گرفتە سەرەکییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و داهاتووی هەرێمی کوردستان
بەهێزبوونی هەرێمی کوردستان مەترسی نییە بۆ عێراق و بەهێزبوونی عێراقیش مەترسی نییە بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵکو ئەوان تەواوکەری یەکدین. ئێمە بەو جۆرە سەیری دەکەین کە دوو کیانمان هەیە، بەڵام یەک دەوڵەتمان هەیە کە دەوڵەتەکەشمان دەوڵەتی عێراقە. هەرێمی کوردستان هەر لەو چوارچێوەیەدا بەپێی دەستوور و بەپێی بۆچوونی سیاسیی خۆی، هەوڵیداوە لە هەموو روویەکەوە لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە قسە بکات