عێراق

Image
شرۆڤە

مانگی یەكەمی سوودانی

د. یاسین تەها

نزیك لە مانگێكە حكومەتی محەممەد شیاع سوودانی متمانەی پەرلەمانی وەرگرتووە، بەڵام لەم ماوەیەدا هێشتا گۆڕانێكی بنجبڕی گەورەی لە چاو بەرنامەی كاری حكومەتەكانی پێش خۆی نەكردووە. وەك هەر سەرۆكوەزیرانێكی دیكە، دەستپێكی سەردەمی سوودانی، وەك بەرنامەی كابینە وەزارییە چڕ و دەوڵەمەندەكەی، پڕە لە گفت و مژدەی سەردەمێكی نوێ

Image
شرۆڤە

دیاردەی رەتكردنەوەی یاساكانی هەرێمی كوردستان لە دادگەی فیدراڵی

د. یاسین تەها

لەدوایین پێشهاتی دادوەریدا، دادگەی فیدراڵی لە بەغدا هەموارێكی یاسای باری كەسێتی هەرێمی كوردستانی رەتكردەوە ( 18ی یاسای 15ی 2008). هەموارەكەی هەرێمی كوردستان رێگە دەداتە هاوژینی ئەو پیاوانەی كە ژنی دووەم هێناوە، كە مافی داواکردنی جیابوونەوەیان هەبێت

Image
شرۆڤە

چاوەڕوانی چی لە بودجەی 2023ی عێراق بکەین؟

مەحموود بابان

هەرچەندە سوودانی لەسەرەتای پێکهێنانی حکومەتەوە، گفتی چارەسەرکردنی کێشەکانی داوە، بەڵام پێناچێت ئاراستەكە بەرەو دووبارە ناردنەوەی پشکی بودجەی هەرێمی كوردستان بێت، رەنگە بەغدا بژارەی ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان بە باشتر بزانێت نەوەکو دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان

Image
شرۆڤە

كابینەی نوێی عێراق لە ئەزموونی راستەقینەی حوكمڕانیدا

د. یاسین تەها

ئێستا هاوپەیمانییەكەی نوری مالیكی و بزووتنەوەی عەسایبی قەیس خەزعەلییە، یەكەمیان راگری سیاسی حكومەت و دووەمیشیان پاڵپشتی چەكدارییەتی، هەردوو راگرەكەی حكومەتیش لە پشت پەردەوە لەسەر دابەشكردنی پۆست و پلە هەستیار و باڵاكان لە كێشمەكێشدان.

Image
شرۆڤە

هۆکاری دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی

مەحموود بابان

سەرەڕای لێدوانی بەرپرسانی بانکی ناوەندی و دارایی عێراق، تەنانەت سەرۆکوەزیران لەبارەی ئەگەری جێگیرکردنی بەهای دینار و گەڕانەوەی بۆ ئەو نرخەی کە بانکی ناوەندی دیاریکردووە، رۆژانە بەهای دینار عێراقی بەرامبەر دۆلار روو لە دابەزینە. ئێستاش (26-10-2022) بە 10 هەزار سەروو ئەو نرخە لە بازاڕدا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

Image
لێکۆڵینەوە

ململانێی "پیرۆز"؛ دەسەڵاتی مەرجەعییەت و گرژییە نێو خۆییەكانی شیعە لە عێراق

زریان رۆژهەڵاتی

لە ماوەی زیاتر لە چوار دەیەی رابردوودا، دوو رووداوی گرنگ رێگەیان بۆ گەشەكردنی شیعەگەرایی سیاسی كردۆتەوە: یەكێكیان شۆڕشی 1979ی ئێران لە سەروبەندی جەنگی سارد و، ئەوی دیكەیشیان جەنگی 2003ی عێراق بوو كە لەسەردەمی لوتكەی هێزداری ئەمریكا لە جیهان روویدا. ئێستا نەزمی جیهان خەریكە بەرەو گۆڕانێك دەچێت. چین وەک رکابەرێکی بەهێزی ئەمریکا دەرکەوتووە وچەندین هێزی وەک رووسیا، کۆریای باکوور و ئێران تەگەرە بۆ نەزمی جیهانی بە پێشەنگایەتی ئەمریکا درووست دەکەن.

Image
شرۆڤە

عێراقی 2023؛ ئاماژە مەترسیدارەكانی داتا و ئامارەكان

د. یاسین تەها

ۆ یەكەمجارە لە مێژووی عێراقدا داهاتی نەختینەیی وڵات بۆ نزیكی 100 ملیار دۆلار بەرز ببێتەوە. هەروەها توانای بەرهەمهێنانی نەوتیشی لە كۆتاییەکانی مانگی 2022 دەوروبەری 3.3 مليۆن بەرمیل بووە كە بە نرخی نزیك لە 73 دۆلار فرۆشراوە، بەڵام ئەم بازدانە داراییە زۆر جێگەی دڵخۆشی نییە ئەگەر لەوە بەرچاو بگیرێت كە ئەمە بەهۆی ناجێگیری نرخی نەوتەوەیە.

Image
شرۆڤە

لێكەوتە سیاسییەكانی دوایین بڕیاری دادگای فیدراڵی لە بەغدا و هەولێر

د. یاسین تەها

دادگای فیدراڵی بە بڕیارێكی نوێ (١٧٠/اتحادیة/٢٠٢٣) گورزێكی گەورەی لە رێككەوتنێكی سیاسی نێوان حكومەتی سوودانی و حكومەتی هەرێمی كوردستان دا (بەتایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان)، چونكە دادگاكە رەوانەكردنی گوژمەپارەی وەك پێشینە لە بەغداوە بەیەكجاری و بەشێوەیەكی بنجبڕ راگرت

Image
شرۆڤە

پێشهات و ئاڵۆزییە هەنوكەییەكانی بەردەم كابینەكەی سوودانی

د. یاسین تەها

یاسای هەڵبژاردن كە هێزە شیعەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەیانەوێت بە سیستمی "سانت لیگۆ" و كەمكردنەوەی بازنەكانی هەڵبژاردن (لە 83 بازنە بۆ 18) تێیپەڕێنن، تەنیا سەدرییەكان تووڕە ناكات بەڵكو گورز لەو هێزە نوێیانەش دەدات كە لە پاش تشرینی 2019 دروستبوون، یان ئەو "سەربەخۆ" یانەی بەكەڵك وەرگرتن لە فرەبازنەیی گەیشتوونەتە پەرلەمان، ئەمانەش جگە لە چەتری سەدر چاویان لە كۆمەك و پشتیوانی مەرجەعیەتی نەجەفیشە كە پێشتر پشتیوانی لە زۆركردنی بازنەكانی هەڵبژاردن كردووە، ئەگەر هەموو ئەمانەش بچنە سەر یەك هێڵ و یەك ئاڕاستە، ئەوە بەرەنگاربوونەوەیان بۆ هێزە شیعە حوكمڕانەكان قورس و باجدار دەبێت بەتایبەت كە ئەوان هێشتا لە دڵەخورتێی گوشارە داراییەكانی ئەمەریكادان و ترسی ئەوەیان هەیە پلانێك بێت بۆ دووبارەكردنەوەی ئەزموونی رووخاندنی حكومەتەكەی عەبدولمەهدی (2019 _ 2020) لە رێگای خۆپیشاندانەوە

Image
شرۆڤە

بڕیارەکەی ICC و پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان

مەحموود بابان

لێکەوتەکانی ئەم بڕیارە، پەیوەستە بە توانای گلدانەوە (کۆگاکردن)ی نەوت لە کۆگاکانی کێڵگە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان. ئایا ئەمە تاوەکو چەند کاریگەری دەکاتە سەر ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و مەترسی لە داخستنی کێڵگەکان یاخود ئەگەری راگرتنی بەرهەمهێنان لە کێڵگە نەوتییەکان دێنێتە ئاراوە؟ چونکە ئەمە پرسێکی تەواو تەکنیکی و کاریگەرییەکی گەورە و زیانێکی زۆر گەورە بە بیرە نەوتییەکان و پرۆسەی پیشەسازی نەوت و و کارکردنی کۆمپانیا نەوتییەکان دەگەیێنێت،

Image
شرۆڤە

هەوڵەکانی عێراق بۆ کەمکردنەوەی سووتاندنی گازی هاوەڵ لە بەرهەمهێنانی نەوتەوە

عەلی سەرباز جاف

وەبەرهێنان لە کەرتی نەوت و گازی عێراق بووەتە جێگەی سەرنجی چەندین کۆمپانیای وەک تۆتالی فەرەنسی، قەتەر ئینرجی، بەیکەر هیوز ئەمریکی و چەند کۆمپانیاییەکی دیکە. ئامانجی سەرەکی ئەو کۆمپانیایانە وەبەرهێنانە لە گازی هاوەڵ لە بەرهەمهێنانی نەوت. ئەمریکا ماوەیەکی زۆرە چاوی لەسەر وەبەرهێنانە لە بابەتی گازی هاوەڵ و چەندین بابەتێکی دیکە

Image
شرۆڤە

مامەڵەی هێزە شیعەكان لەگەڵ بڕیارەكەی ICC لەبارەی نەوتی هەرێمی كوردستان

د. یاسین تەها

بەگوێرەی ئاماژە و پێداگیرییە راگەیێندراوەكانی هێزە شیعەكان لەم خولەی پێنجەمدا خوازیاری دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتین بۆ دۆسیەی نەوت و بودجە و خستنەسەرپێی پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی كوردستان

Image
شرۆڤە

پابەندییە داراییەکان و رێککەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت

مەحموود بابان

گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا جگە لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە پرسی دیکەی وەکو قەرز و پابەندیی دارایی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە کۆمپانیا نەوتییەکان، پرسی پێشفرۆشیی نەوت بە کڕیارەکان و بەشداری یاخود هەبوونی نوێنەری لایەنەکان لە دامەزراوەکانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان پەیوەست بە نەوت و سامانە سرووشتییەکانی هێناوەتە ئاراوە.

Image
شرۆڤە

چۆن پشتگوێخستنی فیدراڵیزمی عێراق لەلایەن رۆژئاواوە رێگای بۆ داڕمان کردۆتەوە

د. محەممەد شەریف

ئاشکرایە هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی سرووشتی رۆژئاوایە. لە چەندین رووداودا سەلماندوویەتی کە هاوپەیمانێکی جێ متمانەیە، دوایینیان لە 5ی کانوونی دووەمی 2020 بوو کاتێک پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی عێراق بایکۆتی دەنگدانێکیان لەسەر دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق کرد، لەدوای کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران.

Image
شرۆڤە

وردەکارییەکانی بودجەیەکی مێژوویی لە عێراق؛ مەترسییەکان و دابەشبوونی بەپێی کەرتە جیاوازەکان

مەحموود بابان

داڕشتنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ سێ ساڵ چەند مەترسی و دەرفەتێکی جیاوازی تێدایە. لەسەرووی هەموویانەوە مەترسیی جێگیریی نرخی نەوت و هەناردەکردنی نەوتە بۆ دەرەوە. بۆ نموونە 1 دۆلار جیاوازی لەو نرخەی لە بودجەدا دانراوە 1.3 ملیار دۆلار یاخود 1.6 تریلۆن دینار جیاوازی دەخاتە ئەو پارەیەی لە نەوتەوە دێت. لە پرۆژە یاسای بودجەکەشدا 87.14%ی داهات لە نەوتەوە دیاریکراوە، بەڵام بەپێی خەرجییەکانی 2022، رێژەی 95% ئەو پارەیەی کە خەرجکراوە لە نەوتەوە هاتووە.

Image

سیاسەتی رووسیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

لە بواری وزەوە کۆمپانیاکانی وەک روسنەفت و گازپرۆم نەفتی رووسی وەبەرهێنانیان لە هەرێمی كوردستان کردووە، بەشێوەیەک كە بەهای سەرمایەگوزارییەكەیان لە دەوری 5 ملیار دۆلاردا دەبێت

Image
شرۆڤە

پەرەپێدانی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی عێراق بەبێ هەرێمی کوردستان

مەحموود بابان

ئەمساڵ بەگشتی و مانگی ئایار عێراق و هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری گەورەی بەخۆوە بینیوە، بەشێوەیەک جێگەی تێڕامان و هەڵوەستە لەسەرکردنە لەرووە سیاسی، ئابووری، یاسایی و هتد، بەڵام لێرەدا بەتەنیا گەنگەشەی ئەو دیوەی پەیوەستە بە وەبەرهێنان لە نەوت و گاز دەکەین.

Image
شرۆڤە

خوێندنەوەكانی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی پەرلەمانی كوردستان

د. یاسین تەها

پاش (9) دانیشتن كە پڕبوون لە دادبینی و مشتومڕ، دادگای فیدراڵی دەیەم دیارترین بڕیاری پەیوەست بە كەیسە كوردییەكانی لە پاش ریفراندۆمەوە(2017) دەركرد. ئەمە پازدەیەمین بڕیاری ئەمساڵییەتی (2023) و بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستانی بە یاسایەكی ناكۆك و دژی دەستوور ناساند و كۆتایی بە چاوەڕوانی و گفتوگۆ یاساییەكان لەوبارەیەوە هێنا.

Image
شرۆڤە

سیاسەتی عێراق لەبەرامبەر نەوتی هەرێمی کوردستان؛ رێكخستنەوە یان كۆتایی پێهینان؟

مەحموود بابان

سیاسەتی عێراق بۆ پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەكەین کە ئەوانیش بریتین لە: هۆکاری رازینەبوونی تورکیا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکوک، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی کە وەزیری نەوت ئاماژەی بەوەکردووە کە دانیشتنەکانی دادگای پاریس ICC لەبارەی ماوەی دووەمی داواکەی عێراق لەسەر تورکیا راگیراوە. دووەمیان خواستی عێراق بۆ پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان پێش هەناردەکردنەوەی نەوت و، سێیەمیان ناساندنی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی ناوچە کوردستانییەکان دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان یان ناوچە کیشە لەسەرەکان بە ناوچەی بێ کێشە و چوارەمیشیان و لە هەموویان مەترسیدارتر خواستی عێراق بۆ رێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ بەرهەمهێنانی نەوت بۆ بەکارهێنانی لە نێوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان

Image
شرۆڤە

نوێنەرانی کورد لە بەغدا

عەلی سەرباز جاف

بەشێکی زۆری نوێنەرانی کورد لە بەغدا بە تایبەت پەرلەمانتارانی یەکێتی و پارتی هاوشێوەی موستەفا سەند و یوسف کیلابی خەمی هەموو بڕگەکانیان نەبوو، بەڵكوو تەنیا شەڕیان لەسەر برگەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکرد