ئێمە

 

ناوەندی لێكۆڵینەوەی رووداو 

رووداوە ئاڵۆز و دینامیكەكانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست كاریگەرییەكی راستەوانەیان لەسەر دۆزی كورد هەیە و ئەمەش، تێگەیشتن و وردبوونەوەی زیاتر لەوانە وەك پێویستییەك دەردەخات. لەوڕووەشەوە ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی رووداو كە به‌شێكی تۆڕی میدیای رووداو، گه‌وره‌ترین تۆڕی میدیایی هه‌رێمی كوردستانە، وەك هەوڵێك بۆ پڕكردنەوەی بەشێك لەو نوقسانییەی كە سەبارەت لێكۆڵینەوەكانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە هەرێمی كوردستان هەیە، لە ساڵی 2016 دامه‌زراوه‌.

ناوەندی لێكۆڵینەوەی رووداو هەوڵدەدات سەرچاوەی
زانیاری و شرۆڤەكانی سەبارەت بە رووداوەكانی كوردستان
و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست فراوان بكات و ئەمەش بە نوخبەی
سیاسی و ئەكادیمی هەرێمی كوردستان بگەیەنێت.

ناوەندی لێكۆڵینەوەی رووداو هەوڵدەدات سەرچاوەی زانیاری و شرۆڤەكانی سەبارەت بە رووداوەكانی كوردستان و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست فراوان بكات و ئەمەش بە نوخبەی سیاسی و ئەكادیمی هەرێمی كوردستان بگەیەنێت. لەڕێی تۆڕێكی فراوانی لێكۆڵینڤانان و سیاسیی و شرۆڤەكارانی هاوكاری خۆیەوە لە كوردستان و ناوچەكە،  هەروەها لەڕێی بەستنەوەی ئەزموونی سیاسی و توانای ئەكادیمی و شۆڕكردنەوەی روانگە تیۆرییەكان بۆ واقیعی رووداوەكان، هەوڵی هەڵسەنگاندنی بابەتییانەی رووداوەكان و پێشكەشكردنی پێشنیاری كردەنی بۆ نوخبەی سیاسی و بڕیارسازی هەرێمی كوردستان دەدات.

جگەلەوە، لەڕێی فراوانكردنی تۆڕی پەیوەندییەكانی لەگەڵ سیاسی و ئەكادیمی و رۆژنامەڤان و چالاكڤانانی كۆمەڵگەی مەدەنی وڵاتانی دیكەشەوە، دەرفەتی گەشەپێدانی پەیوەندی، ئاڵوگۆڕی بیروڕا و گەیاندنی دیدگایەكی كوردستانی سەبارەت بە رووداوەكانی ناوچەكە بە دنیای دەرەوەش دەڕەخسێنیت.