملیۆن بەرمیل نەوت لە چەند ساڵی داهاتوودا دەکات، یەکێک لەو وڵاتانەی دەیەوێت بەشداریی کارای لەو پەرەپێدانەدا هەبێت و وەبەرهێنانی تێدا ئەنجامداوە وڵاتی چین، چونکە چین ئەو وڵاتەیە دەتوانێت بۆشایی کۆمپانیاکانی دیکە بەکڕێنەوەی پشکەکانیان و وەرگرتنی گریبەستی نوێ لە سێکتەری نەوتی عێراقدا پڕ بکاتەوە

Image

ئازادی ئابووری لە هەرێمی کوردستان عێراق

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

دامەزراوەی فریزەری کەنەدی و دامەزراوەی کەیتۆ ئەمریکی 25مین راپۆرتی ساڵانەیان لەبارەی ئازادی ئابووری لە جیهان بڵاوکردەوە، کە تێدا هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی ئازادی ئابووری 165 دەوڵەت و ئیدارەی سەربەخۆ کردووە، لەنیویانندا چاپتەرێکی تایبەت کراوە بە ئازادی ئابووری لە هەرێمی کوردستانی عێراق و بە ناونیشانی (رەوشی دامەزراوەکان بۆ ئازادی ئابووری لە هەرێمی کوردستانی عێراق ) بڵاوکردووەتەوە. بەپێی پێڕستەکەی EFW هەرێمی کوردستان 5.15 نمرەی وەرگرتووە، لە راپۆرتەکەدا هەڵسەنگاندنی بۆ پێنج بەشی سەرەکی کردووە، قەبارەی حکومەت، سیستمی یاسایی و مافی موڵکداری، پارە، ئازادی بازرگانی نێودەوڵەتی و رێساکان.

Image

هەڵبژاردنی 2021 و داهاتووی عێراق

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

رۆژی 20ی ئەیلوول، 2021 ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو لە كۆنفرانسێكی یەك رۆژەدا رەهەندە جیاوازەكانی هەڵبژاردنی 2021 و جیاوازییەكانی لەگەڵ ئەوانەی رابردوو، چاوەڕوانییەكان و كاریگەرییەكەی لەسەر داهاتووی عێراق لە 5 پانیلی جیاوازدا بەڕێوەبرد، كە گرنگترین مژارەكانی ئەمانە بوون:

Image

کۆنفرانسی عێراق قەدەرێکی تراژیدی

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

رۆژانی 25 و 26ی ئەیلوول 2021 ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو بە هاوبەشی لەگەڵ ناوەندی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر عێراق، باڵێوزخانەی فەرەنسا لە بەغدا و گۆڤاری کۆنفلیوانس بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق و دیبلۆماتکاران و لێکۆڵینڤانانی ناوخۆیی و دەرەکی لە چەند پانیڵ و گفتوگۆی کراوەی جیاوازدا. گەنگەشەی 100 ساڵەی درووستبوونی عێراق لە هۆتێل رۆتانا لە هەولێری پایتەخت بەڕێوەچوو.

Image
شرۆڤە

سیناریۆكانی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

هەڵبژاردنی پێشوەختەی 10ی تشرینی یەكەمی 2021 بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە، بەڵام لە ئێستاوە چاوەكان و مشتومڕەكان لەسەر چۆنییەتی یەكلاییكردنەوەی پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتوو چڕ بوونەتەوە كە متمانە لە پەرلەمانەوە وەردەگرێت و بۆ یەكلایی بوونەوەی ئەم مشتومڕە جومگەییەش چەند پێدراو و سیناریۆیەك لەبەردەستدان.

Image
شرۆڤە

کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی عێراق و قۆناخێکی نوێ

مەحموود بابان

رۆژی چوارشەممە وەزیری نەوتی عێراق ئیحسان عەبدولجەبار رایگەیاند:” عێراق سێ سیناریۆی بۆ بەرهەمهێنانی نەوت هەیە، کە بەرزترین مامناوەند و نزمترینە. ئێمە لە عێراق رازی بووین کە کار بە مامناوەندی بکەین کە ئەویش خۆی لە بەرهەمهێنانی 8 ملیۆن بەرمیل نەوتە لەرۆژێکدا.” هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکردووە عێراق لە گفتوگۆ دایە لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی وەک شێڵ، بی پی، ئیکسۆن مۆبیل و لوک ئۆیڵ بۆ کارکردن لە عێراق و یارمەتیدانی عێراق لە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتدا، ئەم گفتوگۆیانە تاوەکو 2027عێراق دەگەیەنێتە بەرهەمهێنانی 8 ملیۆن بەرمیل نەت لەرۆژێکدا، تاوەکو 2024ش ئاستی بەرهەمهێنان دەگاتە 6 ملیۆن بەرمیل لەرۆژێکدا، لەکاتێکدا ئێستا عێراق نزیکەی 5 ملیۆن بەرمیل نەوت لەرۆژێکدا بەرهەمدەهێنێت.

Image
شرۆڤە

پاشەكشەی نوێنەرایەتی حەشدی شەعبی لە ناو پەرلەمان

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

هەڵبژاردنی 2018 بەهاری راستەقینەی هێزە چەكدارەكانی ناو دەستەی حەشدی شەعبی و دەرەوەی ئەم دەزگا ئەمنییە بەفەرمی ناسێنراوە بوو، لەم پرۆسەیەدا و پاش چەند مانگێكی كەم لە كۆتاییهاتنی شەڕی داعش، ئەم گروپانە بەخێرایی پێگەو ناوبانگی جەنگاوەرانەی خۆیان لە ناو كۆمەڵگا شیعەكان گۆڕی بۆ كورسی لەناو پەرلەمان. لەم هەڵكشانەشدا، هاوپەیمانی فەتح كە لە بەدر و عەسایب و وردە هێزی دیكەی راستڕەوی شیعە پێكدەهات

Image

تەگەرەکانی عێراق لە قۆناخی دوای هەڵبژاردن

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

رۆژی 24ی تشرینی یەکەمی 2021 ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو لە مێزگردێکدا بەناونیشانی تەگەرەکانی عێراق لەقۆناخی دوای هەڵبژاردن بە بەشداریی سەرکردەی لایەنە سیاسییە عێراقی و کوردستانییەکان و شرۆڤەکاران و بەڕێوەبەرانی ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە لە ناوەڕاست و باشووری عێراق و هەرێمی کوردستان کە سێ تەوەری سەرەکی لەخۆگرتبوو، کاریگەری ئەنجامەکان لەسەر هاوسەنگی هێز و سەقامگیریی ناوخۆیی، داهاتووی هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەت، خواستی زۆرینە یان حکومەتێکی تەوافوقی و بژاردەکانی هەرێـمی کوردستان. سەدر، مالیکی، یان رێگایەکی سێیەم بەڕێوەبرد.

Image
شرۆڤە

گرێی كازمی لای گرووپە چەكدارەكان

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

لەدوای هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی لەرێگای هێرشی درۆن بۆ سەر ماڵەکەی، پەیوەندی گرژی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و گرووپە وەلائییەکان پێی نایە قۆناخێکی نوێ لە ئاڵۆزی و پێکدا هەڵپژان. هەرچەندە ئێستا هاوپەیمانی فەتح و گرووپە چەكدارە شیعەكان

Image
شرۆڤە

سازش لەسەر دۆسییەی تیرۆرەکەی کازمی دەکرێت؟

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

چارەنووسی دۆسییەی هێرشە درۆنییەکەی سەر ماڵی کازمی چی دەبێت؟ ئایا وەک خۆی و هەندێک لە راوێژکارەکانی گوتوویانە، حکومەت ناوەستێ هەتا تۆمەتباران رادەستی دادگا دەکات یان وەک چەندین کەیسی گرنگی پێشوو هەوڵەکانی حکومەت سەرناگرێ و دواتر خۆی لێ کەڕ دەکات؟

Image
شرۆڤە

كێشمەكێشی عامری و خەزعەلی بۆ سەرۆكایەتیكردنی فەتح

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

لەوەتەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لە 11 تشرینی یەكەم راگەیەنراوە، هاوپەیمانی فەتحی گروپەكانی حەشدی شەعبی، وەك دۆڕاو رەفتار دەكات، چونكە لە نێوان چوار ساڵدا پێگەی لەناو پەرلەمانی عێراق لە 48 كورسییەوە كە بەرەنجامی ملیۆنێك و 347 هەزار دەنگ بوو، بۆ دەورەبەری 17 كورسی دابەزی، ئەویش بە كەمتر لە نیوەی دەنگەكانی خولی پێشوویان.

Image
شرۆڤە

  کاخەزی سپی و داهاتی نانەوتی لە عێراق

مەحموود بابان

هەرچەندە کاخەزە سپییەكەی[1] حكومەتی كازمی جەختی لەسەر پێویستی زیادکردنی داهاتی نانەوتی بەرامبەر داهاتی نەوتی لە عێراق کردبووەوە، بەڵام ئەوەی لەساڵی 2021دا بەدەستهاتووە، ئەوە دەردەخات کە لە کۆکردنەوەی داهاتی نانەوتیدا لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوو، ئەمساڵ خراپترین ساڵ بووە. هەڵبەت ئەگەر ساڵی 2020 جیابکەینەوە و لە دەروەی بەراوردکارییەکان دایبنێین. داهاتی نانەوتی عێراق لە سێ چارەکی ئەمساڵدا 4.13 تریلیۆن بووە و، بە بەراورد بە ساڵی 2017 بە رێژەی 57% دابەزیوە، کە 7.23 تریلیۆن دینار بووە. ئەم کەمبوونەوەیەی داهاتی نانەوتی عێراق ئەو پرسیارە زیندوو دەکاتەوە كە ئایا کاخەزی سپی هەر سپی بوو یان ریفۆرمێکی تۆكمەی ئابووری بوو؟

Image
شرۆڤە

مشتومڕی لایەنە شیعەكان لەسەر سەرۆكوەزیرانی عێراق

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

پاش راگەیاندنی ئەنجامەكان لەلایەن كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و دڵنیابوونی لایەنە شیعە ناڕازییەكان لە شكستهێنانی هەوڵەكانیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، كێبڕكێی سیاسییەكان لە دەوری چۆنییەتی پێكهێنانی حكومەت و دیاریكردنی كاندیدی سەرۆكوەزیران چڕ بوونەتەوە.

Image
شرۆڤە

شەڕی هاوبەش دژی داعش؛ بڕیارێکی درەنگ بەڵام گرنگ!

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە دژی داعش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان( ناوچە جێناكۆكییەكان) رووداوێكی گرنگە و مستەفا كازمی لە مەخموور گوتوویەتی ئیدی دەرفەتی گەڕانەوەی داعش نەماوە، بەڵام، دۆخی سیاسی و ئەمنی لە عێراق و ناوچەكەش، دیمەنێكی گەشبینانەی وامان ناداتێ كە ئەو وێنای كرد.

Image
شرۆڤە

هەوڵی خۆکۆکردنەوەی عەرەبی سوننە لە عێراق

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

بەگۆڕینی ژمارەی کورسییەکانی هاوپەیمانی عەزم لە 14 کورسی بۆ 32 کورسی پەرلەمانی. نەخشەی سیاسی عەرەبی سوننە بۆ خوولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق گۆڕانێکی گەورەی بەسەردا هات. ئێستا لەبری کۆمەڵێک وردە هێز و لیستی بچووک؛ تەنیا دوو جەمسەر لە گۆڕەپانەکەدان

Image
شرۆڤە

پەڕینەوەی ململانێ سیاسییەكانی هێزە شیعییەكان بۆ باڵە چەكدارەكانیان

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

لە سێبەری ناكۆكییە سیاسییە نێوخۆییەکانی هێزە سیاسییەكانی شیعەدا، هەندێ گرژی و پێشهاتی ئەمنی لە ناو باڵە چەكدارەكانی پەیوەست بە حەشدی شەعبی لە ئارادان، لەوانەش لە هەفتەی رابردوودا دوو جموجوڵ جێگەی سەرنج و هەڵوەستە لەسەر کردنن

Image
شرۆڤە

شەڕی لایەنە شیعەكان لە پەرلەمانەوە بەرەو پارێزگاكان

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

دەستلەكاركێشانەوەی كتوپڕی پارێزگارەكانی زیقار و نەجەف لە كۆتاییەكانی 2021 و، راگەیاندنی پشووی ناوچەیی لە 14 پارێزگای عێراق بە بۆنەی ساڵیادی كوژرانی قاسمی سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، نوێترین پەرەسەندنی كێشمەكێشی ڕوو لە هەڵكشانی هەردوو بەرە ركابەرە شیعەكەی موقتەدا سەدر و لایەنەكانی ناو چوارچێوەی هاوئاهەنگین.

Image
شرۆڤە

داهاتی نەوتی عێراق؛2021

مەحموود بابان

بەرزیی نرخی نەوت و مانەوەی لەسەروو 70 دۆلارەوە لە 2021، داهاتی نەوتی عێراقی گەیاندە سەرووی 76 ملیار دۆلار و لە داهاتی 2019ی نزیک کردەوە. ئەمەش نزیکەی 27 ملیار دۆلاری زیاترە لەوەی لە بودجەی 2021دا هاتووە. لێرەدا ئەوەی جێگەی سەرنجە، بەم داهاتە زۆرەوە جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی هۆشداری لە داڕمانی ئابووری عێراق دەدات و دەڵێت، ناتوانێت لە چەند ساڵی داهاتوودا مووچەی كارمەندان بدات[1]. لێرەدا و بەکورتی بڕی داهات و هەناردەی نەوت لەگەڵ کڕیارانی نەوتی عێراق و چاوەڕوانییەکان بۆ داهاتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە 2022دا دەخرێتەڕوو.

Image
شرۆڤە

هێرشی ميلیشیاكان و تەنگژەی ناوخۆیی شیعی لە عێراق

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

لە دووهەفتەی یەكەمی سەرەتای 2022دا، شەپۆلێكی دیكەی هێرشی گرووپە چەكدارییە شیعییەكان دەستیپێكرد. لانیكەم 13 هێرش و دوو هەوڵی هێرشی ئەو گرووپانە لە ماوەی 15 رۆژی یەكەمی ئەمساڵدا، ئەو رووداوانەی وەك پرسێكی زیندووی ئەمنی- سیاسی خستەوە رۆژەڤ