پێنج پرسیار لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی نەوتی سەرسنک و واژۆی گرێبەستی کێڵگەی نەوتی و گازی حەمرین
بەرەبەیانی 15ی تەممووزی 2025 بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی سەرسنک کە کۆمپانیای HKNی ئەمریکی سەرکارە و خاوەندارێتیی 62%ی پشکەکانی کێڵگەکە دەکات. هەمان رۆژ و چەند کاژێرێک دواتر، وەزارەتی نەوتی عێراق رێوڕەسمی واژۆکردنی گرێبەستی نێوان HKN و کۆمپانیای نەوتی باکووری بڵاوکردەوە بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی حەمرین، بە بەرهەمهێنانی رۆژانەی 60 هەزار بەرمیل نەوت لەگەڵ 45 بۆ 50 ملیۆن پێ سێجا گاز.