کوردستان

Image

چوارقۆڵی، پشتپەردەی بەیاننامەكانی یەكێتی و پارتی لە دژی یەك

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

مژاری سەرەکی بەرنامەی دووەمی چوارقۆڵی، تیشک خستنە سەر ململانێی نێوان پارتی و یەکێتی و دۆخی هەرێمی کوردستان بوو، بەتایبەتی بەیاننامەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمی یەکێتی لە حکومەت، دواتریش تیمی پارتی لە حکومەت و کاریگەریی بەسەر حکومەت، هەروەها باس لە چۆنییەتی چارەسەری کێشەکان کراو، دواتر گەنگەشەی رووداوە ئەمنییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا کە یەکێک لە هۆکارەکانی ئەو رووداوانە یەکنەگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانە کە ئەمیش خاڵێکە لە ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو پارتی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستان.

Image
شرۆڤە

چەند گۆڕانکارییەکی ریشەیی پیشەسازی نەوت لە هەرێمی کوردستان

مەحموود بابان

سەرەڕای ئاڵنگارییە بەردەوامەکانی حکومەتی ناوەندی و بەتایبەتیش بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی بۆ پیشەسازیی هەرێمی کوردستان لە شوباتی 2022دا و بەردەوامیی مووشەکی میلیشیا و گرووپە نێوخۆییەکان لە عێراق و مووشەک و درۆنی ئێرانیش بۆ سەر پیشەسازیی نەوت و گاز، لەسەروو هەمووشیانەوە ناكۆكییەكانی نێوان دوو پارتە سەرەکییەکەی هەرێمی كوردستان، لە ساڵی رابردوودا دوو هەنگاوی گەورە بە ئاراستەی گەڕانەوەی داهاتێکی زیاتر بۆ حکومەت نراوە کە ئەوانیش خستنەئەستۆی تێچووی هەرزانتر فرۆشتنی نەوت و کرێی گواستنەوەی بۆ هەناردەکردن بۆ سەر کۆمپانیاکان بوون، بەڵام ئەم هەنگاوانە ئەگەر بەرژەوەندی کۆمپانیاکان و سیاسەتی چۆنیەتیی پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان و گەڕان و پشکنین بۆ کێڵگەی نەوتی نوێ و هەڵکۆڵینی بیری نەوتی نوێ لەگەڵدا نەبێت، ئەوا ئاراستەیەکی خراپ وەردەگرێت و بڕی بەرهەمهێنان کەمدەکاتەوە و کۆمپانیاکان دەخاتە بەر مەترسیی کشانەوە، چونکە گەورە کۆمپانیاکان بەدوای قازانجەوەن و دەچنە ئەو شوێنەی قازانجێکی زۆر و سەر ئیشەیەکی کەمیان بۆ درووستدەکات.

Image

مێزگردی یەکەمی کۆڕبەندی هەولێر 2023؛ کاریگەری گۆڕانکاری کەشوهەوا و کێشەی ئاو لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست یەکێکە لە لاوازترین ناوچەکانی جیهان لەڕووی گۆڕانی کەشوهەواوە و یەکێکە لە ناوچە بەرکەوتەکانی ئەم گۆڕانە و ئاستی ئاوی دابەزیوە بە بەراورد بە 20 ساڵی رابردوو و پلەی گەرما بەرزبۆتەوە.

Image

مێزگردی سێیەمی کۆڕبەندی هەولێر 2023؛ گۆڕانکارییەکانی وزە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و رۆڵی دەرکەوتنی دابینکەری نوێی وزە لە ناوچەکە"

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

ئاڵۆزییەکانی نیوان یەکێتی و پارتی و کێبڕکێی ئەوان، زیانی زۆری بە کەرتی وزە گەیاندووە. ئەمە وایکردووە کە زۆربەی کۆمپانیاکان لە بەرهەمهێنان بکشێنەوە

Image

مێزگردی چوارەمی کۆڕبەندی هەولێر2023؛ بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و کاریگەرییەکەی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

ئێران نایەوێت بەڕاستی چەکی ئەتۆمی هەبێت و تەنیا دەیەوێت وەک کاریگەری و فشار بۆ دروستكردنی جۆرێك لە هەژموون و باڵادەستی بەکاری بهێنێت بەسەر وڵاتانی دیكە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەکی ئەتۆمی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست زۆر مەترسیدار و ترسناکە

Image

مێزگردی پێنجەمی کۆڕبەندی هەولێر 2023؛ ئازادی ئاینی و داهاتووی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

لەدوای 2003 و رووخانی رژێمی بەعسەوە، حکومەتی بەغدا گرنگییەکی ئەوتۆی بە مافی کەمینە یان پێکهاتەکان نەداوە لە کاتێکدا دەستووری عێراقی دانی بە ناسنامە و پێگەی هەموو ئاینەکاندا ناوە و رێزی لێگرتوون.

Image

گوتاری دەستپێكی كۆڕبەندی هەولێر 2023

زریان رۆژهەڵاتی

ئامانجە سەرەكییەكەی كۆڕبەندی هەولێر كە زیادكردنی دەرگاكانی دیالۆگ و گفتوگۆیە لەم ناوچەیەدا بە ئاراستەی ئەو رێباز و دۆزەدایە كە بارزانی نەمر كاری بۆ دەكرد

Image

گوتاری سەرۆککۆماری عێراق لە کۆڕبەندی ساڵانەی هەولێر

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

سەرۆككۆماری عێراق هیلە سەرەكییەكانی سیاسەتی نێوخۆیی و دەرەكی عێراقی خستە ڕوو. جەختی لەوە كردەوە كە عێراق لە قۆناخێكی نویدایە و بەهۆی نرخی نەوت و سەقامگیری ئابووری دەرەفتێكی بۆ رەخساوە تاوەكوو سەرمایەگوزاری زیاتر بكات و ئاستی خزمەتگوزارییەكان بەرەو پێش ببات و پرۆژەی ستراتیژی وەك بەندەی فاو جێبەجێ بكات.

Image

گۆڕانکاری لە ئاسایشی وزەی جیهانی و ململانێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

جەنگی ئۆکراینا و درێژەکێشانی دەرفەتێکی باشە بۆ گازی هەرێمی کوردستان. ئێستا، ئەورووپا چاوی بڕیوەتە سەر ئەفریقیا و رۆژهەڵاتی نیوەڕاست و دەریای قەزوین بۆئەوەی ببن بە جێگرەوە بۆ گازی سروشتی رووسیا.

Image

وەرچەرخانی دیجیتاڵی لە هەرێمی کوردستان؛ تەگەرە، سەرکەوتنەکان و ستراتیژێکی پەرەپێدان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

بەدڵنیاییەوە سەرنجی کۆمپانیا گەورەکان بۆ ئەو جێگایانە رادەکێشرێت کە ژێرخان و سەرچاوەی مرۆیی و ژینگەیەکی تەندروست و لەباریان هەیە بۆ کاری تەکنەلۆژی

Image

عیراق؛ دوو دەیە دوای دکتاتۆری

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

دادگای فیدڕاڵی عیراق بڕیاری نابەجێ دەدات و 65 ماددەی دەستووری تاوەکوو ئێستا پشگوێ خراوە. بەدەگمەن دەبینرێت دەستەبژێری سیاسی وەک عیراق ئەوەندە بێباک و کەمتەرخەم بێت لەبەرامبەر کۆمەڵگەدا. لەدوای 2003 ەوە عیراقییەکان تەنیا 24 ملیۆن کەس بوون، ئەمڕۆ بونەتە 42 ملیۆن کەس و لە 2050 دەبن بە 80 ملیۆن کەس.

Image

تورکیای 2023؛ لە سەد ساڵی خۆیدا بەرەو کوێ دەڕوات؟

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

تورکیا لەڕووی ئابوورییەوە لە پلەی نێوان 18-24 دێت لەسەر ئاستی جیهانی، لەڕووی سەربازییەوە زۆر بەهێزە و ئەزموونی جەنگی هەیە و زۆرپەلی هاویشتووە بۆ چەند ناوچەیەکی وەک لیبیا، سوریا، ئێران و رووسیا

Image

عیراق؛ لەنێوان دراوسێکانی و هێزە جیهانییەکاندا؛ تەگەرە و بەربەستەکان

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

:" عیراق سێ کێشەی گەورە و سەرەکی هەیە: یەکەم: نەبوونی پێناسەیەکی تازە بۆ سیستمی سیاسی نێودەوڵەتی و رێکخستنی نێودەوڵەتی لەدوای جەنگی ساردەوە و دەرەنجامەکەشی جەنگی ئۆکڕاینا و رووسیا و چەند پرسێکی ترە کە کاریگەری لەسەر دۆخی عیراقیشدا هەیە. دووەم: عیراق بەدەست نەبوونی ئاسایشی ستڕاتیژی و کۆمەڵایەتییەوە دەناڵێنێت و وڵاتان بەپارەی هەواڵگری بەڕێوەی دەبەن. سێیەم: ململانێی ناوخۆی عیراق کە لەبنەڕەتدا بەشێوەیەکی زگماک لەدایکبووە و بەمەش سیاسەتی ئێران و تورکیا کاریگەری لەسەر دروستکردووە

Image

دۆخی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان و پرسەکانی سەقامگیری

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد کە لەوانەیە بەشێک لە بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان کێشە بۆ هەڵبژاردنەکان درروستبکەن، بۆیە پێناچێت ئەمساڵ هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت. هەر لەسەرەتاشدا باسی لە ئاڵۆزی پەیوەندی نێوان پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت پەیوەندی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی کرد. بافڵ تاڵەبانی باسی لەوەش کرد کە گرژی نێوان یەکێتی و پارتی کاریگەری لەسەر زۆر بوار هەبووە، لە دیارترینیشیان پڕۆسەی حکومڕانییە.

Image

گۆڕانکاریی و بەردەوامی لە سیاسەتی ئێران

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

بەشێوەیەکی گشتی دووجۆر رێگە هەن لەسیاسەتی دەرەوەی ئێران: وەڵامدانەوەی قەیران و کێشەکان و گەڕانەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەدنییە هەرێمییەکان.

Image

کاتی کردارە؛ بەهێزکردنی رۆڵی ئافرەت لە هەرێمی کوردستان و عێراق

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

لە هەرێمی کوردستان کێشەی یاسایان نییە، ناکرێ هەرێمی کوردستان یاساکانی خۆی لەگەڵ سوێد بەراورد بکات، بەڵکو ئەگەر لەگەڵ وڵاتانی هاوشێوەی خۆی بەراوردی بکات، "ئەوە باشترین یاسامان هەیە.

Image

ململانێ و رۆڵی وڵاتانی زلهێز لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا عیراق بە هاوبەشی خۆی دادەنێت و پەیوەندی نێوان عیراق و ئەمەریکا لە رابروودا باش بووە و ئێستا عیراق دەرفەتی ئەوەی هەیە هاوبەشی زیاتر لەگەڵ ئەمەریکادا دروست بکات

Image

کێشەکانی سەقامگیری: دۆخی ئاسایشی عیراق

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

وەک دەزانی، بە هەوڵی هەمووان لە هێزەکانی سوپای عێراق لە شەڕێکی دادپەروەرانەدا سەرکەوتنی سەربازییمان بەسەر داعش بەدەستهێنا؛ لە شەڕی رزگارکردندا کۆتاییمان بە هێزی سەربازیی داعش هێنا، ئەمەش بە بەشداری هەموو هێزەکانی عێراق؛ سوپای عێراق، پۆلیسی فیدراڵی، دەزگای دژە تیرۆر، حەشدی شەعبی، پێشمەرگە و خەڵکی هۆزەکان. ئەم کارە بە هاوسۆزییەکی نیشمانی بووە و لەو رێگەیەوە هێزی سەربازی داعشمان کۆتایی پێهێنا