عێراق

Image
شرۆڤە

بودجەی ساڵانەی عێراق؛ کورتهێنان یان سەرڕێژی پارە لە 2024

مەحموود بابان

بەردەوامیدان بە کورتهێنان وەکو ئەوەی ساڵی رابردوو لە ئێستا و داهاتووشدا مەترسیی گەورە دەخاتە بەردەم عێراق، هەرچەندە عێراق ئەوەی ساڵانە دەستی دەکەوێت بە پلان و بێ پلان خەرجی دەکات، چونکە داتاکان دەریدەخەن ئەوە بودجەی پەرلەمان و خەرجی و داهاتی دەوڵەت نەبووە ئاڕاستەی ئابووری وڵاتی لە دوو دەیەی رابردوودا دیاریکردووە، بەڵکو نرخی نەوت بووە

Image
شرۆڤە

بودجەی ساڵانەی عێراق؛ دابەشبوونی خەرجییەکانی یاسای بودجە لەئێستا و دوو دەیەی رابردوو

مەحموود بابان

ئەوەی شۆکینەرە خەرجی بنیاتنانی ژێرخانی تەندرووستی و پەروەردە، کشووکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان و ژینگە، تەنانەت وەرزش و گەنجان لە عێراق، بەشێوەیەک لە دوو دەیەی رابردوو هەر سێ وەزارەتی کشتووکاڵ، پیشەسازی و سەرچاوەکانی ئاو رێژەی 2% کۆی خەرجییەکانی ئەم وڵاتەیان بۆ دابینکراوە، کە کۆی بڕەکەی 28.8 تریلیۆن دینار بووە. لە یاسا پەسەندکراوەشدا رێژەی 1.57%ی لەکۆی گشتی بۆ دانراوە، ئەویش ئەگەر خەرجبکرێت.

Image
شرۆڤە

بودجەی ساڵانەی عێراق؛ پێچەوانەی خەمڵاندنەکان بۆ داهاتی نەوتی و نانەوتی

مەحموود بابان

لەماوەی دوو دەیەی رابردوودا، لەو ساڵانەدا کە عێراق بودجەی پەسەندکردووە و وەزارەتی دارایی راپۆرتی کۆتایی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی بڵاوکردووەتەوە، واتە لەماوەی 2003-2023[i] دا ، کۆی داهاتی نەوتی بەپێی بودجە 1114 تریلیۆن بووە، بەڵام لەراستیدا داهاتی نەوت لەو ماوەیەدا 1206 تریلیۆن بووە، بەڵام بۆ داهاتی نانەوتی لەو ماوەیەدا، پەرلەمان واداینابو کەوا 129.56 تریلیۆن دینار بێت، بەڵام تەنیا 97 تریلیۆن دینار کۆکراوەتەوە.

Image
شرۆڤە

سفربوونەوەی وەبەرهێنانی بیانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان

مەحموود بابان

کەمبوونەوەی وەبەرهێنانی دەرەکی و بیانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان واتە کەمبوونەوەی هێزی کار و هاتنە ناوەوەی پارەی بیانی و چوونە دەرەوەی پارەی وەبەرهێنەری نێوخۆیی، بنیاتنەنانی پرۆژەی ستراتیژی و درێژخایەن بۆ داهاتوو دەدات. لێرەدا بەخستنەڕووی داتاکانی وەبەرهێنانی دەرەکی لە عێراق و ئاراستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان هەڵوەستەیەک لەسەر سفربوونەوە و تەواونەبوونی پرۆژەکانی وەبەرهێنان دەکەین.

Image
شرۆڤە

نێوەڕۆکی گرێبەستە نەوتییەکان و تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوت لە هەرێمی کوردستان

مەحموود بابان

تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوت لە وڵاتێکەوە یاخود لە جۆری کێڵگەی نەوتی و مۆدیلی بەڕێوەبردنیشەوە دەگۆڕێت، بۆ نموونە تێچووی بەرمیلێک نەوت لە ئەمریکا 24 دۆلار و لە نەروێژ 21 دۆلار، بەڵام لە نەیجیریا بەهۆی شێوازی گرێبەستەکانیانەوە لەم دواییەدا گەشتووەتە 48 دۆلار، لەکاتێکدا پێشووتر تەنیا 28.9 دۆلار بووە بۆ بەرمیلێک نەوت

Image
شرۆڤە

چارەنووسی پرۆژەی فراوانکردنی بەرهەمهێنانی 250 ملیۆن پێی سێجا گازی کۆرمۆر

مەحموود بابان

پرۆژەیەکی سەروو 800 ملیۆن دۆلاری کەوا سێ لەسەر چوار کارەکانی تەواوکراوە بەجێبدەهێڵدرێت یان لە ئەمساڵدا تەواودەکرێت، لێرەدا هەڵوەستە لەسەر زیادبوونی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی هەرێمی کوردستان دەکەین و بەدوای ئەوەدا دەگەڕین کە ئایا زیادبوونی ئەم بەرهەمە کە لەنێوخۆ و بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان خواستی لەسەر هەیە دەرفەتە یان ئاڵینگارییە لەم ناوچەیە و لە داهاتوودا.

Image

شایەتییە مێژووییەكانی ئەفسەرێكی ئەمن

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

ســەباح یەحیــا حەمدانــی، عەرەبێکــی ســوننەی خەڵکــی مووســڵە، ئــەم پێکهاتەیــەش بڕبــڕەی پشــتی ئــەم دەزگایــە بــوون کــە دەوڵەتــی عێــراق لــە ســەردەمی حیزبــی بەعســدا هەڵیســووڕاندووە. حەمدانــی، ســاڵی 1970 لــە ئامادەیــی پۆلیــس بــە پلــەی مفــەوەز دەردەچــێ و دەبێتــە کارمەنــدی بەڕێوەبەرایەتــی ئەمنــی نەینــەوا، پاشــان دەچێتــە ئەمنــی عــام لــە بەغــدا، دواتــر رەوانــەی بەڕێوەبەرایەتــی ئەمنــی نەجــەف دەکرێــت. لــە نەجـەف دەبێتـە ئەفسـەری پەیوەنـدی لەنێـوان دەزگای ئەمـن و کاروبـاری مەرجەعییەتـی بـاڵای شـیعە لـەو پارێزگایـە. سـاڵانێک دواتـر بە پلـەی نەقیب رەوانــەی بەڕێوەبەرایەتــی ئەمنــی کەرکــووک دەکــرێ و پاشــان بــۆ پلــەی رائیــدی ئەمــن بەرزدەکرێتــەوە. کەواتــە ئێمــە لەبــەردەم شــایەتحاڵێکی گرنگدایـن. گرنگیـی ئـەم شـایەتحاڵە چەنـد هێنـدە دەبێـت ئەگـەر یـەک دوو فاکــت بەبیربهێنینــەوە:

Image
شرۆڤە

ناسەقامگیری نرخی نەوت و عێراق لە 2025دا

مەحموود بابان

لەساڵی 2023دا بەپێی راپۆرتی داهات و خەرجییەکانی عێراق رێژەی 93% کۆی داهاتی دەوڵەتی عێراق لە نەوتەوە هاتووە کە 125.8 تریلیۆن دینار بووە، لە بەرامبەردا داهاتی نانەوتی 9.7 تریلیۆن دینار کە رێژەی 7% پێکهێناوە، ئەمەش تەواو پێچەوانەی ئەوە بوو کە لەبودجەکەدا بۆ ئەو ساڵە بۆ داهاتی نەوتی و نانەوتی دانرابوو.

Image
شرۆڤە

یەک دراو و دوو نرخی جیاواز؛ داهاتووی بەهای دیناری عێراقی

مەحموود بابان

چیرۆک و رێگەی جیاواز لەبارەی شیوازەکانی گۆڕینەوەی دینار بە دۆلار لە بانکی ناوەندی و پێویستی رۆژانەی بازاڕ بە دۆلار و چوونە دەرەوەی دۆلار لە عێراقەوە باسدەکرێت، لەسەروو هەموویانەوە ژمارەکانی بانکی ناوەندی و شێوازەکانی خستنەڕووی دۆلار بە حەواڵە و کاش، بڕی پارەی چاپکراوی دیناری عێراقی و گەڕاندنەوەی پارەی نەوتی فرۆشراو بە دۆلار، هاتنەناوەوەی دۆلار بۆ بازاڕەکانی عێراق لە بەسرەوە تاوەکو زاخۆ و جۆری ئەو کۆمپانیایانەی ئاڵۆگۆڕی دراو کە بە جۆری A ناسراون و دەتوانن لەبانکی ناوەندی دینار بگۆڕنەوە بە دۆلار ژمارەیان چەندە؟ بۆچی ئەم کۆمپانیایانە دەتوانن دۆلاری 1310 دیناری وەربگرن، لەکاتێکدا لە بازاڕ ئەم رۆژانە سەروو 1530 دینارە بۆ هەر دۆلارێک. هەروەها، کۆی ژمارەی کۆمپانیاکانی ئاڵۆگۆڕی دراو لە هەموو عێراق بە هەرێمی کوردستان چەندە؟ بۆچی کۆمپاکانی ئاڵۆگۆڕی دراوی هەرێمی کوردستان بێبەشن لە وەرگرتنی دۆلاری 1310 دیناری و فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانیش ناتوانن دۆلار بە گەشتیاران بدەن؟

Image

سەردانی جێگری باڵیۆزی کۆریای باشوور بۆ ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

رۆژی دووشەمم، 13ی تشرینی یەکەمی 2024 کیم یونخ جای، جێگری باڵیۆزی کۆریای باشوور و چەند هاوکارێکی سەردانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو لە هەولێر کرد و لەلایەن زریان رۆژهەڵاتی، بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو پێشوازی لێکرا.

Image
شرۆڤە

گەشەی بەرهەمی نێوخۆی عێراق لە سفرەوە بۆ 4.1% لە 2025

مەحموود بابان

سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی IMF لە راپۆرتی ساڵانەیدا بەناونیشانی "ئاسۆی ئابووری جیهان[1]" پێشبینییەکانی بۆ 195 دەوڵەت لە 2025دا خستۆتەڕوو، کە بەگوێرەی ئەوە گەشەی ئابووری جیهان بەهەمان رێژەی ئەمساڵ لە ئاستی 3.2%دا دەبێت، بەڵام گەشەی ئابووری زۆربەی وڵاتانی تازەگەشەکردوو لەنێویاندا عێراق لەرێژەی 0.1% بۆ بۆ 4.1% زیاد دەکات، کە هەرچەندە ئەمە پێشبینییە، بەڵام پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە عیراق چیکردووە کە وا سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی بە گەشەکردنی ئابوورییەکەی گەشبینە.

Image

کورد و سەرژمێری ٢٠٢٤ لە عێراق؛ مەترسی یان دەرفەت؟

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

رۆژی چوارشەممە، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، ناوەندی لێکۆلێنەوەی رووداو مێزگردێکی بەناونیشانی "کورد و سەرژمێری ٢٠٢٤ لە عێراق؛ مەترسی یان دەرفەت؟" بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و پسپۆرانی بواری ئامار و داتا و کەسانی سیاسی و حیزبی لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد.

Image

بەشداری ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو لە دووەم دیداری سەرکردەکانی ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

رۆژی 9ی تشرینی دووەمی 2024 ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو بەشداری کرد لە دیداری سەرکردەکانی ناوەندەکانی توێژینەوەی عێراق بە ئامادەبوونی سەرۆکی رەوتی حیکمە "عەممار حەکیم" کە دامەزراوەی ئەنکی بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوە رێکیخستبوو لە بەغدا.

Image
شرۆڤە

عێراق نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردەی بەندەری جەیهان دەکات؟

مەحموود بابان

ئێستا، دوو پرسیاری گرنگ هەیە، ، یەکەمیان ئەوەیە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت کەوا لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن بەم تێجووە نوێیە ئامادەن کۆی نەوتی بەرهەمهێنراو رادەست بکەن یاخود نا؟ دووەمیش عێراق چۆن نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە دەکاتەو،ە لەکاتێکدا دەبێت هەناردەکردن و تەنانەت بەرهەمهێنانیش کەمبکاتەوە؟

Image
شرۆڤە

پاڵنەرە نادیارەکەی سەردانی سوودانی بۆ هەولێر؛ نادڵنیایی لە 2025

زریان رۆژهەڵاتی

بەردەوامیی شەڕەکانی غەززە و لوبنان، هەروەها بازنەی هێرش و پەرچەکرداری ئێران و ئیسرائیل لە دژی یەک، ترسێکی لای بەغدا دروست کردووە، نەکا ئەو دۆخە عێراقیش پەلکێشی شەڕ و ناسەقامگیرییەکی گەورە بکات. ئەمەش جگە لەوەی لە ساڵی 2025دا ترەمپیش دەستبەکار دەبێت. ئەگەر لە سەردەمی بایدندا، بەغدا تۆزیکیش پشتڕاست بووبێت لەوەی کێشەی گەورەی بۆ دروست نابێت، ئەمجارە ناچارە دوو جار بیر بکاتەوە لەوەی چۆن لەگەڵ ئەم پرسانەدا مامەڵە دەکات.

Image
شرۆڤە

داهاتووی گرژییەکانی عێراق و ئیسرائیل؛ شەڕ دەبێت؟

زریان رۆژهەڵاتی

ئەگەری هێرشی ئیسرائیل لانیکەم بۆ سەر شەش گرووپی چەکداری عێراقی، ئەویش لەدوای نامەیەکی وەزیری دەرەوی ئەو وڵاتە بۆ بارابارا ڤودوارد سەرۆکی ئێستای ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بووەتە مژارێکی گەرم. پرسیارە ملیۆنییەکەی ئێستا ئەوەیە کە ئایا ئیسرائیل هێرش دەکات یان نا؟ ئێسرائیل گوتوویەتی لەبەر زیادبوون و کاریگەربوونی هێرشەکانی گرووپەکانی" موقاوەمەی ئیسلامەی لە عێراق" مافی بەرپەرچدانەوەی هەیە. ئەمەش لەکاتێکدایە کە دوایین شتێک کە ئێستا سەرۆکوەزیرانی عێراق بیەوێت شەڕە، ئەویش لە کاتێکدا کە لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا وڵاتەکەی بەرەو هەڵبژاردن دەبات و کەڵکەڵەی پرۆژەی گەورەی ئابووری- سیاسی و مانەوەی لە پۆستەکەی لەسەردایە. هەرچەند فاکتەر و ئەکتەری دیکەش رۆڵیان هەبوو، بەڵام ئەو لە ٢٠٢٤دا سەرکەوتوو بوو لەوەی کە ئاگربەستێکی نافەرمی لە نێوان ئەمریکا و گرووپە چەکدارەکان رابگەیەنێت و چارەسەرێکی مامناوەندی بۆ پرسی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بدۆزێتەوە. لەسەر کێشەی نێوان ئیسرائیل و گرووپەکانی موقاوەمەی ئیسلامیش، لانیکەم توانیبووی گرووپە بەشدارەکانی نێو حکومەتەکەی لەو پرسە بەدوور بگرێت تەنانەت ئەگەر بە رواڵەتیش بێت. کەوابێ پرسیاری دیکەش ئەوەیە کە بۆچی لەم کاتەدا، ئیسرائیل ئەو سکاڵایەی کرد؟

Image
شرۆڤە

بودجەی 2025ی عێراق؛ بۆچی پێویستە زۆربەی بڕگەکان هەمواربکرێنەوە نەک تەنیا ماددەی 12؟

مەحموود بابان

بودجە سێ ساڵییەکەی عێراق بنەمایەکی گشتگیری بۆ داهات و خەرجییەکانی وڵات لەسەر بنەمای خەمڵاندن دانابوو، بەڵام ئەنجامدانی سەرژمێری کۆی ژمارە خەمڵینراوەکانی گۆڕی بۆ ژمارەی درووست و ئێستاش کە کاتی هەموارکردنەوە و پەسەندکردنی خشتەکانی بودجەی 2025 هاتووەتە ئاراوە پێویستە خەرجییەکان و پشکی پارێزگاکان و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و تەنانەت داهاتیش پێداچوونەوەی بۆ بکرێت.

Image
شرۆڤە

سەرژمێری عێراق: دەرفەتێکی ون یاخود هەنگاوێک بەرەو پێشەوە؟

موشتاق عەبد موناف حلو

دوای تێپەڕبوونی 27 ساڵ دواجار لە 20ی تشرینی دووەمی 2024 سەرژمێری دانیشتووانی عێراق ئەنجامدرا کە تائێستا قۆناخی سێیەمی ماوە. بەو پێیەش سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند "ژمارەی دانیشتووانی عێراق گەیشتووەتە ٤٥ ملیۆن و ٤٠٧ هەزار و ٨٩٥ کەس بە پەنابەر و دانیشتووانی بیانیشەوە". بەڵام لە هەمان رۆژدا کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ لە بەسرە رایگەیاند کەوا سەرژمێری هەندێک لە ناوچەکانی پارێزگای بەسرە سەرژمێری تیادا ئەنجام نەدراوە تا ئێستا.

Image

دووەمین دیداری نەجەف – هەولێر

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

لە دووەمین دیداری نەجەف – هەولێر شەش تەوەری گرنگ و جیاواز بە بەشداریی کەسایەتی هەردوو لایەنی کوردی و شیعی گفتوگۆی لەبارەوە کرا، کە تەوەرەکانیش بریتی بوون لە: یەکەم: پەیوەندییەکانی کورد و شیعە؛ وانەی هاوپەیمانی و رکابەرایەتییەکان. دووەم: چاوەڕوانییەکانی هەرێمی کوردستان و مەرجەعییەتی باڵای شیعی لە یەکتر؛ سیاسەت و ئەودیوی سیاسەت. سێیەم: کاریگەری ناکۆکییە نێوخۆییەکانی کورد و شیعە لەسەر پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا. چوارەم: تەبایی و ناتەبایی لایەن سیاسییەکانی کورد و شیعە لەبارەی دەستوور و داهاتووی عێراق. پێنجەم: گرفتە ئابووری و سیاسییەکانی لایەنەکانی کورد و شیعە؛ ناکۆکییەکان لەسەر بودجە و سیاسەتی دەرەوە. شەشەم: ئاسۆی پەیوەندییەکانی هەردوولا لە سێبەری گۆڕانکارییە جیۆپۆلەتیکییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا

Image
شرۆڤە

دۆمینۆی دابەزینی بەهای دراو لە 2025دا دەگاتە عێراق؟

مەحموود بابان

ئەگەر دابەزینی بەهای تمەنی ئێرانی بەهۆی گۆڕانکارییە دەرەکییەکان و گەمارۆکانی ئەمریکا و ئەورووپاوە بێت، و دابەزینی لیرەی تورکی بەهۆی زیادبوونی کورتهێنانی کاش و لاسەنگی باڵانسی بودجە و هەڵوێستەکانی ئاکپارتییەوە لەهەمبەر گۆڕانکارییەکان لە ناوچەکەدا بێت، و ناسەقامگیری و داتەپینی لیرەی سووری بەهۆی بەردەوامی شەڕ، ناسەقامگیری، گەمارۆ و سزا ئابوورییەکان و نادڵنیایی لە دەوڵەتە نوێیەکەی جۆلانی بێت، ئەی بۆچی دراوی عێراقی رۆژانە لە بازاڕدا هەڵبەز و دابەزی هەیە و هێشتا لە بازاڕ سەرووی 20 هەزار دینار زیاتر لە نرخی بانکی ناوەندی مامەڵە بە هەر 100 دۆلارێکەوە دەکرێت.

Image
شرۆڤە

ئایا راستە عێراق کێشەی نەختینەی پارەی هەیە ؟

مەحموود بابان

ئەمەش لەکاتێکدا روویداوە بەپێی راپۆرتەکانی بانکی ناوەندی لەماوەی حەوت ساڵی رابردوودا، هێندەی ئەمساڵ دۆلار بەکاش و حەواڵە نەخراوەتەڕوو، کە بڕەکەی بەرێژەی 34% لە ساڵی رابردوو زیاترە و بەم رێژەیەش بڕی دینار بۆ قاسەکەی بانکی ناوەندی و دواتر وەزارەتی دارایی گەڕاوەتەوە، ئەی بۆچی باس لە نەبوونی پارەی کاش دەکەن بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی دوانزەی هەندێک لە دامەزراوەکان لە بەغدا و پشکی مووچەی مانگی 11ی هەرێمی کوردستان؟