سەردانی شی جین پینگ بۆ سعودیە، ئەویش تەنیا 5 مانگ دوای سەردانێكی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا بۆ ریاز، ئاماژەیەكی دیكەی ململانێ گەورەكەی جیهانە؛ ركابەریی هێزداری نێوان چین و ئەمریكا، کە دەتوانێت رووخساری جیهان بگۆڕێت.
کۆڕبەندی هەولێر 2023
ناوەندی لێكۆڵینەوەی رووداو، لە رۆژانی 1 و 2ی ئاداری 2023دا، دووەمین کۆڕبەندی هەولێر بەناونیشانی " خاڵەکانی وەرچەرخان و داهاتووی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست" بە هاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەك ناوەندی لێكۆڵینەوە و دامەزاروەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەڕێوەدەبات.
راگەیاندنی کۆریدۆری بەهارات، دەتوانێت گورزێکی کاریگەر بێت لە پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدانی عێراق کە سوودانی خەونی بەستنەوەی ئاسیا و ئەوروپای لەسەر هەڵچنی بوو. راستییەکەی، پڕۆژە گەورە ژێرخانییەکانی جیهان چەندێک ئابووری بن، ئەوەندەش سیاسین و، رەنگە ئەمەش هۆکارێک بووبێت کە وایکردبێ، عێراق لە دەرەوەی بازنەی پڕۆژە نوێیەکەی بەستنەوەی ئاسیا بە ئەوروپاوە بێت کە لە دوایین کۆبوونەوەی G20دا راگەیێندرا.
ئێستا، ئەوەی بەڕوونی دەردەکەوێت تای هەردوولایە بە پرۆسەکەیە. نە باشکردنی گوزەرانی ئەوانەیە کە وزەی پێویستیان نییە وەک ئەوەی کە ئۆپێک دەیڵێت، هەروەها وەک ئەوەش نییە کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە هۆشداریی لەبارەیەوە دەدات، بەتایبەتیش گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، چونکە پرسەکە پارەیە و پرسی بردنەوەی شەڕێکی گەورەی مێژووییە لە بواری وزە
شەڕی غەزە بەدەر لە رەهەندە مرۆیی و سەربازییەکانی، سەرنجی بۆ سەر داهاتووی چەندین پرۆژەی ستراتیژی راکێشاوە كە ئیسرائیل لە هەوڵی ئەوەدایە ئەنجامیان بدات یان تێیاندا بەشدار بێت. بەشیك لەو پرۆژانە ستراتیژین بۆ وڵاتە زلهێزەكانی جیهان و، ئیسرائیل پلانی داناوە بەهۆیانەوە ببێتە بەهێزترین وڵات لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و پێگەیەكی ستراتیژی زۆر بەهێزلە جیهان دا دەستبەر بکات بەڵام هێشتا دیار نییە کە جەنگەکە چارەنووسی ئەو پرۆژانە چی لێ دەکات.
کاتی خۆی رۆسۆ گوتبووی لە گەرمەسێر حكومەتی ئیستبدادی، لە ساردەسێر حكومەتی دڕ و لە فێنكەسێریشدا حكومەتی باش دادەمەزرێن. ئیبن خەلدوونیش ریشەی دەوڵەتی بۆ بگرەوبەردەی نێوان سارانشین و یەكجێنشینەكان گەڕاندبووەوە، بەڵام ئەمە باسێکی ئاڵۆزە و منیش نامەوێ بڵێم سیستمە سیاسییەکەی رووسیا رەنگدانەوەیەکی جوگرافیا و کەشوهەواکەیەتی. بەڵکو تەنیا دەمەوێ بێژم کە لە پشت پەنجەرەکانی مۆسکۆوە، سیاسەتیش لە سەرما دەچێ کە پێویستە هەموو کات ئاگات لە ئەگەری دووژمنایەتییەک هەبێت. ئەگەر چرکەیەک لێی خافڵ بیت، وەک سەرما سەرت دەتەزێنێ.
دیدار و کۆبوونەوەکانی بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو لە مۆسکۆ
رۆژانی رابردوو لە پەراوێزی کۆڕبەندی فرەجەمسەری و دۆستایەتی رووسیا، بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە و کەسایەتییەکانی رووسیا ئەنجامدا.
لەدوای قسەکانی سەرۆکی فەرەنسا سەبارەت بە پێویستیی بەشداری راستەوخۆی سەربازەکانیان لە شەڕی ئۆکراینا، پووتین گوتی ئێمە چەکی وامان هەیە کە دەتوانین بەوە ئەورووپا بپێکین. ئەمەش ئاماژەیەک بوو بۆ ئەگەری بەکارهێنانی مووشەکی ئەتۆمی تاکتیکی لە ئەگەری فراوانبوونی شەڕدا. رووسیا ئەزموونی شەڕێکی ساردی لەگەڵ رۆژئاوا هەیە کە تێیدا دۆڕاندی، بە ئەگەری زۆر ئەمجارەش، سەرەڕای ئەوەی کە پاڵپشتی کاتیی هەندێک وڵاتی دژە رۆژئاوای بە دەست هێناوە، بەڵام لە ماوەی درێژخایەندا، لەڕووی سیاسی و ئابوورییەوە لە رۆژئاوای ناباتەوە کە 500 ساڵە هەژموونی دنیای بە دەستەوەیە، بەڵام پرسیاری گەورە ئەوەیە کە چی روودەدات ئەگەر رووسیا بە کردەوە دەست بە پەلەپیتکەی مووشەکە ئەتۆمییەکانیدا بنێت؟ ئەمەش پرسیارێکە کە دەشێ دووجار بیری لێ بکرێتەوە.
بەشداریکردنی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو لە دووەمین کۆنفرانسی لێکۆڵینەوەی کوردی لە بەریتانیا
رۆژانی 22 و 23ی ئایار 2024 مەحموود بابان، لێکۆڵینڤان لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو، بەشداریی دووەمین کۆنفرانسی لێکۆڵینەوەی کوردی کرد کە لەلایەن سەنتەری رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی زانکۆی لەندەن بۆ ئابووری و سیاسی LSE، زانکۆی شێفیڵد، ئەتلانتیک فیلۆز بۆ یەکسانی کۆمەڵایەتی و ئابووری AFSEE و وەشانخانەی بلومسبێری لە شێفیڵد رێکخرابوو.
ئەم هەڵسەنگاندنە نوێیەی سیستەمی زەوی دووەم لێکۆڵینەوەی نوێی زۆر گرنگ و فرە رەهەندە لەدوای لێکۆڵینەوەو هەڵسەنگاندنێکی پێشووتر کە لە ساڵی 2015 دا ئەنجامدراوە. لیکۆڵینەوە زانستییە نوێکە دەریدەخات کە تاکە سنوورێک لە سنوورە سروشتییەکانی زەوی زیاتر بەکارنەهێنراوە، سنووری چینی ئۆزۆنە، لەکاتێکدا سنووری زەریا و بەرگە هەوا لەکۆتایی نزیک دەبنەوە و لەوانەیە بەم نزیکانە بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوە توانای خۆڕاگرییان کۆتایی بێت.
وڵاتانی تازەگەشەکردوو تینووی ئەو گۆڕانکارییانەن لە ژێرخانی چین بەدی هاتووە، بەڵام هاوکاری چین لەم رووەوە جیاوازە، هەربۆیەش هەروەکو پسپۆڕانی چینی دەیانگوت "ئێمە وەک ئەمریکییەکان نین و ناتوانین بەخۆڕایی و بە دیاری بێت هاوکاریی کەس بکەین، چونکە هێشتا وڵاتەکەمان خۆی لە گەشەکردن دایە، بەڵام بە قەرزی چەندین ساڵە و بەهێزی کاری چینی دەتوانین یارمەتی بنیاتنیان بدەین" ئالێرەوەیە هاتنی چین بۆ وڵاتانی تازە گەشەکردوو هەم دەرفەتە هەمیش مەترسییەکی گەورەیە.
داینامیکی پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی چین لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان
لە سەمینارەکەدا گفتوگۆ لەسەر سیاسەتی دەرەوەی چین لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کاریگەرییەکانی لەسەر سیاسەتی ناوخۆیی، ئاسایش و ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا. هەروەها خواستی چین بۆ رۆڵگیڕانی زیاتری لە سیاسەتی جیهانی و ئەم ناوچەیەش تاوتویکرا.
رۆژی 24ی ئەیلوول 2024 لە ریو دی جانیرۆی بەڕازیل-ەوە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت "ئۆپێک" راپۆرتی ساڵانەی "ئاسۆی نەوتی جیهان - 2050"یان بڵاوکردەوە، بەپێی راپۆرتەکە گەشبینییەکی گەورە بۆ داهاتووی نەوت لە رووی زیادبوونی خواست و دابینکردنی لەلایەن وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتەوە دەبینرێت، سەرەڕای زیادبوونی ناسەقامگیرییەکان لە رووە جیاوازەکانەوە.
دیموکراسی و هەڵبژاردن لە بەریتانیا
پرۆسەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان و عێراق ئاماژەی بەوەکرد کەوا هەنگاوی بەرچاویان بەرەو دیموکراسی و ئەنجامدانی هەڵبژاردن بڕیوە سەرەڕای هەموو کەموکورتییەکان و بەردەوامیی ئاڵینگارییەکان. بەختیار مام شێخ ئاماژەی بەوەدا کە دیموکراسی لە کاتێکدا ئازادی و ماف دەهێنێت، داوای بەرپرسیاری لە هەردوو هاووڵاتی و سەرکردەش دەکات. رێگای دیموکراسی تەنیا ئەنجامدانی هەڵبژاردن نییە بەڵکوو دروستکردنی کولتوورێکی سیاسییە کە تێیدا رێزی ئۆپۆزسیۆن بگیرێت، و سەروەری یاسا هەبێت.
لە فەلسەفەی کۆنی چیندا دەستەواژەیەک بە ناوی "یین" و "یانگ" هەیە کە چۆنییەتی سووڕانەوەی چەرخی گەردوونت بۆ رووندەکاتەوە. بە گوێرەی ئەوە، هەموو شتێک لەم کەونەدا لەگەڵ دژبەرەکەی خۆیدا واتای هەیە کە دەشێ بەردەوام بگۆڕێن. ئەمەش بازنەیەکی بەردەوامی دژایەتی و پێکەوەبوونە. کاتێ بەم فەلسەفەیەوە چێشتێکی چینی لێ بنێی، دەبێ بزانی کە هەندێ خواردن سروشتێکی ساردی هەیە و هەندێکی دیکەش سروشتێکی گەرم. بۆیە دەبێ هەردووکیان تێکەڵاو بکەی. بۆیە ئاساییە خواردنێک هەم سوێر و هەم شیرین یان توون و شیرین بێت. لە راستیدا یەکێتیی ئەو دووانە دژیەکانە نەک تەنیا لە مەنجەڵی خواردنی چینی، بەڵکو لە سیاسەتی ئەو وڵاتەشدا هەیە. چین خۆی بە وڵاتێکی سۆسیالیست دەزانێ، بەڵام چەندەی سۆسیالیست بێت، ئەوەندەش دژبەرەکەی خۆیەتی، واتا سۆسیالیستێکی کاپیتالیستە!
سەردانی بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان بۆ ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو
لە دانیشتنێکی هاوبەشدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، جەنگی ئۆکراینا و رووسیا، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا.
چوارەم چاوپێکەوتنی تایبەت: سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بەشداریکردنە ناوچەییەکەی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە سەردەمی ترەمپ
خۆشحاڵم ئەمڕۆ بەرێز دەیڤد شینکەر، یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک لەگەڵمانە. هەروەک خۆشت تێبینیت کردووە، پەرۆشییەکی زۆر هەیە بۆ تێگەیشتن لەوەی چوار ساڵی داهاتووی سەرۆک ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست چۆن دەبێت. دەمەوێت بەوە دەستپێبکەم لەسەر بنەمای ئەو راگەیێندراوانەی تاوەکو ئێستا هەبوون و لەسەر بنەمای هەڵبژاردنی ئەندامانی ئیدارەکەی ترەمپ، ئایا دەزانین ئاراستەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە سەردەمی ترەمپ چۆن دەبێت؟ ئایا ئیدارەی دووەمی ترەمپ لە ئیدارەی یەکەم جیاواز دەبێت یان دووبارەکردنەوەی هەمان سیاسەتی کاردانەوە و مامەڵەیە کە لە ئیدارەی یەکەمی بینیمان؟
پانێڵی 12: رووسیا و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە نێو گۆڕانکارییە جیهانییەکاندا
لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا گفتوگۆی زۆر لەسەر رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کرا و زۆر کەسیش بە ناوچەیەکی زۆر ئاڵۆز وەسفیان کرد کە چەندین پرس وکێشەی بەردەوامی هەیە. یەکێک لە توێژەران باسی لەوە کرد کە هەندێک وڵاتی ناوچەکە لە لێواری داڕماندان، ئەوەی من دەیڵێم ئەوەیە کە دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە کوڵاندایە.