شەپۆلەکانی گۆڕانی دیجیتاڵی لە هەرێمی کوردستان: چۆن سۆشیالمیدیا کۆمەڵگە دەگۆڕێت؟
رۆژی هەینی 26 ی نیسانی 2024 ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی مەدا و زانکۆی سۆران، لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب گفتوگۆیەکی کراوەی لە ژێر ناونیشانی " شەپۆلەکانی گۆڕانی دیجیتاڵی لە هەرێمی کوردستان: چۆن سۆشیالمیدیا کۆمەڵگە دەگۆڕێت؟" رێکخست کە تێیدا گفتوگۆ لەبارەی چەند بابەتێکی وەک" پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لە چاخی دیجیتاڵیدا، ئازاردانی ئۆنلاین لە جنێودانەوە تاوەکو سێکس: تەگەرە و چارەسەرییەکان، سۆشیالمیدیا و ئابووری لە هەرێمی کوردستان، کاریگەری سۆشیالمیدیا لەسەر سیاسەت لە هەرێمی کوردستان، گەڕان بە دوای راستییەکان لە جەنجاڵی سۆشیالمیدیا؛ رێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی چەواشەکاری و دژە زانیاری، یاساکانی رووبەڕوبوونەوەی توندوتیژی دیجیتاڵی و ئۆنلاین" کرا.