لەدەرەوەی گرنگی ناکۆکییەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر ئەم پرسە، دوو پرسیاری دیکەی گرنگ هەیە ئەوانیش بریتین لە روانگەی عێراق بۆ پرسی وزە (نەوت و گاز)، گرنگی یەدەگی نەوتی کەرکوک و هەوڵی بەردەوامی کۆمپانیای BPی بۆ کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک وەبەرهێنان تێدا لەسەردەمی نێت زیرۆ و گواستنەوە بۆ وزە نوێبووەکان؟
ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە 2024 و تەگەرەکانی هەناردەکردنەوەی لە 2025دا
هەموو چاوەکان لەسەر کۆبوونەوە سێقۆڵییەکەی بەغدایە کەوا بڕیارە لە 4ی ئاداری 2025 لەنێوان کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان و بەرپرسانی هەولێر و بەغدا بەڕێوەبچێت، ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشتر بەغدا رایگەیاندبوو هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی بۆرییەوە لەکاژێرەکانی داهاتوودا دەبێت. ئەوە نەکرا چونکە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت کەوا لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنانیان کردووە و نزیکەی دوو لەسەر سێی کۆی نەوتی هەرێمی کوردستان بەرهەمدەهێنن ئامادە نین بەمشێوەیەی ئێستا کە بەغدا و هەولێر لەسەری رێککەوتوون، نەوت بکەنە بۆرییەکەوە.
یەکەم چاوپێکەوتنی تایبەت: داهاتووی عێراق لە سێبەری هەڵبژاردنی 2025 و گرژییەکانی ناوچەکەدا
ئامادەبووانی بەڕێز، بە دڵخۆشییەوە بەخێرهاتنتان دەکەین. لەم تەوەرە یان ئەم پانێلەدا پێکەوە گفتوگۆ لەسەر داهاتووی عێراق لە سایەی گۆڕانکارییە هەنووکەییەکان دا دەکەین. هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە ساڵی 2025 و ئاڵۆزییە هەرێمییەکان کە کاریگەرییان لەسەر دیمەنی عێراق بە نەرێنی یان ئەرێنی هەیە.
پانێڵی 09: ئاسۆی هەڵبژاردنی 2025ی پەرلەمانی عێراق؛ قۆناخێکی نوێ لە گرژی یان ئاڕاستەیەک بۆ ململانێی ئاشتییانەی دەسەڵات
بەخێر بێن بۆ سێیەمین کۆڕبەندی هەولێر کە لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداوە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵێک ناوەندی لێکۆڵینەوە و دامەزراوەی ناوخۆیی و هەرێمی بەڕێوەدەچێت. لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو 2025 سەرنج دەچێتە سەر هەموو ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە هەڵبژاردنەوە هەیە، هەر لە پرسی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن بگرە تاوەکو سروشتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و هاوپەیمانییەکان و هەوڵەکانی بلۆکە سیاسییەکان بۆ پیشاندانی وێنەیەک کە دوورە لە راستی. ئەمەش جگە لە بانگەشەکەی رێبەری رەوتی سەدر، سەید موقتەدا بۆ لایەنگرانی بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران، کە ئەویش هەنگاوێکە کە هەندێک بە ئامادەکاری بۆ هەوڵی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان یان گەڕانەوە دایدەنێن. هەموومان کۆکین لەسەر سەختیی پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق و تەگەرە و ئاڵۆزییەکانی، بەڵام ئەوە بەو مانایە نایات کە پاشەکشە بکەین و نەچینە نێو شیکردنەوەی واقیعی و سیاسی هەڵبژاردنەکانەوە.
پانێڵی 10: رێکخستنی خواستەکانی نەوت و گاز و داهاتووی گواستنەوەی وزە لە عێراق
بەیانیتان باش. بەخێربێن بۆ سێیەم رۆژی کۆڕبەندی هەولێر. زۆر خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ بە پانێڵێک لەسەرپرسی وزە دەست پێدەکەین و پێموایە بابەتێکی گرنگە. لە ماوەی یەک دوو رۆژی رابردوودا چەند سەرەقەڵەمێک لەسەر ئەم بابەتە گوترا، بەڵام ئێستا دەرفەتی ئەوەمان دەبێت قووڵتر بچینە ناو بابەتەکەوە بەتایبەت پرسی نەوت، گاز، کارەبا، و گرنگییەکانیان بەتایبەتی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق و بەگشتیش دیمەنە فراوانەکەی لە ناوچەکە دا.
لە یەک دەیەی رابردوودا، بڕی ئەو گازی هاوەڵەی کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان سووتێندراوە، بەرێژەی سەروو 39%زیادیکردووە. سەرەڕای هەموو هەوڵەکانیش بۆ کەمکردنەوەی، بەپێی دوایین راپۆرتی بانکی جیهانی و سکای تروس بۆ سووتانی گازی هاوەڵ لە جیهان دا، هێشتا بڕەکەی سەرووی 18.02 ملیار مەتر سێجایە لەساڵێکدا.
رێکخراوی یونسێف لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو سەمینارێکی بۆ کۆمەڵیک لەکارمەندانی تۆڕی میدیایی رووداو دەربارەی چۆنیەتی راپۆرتکردن و چاوپێکەوتن لەگەڵ منداڵاندا، سازدا.
لەسەرەتایی سەمینارەکەدا رێکخراوەکە کورتەیەکی لەسەر سەرەتا و مێژووی درووستبوونی رێکخراوەکە لە جیهان و عێراقدا باسکرد، پاشان تیشکی خستەسەر ئامانج و کارەکانی رێکخراوەکە. هەرلە درێژەی سەمینارەکەدا رێکخراوی یونسێف هۆشیاری گرنگی دا سەبارەت بە مافەکانی منداڵان و ئەورێکارو پێویستیانەی کە پێویستە لەکاتی مامەڵەکردن یان چاوپێکەوتن لەگەڵ منداڵاندا لەلایەن پەیامنێران و میدیاکارانەوە رەچاوبکرێن. هەرلەسەمینارەکەدا چەند داتایەکی گرنگ لەلایەن رێکخراوەکەوە سەبارەت بە رەوشی مندالان لە عێراق خرایەروو؛ بۆنمونە سەبارەت بە پێشێلکردنی مافەکانی منداڵان ئەوەیان رایانگەیاند کە لەساڵی ٢٠١٨ دا، لەسەدا ٢٨ ی کچان کەتەمەنیان لە خوار هەژدە ساڵانەوەیە هاوسەرگیریان کردووە و نەیان توانیوە خوێندن تەواو بکەن.
خواستی تاکێک بۆ کارەبا لە عێراق و وڵاتانی دراوسێ چەندە ، داهاتی تاک و خەرجییەکانی چەندە، نرخی کارەبای دابینکراو لەسەر بنەمای ئەمپێر چەندە، عێراق لە ئێستا و 2030 چەند بەرهەمدەهێنیت و چەندی پێویستە، عێراق بە زیادکردنی سەرچاوە و هەرێمی کوردستان بەرێکخستنەوەی خواست دەتوانێت کارەبا دابین بکات؟ لەم راپۆرتەدا بەپێی داتاکانی بانکی جیهانی، فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا و ئاژانسی وزەی نیودەوڵەتی وەڵامی ئەو پرسیارانە دەدەینەوە.
هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق
رۆژی چوارشەممە، بەرواری ١٤ی ٥/ ٢٠٢٥ رێکخراوی پاسەوان بۆ پرسی هەڵبژاردن و ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو مێزگردێکی داخراویان بۆ چەند شارەزا و پسپۆڕێکی هەڵبژاردن رێکخست. لە مێزگردەکەدا سێ تەوەری سەرەکی گفتوگۆیان لەبارەوەکرا: یاسای هەڵبژاردن و هەموارکردنەوەی یاساکە لە بەرژەوەندی چ لایەنێکی سیاسی دایە، هاوپەیمانییەکان بۆ هەڵبژاردن، و تەکنیک و رێکارەکانی کۆمسیۆنی عێراق و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکە لە داهاتوودا.
ئەم قەیرانە جاریکی دیکە قووڵبووەتەوە و بەیاننامەکانی هەولێر و بەغدا گەیشتووەتە ئاستی تۆمەتبارکردنی یەکتر کە لە ئێستا و داهاتوودا لێکەوتەی دەبێت چ بە ئاراستەی دووبارەکردنەوەی جارەسەرە کاتییەکان بێت یان دەسپێکیکی جیاوازتر، بەڵام ناکرێت ئەم قەیرانەی نێوان هەولێر و بەغدا بە بڕیاریکی دادگەی فیدراڵی تێپەڕێت و چارەنووسی کۆی کێشەکان بسپیردرێت بە دوای هەڵبژاردنی نۆڤمبەری پەرلەمانی عێراق 2025 ، بەڵکوو دەبێت لەبەر رۆشنایی ژمارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق کۆی پرسە داراییەکان یەکلابکرێتەوە و لەم راپۆرتەدا هەم ژمارەکان و هەم دوو بژارەی بنەڕەتی بۆ چارەسەری ئەم پرسەش دەخەینەڕوو.
پێوەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ داهاتووی هەژاریی، برسێتی، خۆشگوزەرانی و رەوشی ئابووریی لە عێراق
یەکێک لە هۆکارەکانی دواکەوتوویی دەوڵەتی عێراق لە بەدیهێنانی 17 ئامانجەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتوانەکەی گەورەیی کەرتی گشتی و نەبوونی کەرتێکی کارای تایبەتە، بۆ نموونە لەکۆی سەروو 4 ملیۆن هێزی کاری دەوڵەت و سەروو 2.5 ملیۆن خانەنشین بەبێ هەرێمی کوردستان هێشتا ژمارەی ئەوانەی رۆژانە خۆراکیان دەستناکەوێت و دەکەونە پیوەری برسیتییە یەک لەسەر شەشی کۆی دانیشتوانەکەی پێکدەهێنن.
عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەردوو رووی دەرەوە و نێوخۆوە تووشی قەیرانێکی گەورە بوونەتەوە، کە ئەویش قەیرانی کەمبوونەوەی ئاو. ئێستا عێراق و هەرێمی کوردستان لەبەردەم مەترسییەکی گەورەی وشکبووندان کە لە هەموو مێژوودا نەبینراوە، بەتایبەتی کە ئاوی نوێبووەوەی ساڵانە بۆ هەر تاکێک ئێستا نزیکەی 600 مەتر سێجایە و لە دەیەی داهاتوودا دەبێتە نیوە کەمتریش.
عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەردوو رووی دەرەوە و نێوخۆوە تووشی قەیرانێکی گەورە بوونەتەوە، کە ئەویش قەیرانی کەمبوونەوەی ئاو. ئێستا عێراق و هەرێمی کوردستان لەبەردەم مەترسییەکی گەورەی وشکبووندان کە لە هەموو مێژوودا نەبینراوە، بەتایبەتی کە ئاوی نوێبووەوەی ساڵانە بۆ هەر تاکێک ئێستا نزیکەی 600 مەتر سێجایە و لە دەیەی داهاتوودا دەبێتە نیوە کەمتریش.
داهاتی نەوت و نانەوتی خەرجییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەنیوەی دووەمی ساڵدا پڕدەکاتەوە؟
راستە هەڵەی داخڵکردنی ژمارەکانە، بەڵام باس لە راپۆرتێک دەکەین کە دوای دوو بۆ سێ مانگ بڵاوکراوەتەوە و هەڵەی سفرێکی کەم یان زیاد بەواتای گۆڕینی هەزار بۆ ملیۆن دێت. دوای رێکخستنەوەی داتاکان ئەوەی تێبینی کرا ئەوەبوو کە هەڵە لە داتاکانی مانگی نیسان 2025 دا هەبووە کە هەمان ژمارەکانی مانگی ئاداری 2025 بۆ داهاتەکان داناوەتەوە و لەمانگی ئایار 2025دا هەمووی پێکەوە دانراوە. ئەوەی لە راستکردنەوەی ژمارەکان سەرنجت رادەکێشیت کەمبوونەوەی داهاتە لەماوەی ئەم پێنج مانگەدا جا چ داهاتی نەوتی بێت یان نانەوتی.
کۆی ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی لە کەرتی گشتیی عێراق لە ماوەی ساڵێکدا دامەزراون و خەرجییان هاتووەتە سەر وەزارەتی دارایی، یەک ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە، ئەمەش جگە لە ژمارەی ئەو کەسانەی لەو ماوەیەدا بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی زیادیکردووە.
بەپێی داشبۆردی نایەکسانی جیهانی، کە داتای 110 وڵاتی جیهانی لەخۆگرتووە، عێراق یەکێکە لەنایەکسانترین وڵاتانی جیهان بۆ داهات و سامانی وڵات بەسەر دانیشتووان، بەشێوەیەک کە رێژەی 1٪ دانیشتووانەکەی سێ هێندە داهاتیان زیاترە لەرێژەی 45٪ دانیشتووان، کە یەکێک لەرێگە سەرەکییەکانی درووستبوونی ئەم نایەکسانییە بەهۆی کەرتی گشتییەوەیە کە ئەویش خۆی لەدابەشکردنی مووچەدا دەبینێتەوە.
کاژێرەکانی بەرەبەیانی رۆژی 27ی ئەیلوول 2025 نەوتی هەرێمی کوردستان بە بۆری و بۆ بەندەری جەیهان هەناردە کرایەوە، ئەم رێککەوتنە سێقۆڵییە لێکەوتەی راستەوخۆی لەسەر کۆی کەرتی وزە لەهەموو عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت سەرەڕای مانەوەی سێ دۆسیە بەهەڵپەسێردراوی بۆ ساڵی 2026
لەم رۆژانەدا دەستەواژەی جیاجیا لەبارەی هەڵبژاردن دەگوترێت. نوری مالکی گوتویەتی بەشداری نەکردن لە واتای تەسلیم بوونە بە شەیتان، هادی عامریش وەک شەڕی مانەوە ناوی بردووە. قەیس خەزعەلی باسی لەهەبوونی "پرۆژەی مەترسیدار بۆ عێراق" کردووە و گوتوویەتی دەشێ خەڵک بەشداری بکەن، رێک پێچەوانەی ئەو داوایەی موقتەدا سەدر کە بۆ بایکۆت کردبووی. لەبەرەی سوودانی هەوایەکیتر هەیە و، ئەو داوا لە دەنگدەران دەکات کە رێگەی بدەن "کارە نێوەچڵەکانی" تەواو بکات. دواجار ئامانجی دروشمەکان راکێشانی خەڵکە بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان کە لەوانەیە یەکێک لە گەورەترین تەگەرەکانی هەڵبژاردنی ئەمجارە بێت بەڵام تەنیا ئەوە نیە! و پرسە سەرەکییەکە ئەوەیە کە عێراق لە دۆخی نادڵنیاییەکی ستراتیژیدا بەرەو هەڵبژاردن دەڕوات.
بڕیارە 11ی 11ی 2025 هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان بچنە سەر سندووقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمان ، کە تێچووی ئەم پەرلەمانە ساڵانە نزیکبووەتەوە لە نیو ملیار دۆلاری ئەمریکی.
ئەم دڵنیایەی بانکی ناوەندی و سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکاتێکدایە دەیە و نیوێک پێش ئێستا، قەرزی دەرەکی عێراق 60.9 ملیار دۆلار و قەرزی نێوخۆیی 9.9 ملیار دۆلار بووە، بەڵام تاوەکو 31ی حوزەێرانی 2025 قەرزی نیوخۆ 67.2 ملیار دۆلار و قەرزی دەرەکی بووەتە 14.45 ملیار دۆلار. ئەم زیادبوون وپێچەوانەبوونەوەیە شایستەی هەڵوەستە لەسەرکردنە و دەرخەری چەند خاڵێکی سەرەکییە لەبارەی ئابووری عێراقەوە. پرسیارێکیش ئەوەیە کە ئایا بابەتی قەرزەکەی سەر دەوڵەتی عێراق بانگەشەی هەڵبژاردنە یان مەترسییەکی راستەقینەیە لەسەر دارایی و ئابووری ئەم وڵاتە لە داهاتوودا ؟
هەڵبژاردنە جەنجاڵەکەی 2025ی عێراق، لە سایەی ناکۆکیی نێوخۆیی گرووپە نەتەوەیی و مەزهەبییەکان و، لە نێو دەقی گرژییە جیۆپۆلەتیکییەکانی ناوچەکەدا بەڕێوەچوو. ئەنجامە بەراییەکانی هاوسەنگییە سیاسییەکان بەرەو ژمارەیەکی نوێ وەرگێڕا کە دەشێ خاڵە گرنگەکانی ئەمانە بن: