پانێڵی 07: گۆڕانی کەشوهەوا و تەگەرە جیۆپۆلەتیکییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
بەیانیتان باش، و بەخێربێن بۆ پانێڵی دووەم سەبارەت بە کەشوهەوا، کە بە شێوەیەکی سروشتی دوای ئەو گفتوگۆیە دێت کە تازە باسمان کرد سەبارەت بە ئاسایشی ئاو. لەم دانیشتنەدا تیشک دەخرێتە سەر گۆڕانی کەشوهەوا و تەگەرەی جیۆپۆلەتیکی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. من ناوم پاوڵ زیاتکۆڤیچ، بەڕێوەبەری نێوەندگیری و پشتیوانی ئاشتیم لە سەنتەری جنێڤ بۆ سیاسەتی ئاسایش، کە یەکێکە لە هاوبەشەکانی کۆڕبەندی هەولێر بۆ ئەمساڵ. زۆر خۆشحاڵم کە هاوبەشین لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو بۆئەنجامدانی ئەم چالاکییە گرنگە.